POV ~yoongiلەگەڵ ئەو قسانەی کردم هەستم بە ڕوخانی دڵم کرد بەڵام لەو کاتەدا هیچ ئاگام لە خۆم نەبوو و زۆریش توڕە بووم کە لەگەڵ ئەو کوڕە بینیم ، بەڵام من پێم وت سۆزانی وتیم ئێستا زلەم لێ دەدات بەڵام لە من باشتر دەرکەوت ، کە بە میرای وت دەچمە لای خۆشەویستەکەم زۆر زیاتر تێک چوم بەجۆرێک شەرمەزار بووم کە وتیشی براکەت پێمی وت سۆزانی! خوایە من چیم کرد
ئێستا ئەو کچە بۆ کوێ چوە؟ وا کاتژمێر دوانزەیە ئەو بۆ ناگەڕێتەوە؟ کەلوپەلەکانی نەبردووە ، ئێمەش هەموومان بەبێ چارەی لە هۆڵەکە دانیشتوین
یونگی: ئێ میرا تەلەفۆنێکی بۆ بکە
تای: چۆن دەتوانی وا بڵێیت؟ (هەستایەوە )ئەی بۆ بۆخۆت بۆی ناکەیت؟ لە ڕوت نایەت؟ بەداخەوەم بۆ هەرهەمووتان چۆن دەتوانن وا قسە لەگەڵ ئەو کچە بکەن ؟ چی ئەگەر هیۆن لەگەڵی نەبووایە؟ کەستان بیرتان لەوە کردۆتەوە ئاری دەبورایەوەو کەس نەیدەبردە نەخۆشخانە؟ و دواتر چی لێ دەهات!؟
تای زۆر زۆر ڕاست دەکات بەجۆرێک هیچمان ناتوانن قسە بکەین
میرا: تا سەر ئێسقان تای ڕاست دەکات ( هەستایەوە) چۆن دەتوانن دڵی ئەو کچە بشکێنن مرۆڤ لەو ساتەدا هەرچی رابردووی ناخۆشە دێتەوە بیری چونکە دڵشکان بە جۆرێک ناخۆشە بە داوای لێبوردن چاک نابێتەوە !
ڕابردووی ناخۆش؟ دڵنیام ڕابردووی زۆر ناخۆشی هەبووە بەڵام ئەوە پەیوەندی چیە پێوەیەوە
جین: باشە تەواو ئێوە ڕاست دەکەن ئێمە هەڵە بوین بەڵام یونگی زۆر هەڵە بوو
یونگی: باشە تەواو هەڵەبووم بەسە مەیڵێنەوە
تای: تۆ ئەوت خۆشدەویست چۆن توانیت وا قسەی لەگەڵ بکەی ؟چۆن توانیت ئەو قسانە بکەیت؟
چی ئەوان چۆن دەزانن من خۆشم دەوێت؟ میرا پێی وتوون ؟ سەیرێکی میرام کرد ئەویش بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کردم
جین: سەیری میرا مەکە پێتەوە دیارە ، لەبەر غیرە کردن خۆشت نازانیت چی دەکەیت چاوت کوێر بوە
یونگی: بۆ ئەو کەسەی قسەی کرد تەنها من بووم؟ تۆ جین دەستت پێنەکرد؟ئەی ئێوە ؟ قسەتان نەکرد؟ هەر من بووم ؟
کووک: ئێمە جیاین براکەم ئەو دڵی لە تۆ شکاوە زیاتر وەک لە ئێمە چونکە ئەویش دەزانێت تۆ خۆشت دەوێت لەوانەیە کەمێک خۆشیویستیبێتی بەڵام ئێستا ئەوەندە خۆشەویستیەشی بۆت نەما !
کووک هەستاو ڕۆشتە چێشتخانەکە
واتا بە هەر جۆرێک بێت خۆشی ویستوم ؟ گەر تۆزێکیش بێت ؟
تەلەفۆنێک بۆ جین هات
جین: بەڵێ بەڕێز نام ؟
نام:؟.؟.؟؟
جین: بەڵێ ئێمە باشین !شتێک بوە ؟
نام:؟؟؟.؟.؟.؟.
جین: هاتە ئەوێ؟ بۆچی؟ چی وت ؟
نام: ؟.؟؟؟.؟.؟؟؟؟؟
جین:نا نا ئێستا ئەو باشە لە ژورەکەیەتی خەمت نەبێت ، بەڵام بەڕێز نام ئێمە بەیانی نایەینە ئاهەنگەکە
نام:.؟؟؟؟.
جین: باشە سپاسجیمین: چی بوو؟
جین: نام دەڵێت ئاری هاتوەتە ئەوێوە و بە گریانەوە وتویەتی وازدێنم و لێم پاڕاوەتەوە تا گرێبەستەکەی هەڵوەشێنمەوە وە کە نام لێی پرسیوە بۆ گریاویت کوڕەکان شتێکیان وتووە گوتویەتی نا هیچیان نەوتووە
بۆچی گریاوە؟ بۆچی داوای وازهێنانی کردووە؟چەند گەمژەم من خۆم پێیم وت وازبێنە
جەیهۆپ: باشە کەوایە ئێستا لەکوێیە؟!
میرا: نەفرەت، شتێک لە خۆی نەکات؟ چونکە کچ کاتێک بێ چارە دەبێت جگە لە خۆ ئازاردان هیچیتر نیە بیکات!
یونگی: قسەی بێمانا مەکە و لەوە زیاتر مەمترسێنە و هەر ئێستا پەیوەندی پێوە بکە
میرا: باشە!
تەلەفۆنی کرد بەڵام وەڵام ناداتەوە
کووک: دەبێ لە ماڵە کۆنەکەی بێت ؟
تای: ڕاست دەکەی چۆن بە میشکمان دانەهات با بڕۆین
هەموومان بەڕێکەوتینە ماڵە کۆنەکەی بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی لێرە نەبوو گڵۆپەکانیش گوژابونەوە و لە دەرگامان دا بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو لەرزێک بە هەموو لەشم داهات و زۆر ترسام و یەکسەر پەیوەندیم بە موبایلەکەی کرد و لەبەر دەرگاکە دانیشتم قاچم هێزی تێدانەمابوو،دەنگێک لە ژورەوە هات و بەڕاکردن چومە لای پەنجەرەکە بەڵام ئەوە زەنگی موبایلەکەیبوو
تای: دەی با بڕۆینەوە هیۆنگ
هیچ چارەیەکم نەما بۆیە ڕۆشتینەوە ماڵەوە و چومە ژورەکەم و لەسەر بێدەکەم فرمێسکم دەڕشت
YOU ARE READING
✔️Gamer|یاریکەر
Fanfictionکاتێک دەڵێن گەیمەر تەنها کوڕت دێتە بەر چاو بەڵام کچیش دەتوانێت ببێتە گەیمەرێکی بەناوبانگ ئاریانا یەکێک بوو لەو کچە سەرکەوتووانە لە جیهان هەم ئەو توانی لەو رێگەوە خۆشەویستی ژیانی بدۆزێتەوە دەستپێک:٢٥-٧-٢٠٢٣ کۆتای:٢٣-٩-٢٠٢٣