POV ~irianaنزیکی بوو بوە نیوەڕۆ دامان نابوو هیچ بە باوکمان نەڵێین تا دوای نانخواردن بۆیە هەموومان ڕۆشتینەوە ماڵەوە وا خۆمان دەرخست کە باشین
خ.ز: بەخێربێنەوە، ئێ باوکتان بەوەی زانیوە دایکتان ٢٤ کاتژمێری ماوە حاڵی زۆر خراپە تازە تێلم بۆ کردن وەڵامتان نەبوو
ئۆلیڤەر: چۆن زانیویەتی؟
خ.ز: تەلەفۆنی بۆ پزیشکەکە کرد پێی وتبوو چۆنە ئەویش پێیوتبوو چی بووە ! زۆرم خەممە بەڕاستی ئەو خاتونێکی زۆر باشبوو بۆ ئێمە بەڕاستی بیری دەکەم
بەرگەم نەگرت و بە چاو بە فرمێسکەوە ڕۆشتمە لای باوکم و بینیم دەگریت و یەکسەر باوەشم لێیدا
ئاری: تکایە باوکە مەگری تۆ بگریت ئێمە دەبێت چۆن بەرگە بگرین
باوکم: باشە ئاری تەواو ناگریم
هەموویان هاتنو دانیشتن
ساشا: باوکە ڤیکۆس تکایە خەفەت مەخۆ تۆ حاڵی ئێمە زیاتر تێکدەدەیت
ساشا هاتوو دەستی باوکمی گرت و باوەشی لێیدا
باوکم هاورێکانمی زۆر خۆشدەوێت ساشا و نیکۆڵاس لە منداڵیەوە هاوڕێمان بوون بۆیە باوکم وەک باوک بووە بۆیان و بێگومان دایکیشم خۆشی دەویستن زۆر و بۆشیان زۆر باشبووە
باوکم: تەواو تەواو ئیتر هیچ لە دەستی ئێمە نەما چیتر خەفەت ناخۆم
باوکیشم دەیویست خۆی و ئێمەش قایل بکات بە قسەکانی بەڵام زۆر ڕوخاو بوو
خ.ز: گەورەم نان ئامادەیە
هیچ کام لە ئێمە ئارەزووی خواردنمان نەبوو بەڵام چوینە سەرمێزەکە لەبەر باوکم
ئیڤان: ئاری خەم مەخۆ تکایە ئیتر هیچمان لە دەست نایە
دەستی بە پشتم دا دەهێنا
نیکۆڵاس: دەی شتێک بخۆن
نیکۆڵاس دەیویست دڵی ئێمە بداتەوە کەچی خۆشی بۆی نەدەخورا
لەو کاتەدا ئۆلیڤەر تەلەفۆنێکی بۆ هات و سەیرێکی کرد ڕەنگی زەرد بوو منیش بە چاوم پێیم وت چیبوو موبایلەکەی نیشانم دا لە تێلەکە نوسرابوو( پزیشکی دایکم)
ئۆلیڤەر هەڵساو چووە هۆڵەکە بۆ ئەوەی باوکم گوێی لێ نەبێت دوای کەمێک بە دڵ تەنگی هاتەوە
ئۆلیڤەر: باوکە پزیشکەکە تێلی کرد...دەڵێ حاڵی دایکت زۆر خراپ بووە
باوکم: چی ؟
باوکم بە خێرای هەستایەوە و دەستی بە دڵیەوە گرت هەموومان بۆی ڕۆشتین
ئاری: باوکە باوکە تۆ باشیت باوکە ؟
ئۆلیڤەر: باوکە باوکە گوێت لێمە ؟
باوکم: با برۆینە نەخۆشخانە دەی خێرا
ئیڤان: وەرنە دەرەوە دەچم ئۆتۆمبێلێکە ئامادە دەکەم
بەخێرای ڕۆشتینە دەرەوە و خزمەتکارەکە چاکەت و جانتاکەی پێم دا و چومە دەرەوە باوکم و ئۆلیڤەر و ئیڤان پێکەوە ڕۆشتبوون من و ساشا و نیکۆڵاس و ڕۆیش پێکەوە ڕۆشتین بە ئۆتۆمبێلەکەی تر و خۆم شۆفێر بووم و بە خێرای چوینە نەخۆشخانە و ڕۆشتینە بەردەمی ژورەکەی دایکم پزیشکەکان بە خێرایی دەڕۆشتنە ژورەوە و پەرستارەکان شڵەژاو بوون
پەرستار: لێدانی دڵی زۆر لاواز بووە
چی دڵی لاوازە ؟! نا تکایە
ڕۆی: چیبووە ؟ شتێک بڵێن ؟ قسەیەک بکەن
ڕۆی بەردەمی پزیشکەکانی گرتبوو نەی دەهێشت بڕۆنە ژورەوە و پرسیاری لێ دەکردن
نیکۆڵاس: ڕۆی وەرە ڕێیان لێ مەگرە با کاری خۆیان بکەن
پزیشک: جارێ بوەستە تکایە
پزیشکەکان ڕۆشتنە ژورەوە
ئاری: تکایە شتێک بکەن با دایکم بژیت تکایە من هێشتا ڕوخساریم نەبینەوەتەوە تکایە دەمەوێت قسەی لەگەڵ بکەم تکایە شتێک بکەن
دەستم کردە گریانێکی قوڵ و هاوارم دەکرد و لە جامەکەم دەدا و پەرستارەکە پەردەکەی داخست
ئاری: دایمەخە تکایە من هێشتا دایکمم نەبینەوە !
ساشا و ئیڤان منیان گرتبوو چونکە هێزی وەستانم نەبوو لەسەر قاچەکانم و کەوتمە عارزەکە و پڕ بە هەموو نەخۆشخانەکە هاوارم دەکرد و دەگریام
ئیڤان: تکایە ئاری وامەکە
ئاری: چی نەکەم ئیڤان چی ؟! دایکم وا شەر لەگەڵ مردن دەکات بە برینێکی قوڵەوە چۆن دەیباتەوە ئیڤان !
دەگریام ومستم لە ئیڤان دەدا و ئەویش منی لە باوەش کرد و تەنانەت ئەویش دەگریا بۆ حاڵم
ساشا و نیکۆڵاسیش هیچ باشتر نەبوون دەتوانم بڵێم لە منیش خراپتر بوون بەڵام دەریان نەدەبڕی ساشا و ئۆلیڤەر خەریکی هێمن کردنەوەی باوکم بوون تا شتێکی لێ نەیەت بەڵام ئۆلیڤەر لە هەموومان ڕوخاوتر بوو چونکە ئەو بە جۆرێک هۆگری دایکم بوو بوو تەنانەت گەر دایکم ویستبای هەموو خێزانەکەی لە ناو ببات ئۆلیڤەر یارمەتی دەدا ، ئیڤان منی لە باوەشکردبوو منیش خۆم بە ئەو گرتبوو چونکە بەرگەی وەستان لەسەر قاچم نەبوو و کورسیشی کەم لێبوو باوکم و ئۆلیڤەر و ڕۆی لەسەری دانیشتبون ، نیکۆڵاسیش ڕۆی هێمن دەکردەوە بەڵام خۆشی فرمێسک لە چاوی دەهات وەک وتم دایکم وەک دایک بووە بۆیان ، لەوانەیە ڕۆی کوڕی ڕاستەقینەی نەبێت بەڵام هەرنەبێ ئەوی گەورە کردووە و نازی پێداوە و بێگومان گەر دایکی خۆشی بوایە هەر ئەوەندە خەمی دەخوارد و دەگریا
هیچمان باشنەبوین هەموومان وەک و شێتێک فرمێسک لە چاومان دەهات ڕۆی هات بۆ لام
ڕۆی: ئاری تکایە وامەکە سەیری باوکت بکە کە حاڵی تۆ دەبینێت خراپتر دەبێت
هاتبوو من هێمن بکاتەوە لە کاتێکدا خۆی دەگریا ، بەڵام ناهەقی ناگرم چونکە من وەک و شێتێک هاوارم دەکرد و دەگریام
ئاری: ناتوانم ڕۆی ناتوانم بەرگە بگرم من تەنانەت پێنج ساڵە ڕوخساریم نەبینیوە و کۆتا بینینمان بە قسە ناخۆشەکانی من بۆ ئەو کۆتای هات چۆن بتوانم بەرگە بگرم
لەو کاتەشدا پزیشکەکان هاتنە دەرەوە و هەموومنا بۆی چوین
پزیشک: ئەوەی لەدەستم هات کردم بەڵام دایکتان زۆر بە خراپی شێرپەنجەی گرتبوو بە جۆرێک نەمان توانی ڕزگاری بکەین ببورن ، خۆتان خۆشبن
ئۆلیڤەر: واتا مرد ؟ ئەوەی لە دەستت هات چیە ؟ دەبێت زۆر لەوە زیاتر بکەیت کە دەتوانیت بیکەیت تۆ چۆن پزیشکێکیت
ئۆلیڤەر وەک و شێتێکی لێ هاتبوو توڕەی خۆی بە پزیشکەکە دادەڕشت منیش چوم و باوەش لێیدا
ئۆلیڤەر: ناتوانم ، ناتوانم بەرگە بگرم ئاریانا من چی بکەم تکایە
ئاری: منیش منیش بەرگە ناگرم براجوانەکەم بەڵام هیچم لە دەست نایەت
باوکم شۆک بوو بوو و دەستی بە دڵیەوە گرت و یەکسەر کەوت ، لەرزێک بە جەستەم داهات وەک و ترس بوو
ئاری: باوکە باوکە ؟! باوکە هەستەوە تکایە
ئۆلیڤەر: پزیشکێک با بێت باوکم ...باوکم دەمرێت یارمەتییییی
ئۆلیڤەر پڕ بەو نەخۆشخانەیە هاواری دەکرد و پزیشک و پەرستارەکان هاتنوو باوکمیان بردە ژورەکەی تەنیشت دایکم
ڕۆئ: چی بوو؟ ئەو باشە وایە !؟
پزیشکەکە هیچ قسەیەکی نەکرد و ڕەنگی زەرد بوو
ئاری: چیبوو؟ چیبوو قسەیەک بکە ئەو باشە وایە ؟ هیچی بەسەر نەهاتووە ڕاستە ؟!
پزیشک: نازانم چی بڵێم ، بەڵام دڵی لێ نادات
بۆ ساتێک مردم و هاتمەوە ژیان ، واتا چی دڵی لێنادات؟ واتا مرد؟
ساشا: مەبەستت چیە ؟
بە گریانەوە پرسی
پزیشک: دوبارە خۆتان خۆشبن باوکتان مرد !
لەگەڵ ئەو ڕستەیە ژیان بۆ من هیچ مانایەکی نەما
ئاری: باوکەەەەەەەەە
پڕبە هەموو نەخۆشخانەکە ناویم هێنا و کەوتم بە حەرز دا !تێپەڕینی کات
دوای رۆژێکئەمڕۆ ئەو ڕۆژەبوو کە پێویستم بە باوکم بوو ، وە لە هەمان کات پێویستم بە دایکم بوو ، پێویستم بە کەسێک بوو کە خۆشم بوێت ڕاستە هەمووئەوانەی ئێرە خۆشیان دەوێم بەڵام چ سودێکی هەیە کە ئەو دو کەسەی من بە قەد هەموو دونیا خۆشم دەویستن لەژێر گڵن ؟
ئەمڕۆ دایک و باوکمان ناشت و ئێستا لەماڵەوەین و دانیشتوین لە دوێنێوە هیچمان نەخواردووە و هیچیش نەخەوتووین چاوم خەریکە لە بری فرمێسک خوێن بێنێتە خوارەوە هەموومان لە هۆڵەکە دانیشتبوین بەرامبەر بە یەک ، هیچمان نەدەگریاین بەڵام لەبەر ئەوە نا کە خەممان نەبێت بەڵکو لەبەر ئەوەی فرمێسک لە چاومان نەماوە
لە دوێنێوە نزیکەی ٢٠ تەلەفۆنم بۆ هاتووە لە کوڕەکانەوە بەڵام هیچ یەکێکیانم وەڵام نەداوەتەوە چونکە هێزی قسەکردنم نیە و ئێستاش وا تای پەوەندی دەکات
ئۆلیڤەر: ئاریانا تکایە ئەو تەلەفۆنە هەڵگرە لە دوێنێوە مێشکمان بەسەرەوە نەماوە خۆمان زۆر دڵخۆشین !
ئەو ڕاست دەکات منیش هەڵم گرت
تای: ئاری بۆ وەڵامی تێل و نامە نادەیتەوە ؟ خەریکە بمرین لە خەمدا
ئاری: چیبوە تای؟ گەر شتێکی گرینگنیە دایدەخەمەوە
تای: تۆ لە ڕوسیایت؟
ئاری: بەرێز نام وتی ؟
تای: نامی چی هەموو هەواڵەکان باسی تۆ و ئەو کوڕەیە کە ناوی ڕۆییە
ئاری: چی ؟
هەموویان سەیریان کردم
ئۆلیڤەر: چیبووە؟ گەر شتێکی ناخۆشە پێم بڵێ با خۆم بکوژم چونکە بەرگە ناگرم
بە دەستم نیشانەم بە بوەستە دا
ئاری: تای هەواڵی چی ؟
تای: سەیری تیڤیت نەکردووە؟ هەم لە تیڤی ڕوسیا پیشانی نادات ئێستا بە موبایل بۆتی دەنێرم
ئاری: باشە
تەلەفۆنەکەم داخستەوە
ئیڤان: چی بووە؟
ئاری: نازانم تایهیۆنگ پەیوەندی کرد ئەو کوڕەی جارەکەی تر قژ ڕەشەکە دەڵێت هەواڵێک لەسەر ئێمە بڵاو بووەتەوە !
ڕۆی: هەواڵی چی ؟
ئاری: نازانم وتی بە نامە بۆتی دەنێرم ، ها ئەوە ناردی
سەیرم کرد چی ؟ ئەوە چیە بۆ خاتری خوا !؟_______________________
ئەمپارتەشم بۆتان نوسی و ئێوەش ڤۆت و کۆمێنت بکەن سپاستان دەکەم
YOU ARE READING
✔️Gamer|یاریکەر
Fanfictionکاتێک دەڵێن گەیمەر تەنها کوڕت دێتە بەر چاو بەڵام کچیش دەتوانێت ببێتە گەیمەرێکی بەناوبانگ ئاریانا یەکێک بوو لەو کچە سەرکەوتووانە لە جیهان هەم ئەو توانی لەو رێگەوە خۆشەویستی ژیانی بدۆزێتەوە دەستپێک:٢٥-٧-٢٠٢٣ کۆتای:٢٣-٩-٢٠٢٣