Vote
Comment
Folow
PleaseLet's go
بەیانی
POV ~iriana
بەیانی هەستام و چومە خوارەوە هەموویان بە ناو یەکا خەوتبوون چوم تا هەڵیان سێنم
ئاری: ئۆلیڤەر! ئۆلیڤەر
ڕام دەواشاند تا بجوڵێت تۆزێ چاوی کردەوە
ئۆلیڤەر: چی بوە
ئاری: با ئەوانە خەبەر کەینەوە
ئاری: ساشا ! ساشا ! تای !
رام دەوەشاندن و ناویانم دەهێنا
بەڵام هیچ دەنگیان نەبوو تەنانەت ئۆلیڤەریش خەوتبوەوە ،منیش چومە چێشت خانەکە و ئاوم هێنا لە دۆلکەیەک گەڕامەوە هۆڵەکە
ویستم بە شوگای دا بکەم بۆ ئەوەی هەستێت بەڵام یەکسەر چاوی کردەوە و دەستی گرتم و ڕایکێشامە باوەشی و ئاوەکەم لە دەست ڕژا و بەر جونگکووک کەوت و کەمێکیش بەر جین کەوت و دەنگی دروست کردوو هەموویان جوڵان منیش چاوم بە چاوی شوگاوە بوو و ئەویش سەیری چاوەکانمی دەکرد
ئاری: چی.چی دەکەیت؟
شوگا وەڵامی نەبوو و سەرنجی خستە سەر لێوم
ئاری:ی.یونگی
زۆر شڵەژاو بووم
شوگا: دەمت خوێنی لێدێت
ئەوەی وت و هەستاو دانیشت
ئاری: خوێن ؟
دەستمم بە دەممەوە گرت خوێن لە دەمم هات بە ڕاکردن چومە دەستشۆرەکە و ناو دەمم هەمووی خوێن بوو تکایە با ئێستا نەبێت با ئۆلیڤەر و ئەوان بگەڕێنەوە ئینجا خوایە یارمەتی
شوگا: ئاری تۆ باشی ؟
ئاری: بەڵێ بەڵێ من زۆر باشم تۆ بڕۆ
شوگاش لەبەردەمی دەستسۆرەکە بوو باشە بۆ هەر ئەو بۆ یەکێکی تریان نەبوو ئێستا لەوانەیە گومان بکات ئەوە دوو جار لەبەردەمی ئەو وام لێهات
چومە دەرەوەی دەستشۆرەکە شوگا لەوێ وەستابوو
شوگا: تۆ لە باش ناچی ڕەنگت زەرد بووە ، ئەو خوێنە چیبوو ؟
ئاری: باوەڕبکە من زۆر باشم تەنها کە کەوتم دەمم بریندار بوو بوو هیچیتر
درۆم کرد
سەیرێکی هۆڵەکەم کرد جونگکووک و جین شەڕیان بوو ئەوانەی تریش خەبەریان دەبۆوە و ئۆلیڤەر تێلی دەکرد لە لایەکەوە وەستابوو
شوگا: هێی بێدەنگبن بۆشەر دەکەن ؟
جونگکووک: ئەو گەمژەیە ئاوی پیا کردووم
جین: من نەمکردووە کەرە بەس بیڵێوە
ئاری: ئێ ئەوە من...
قسەکەم بڕدرا
شوگا: من بووم
جونگکووک: تۆ بوی بۆوا ئەکەی جا ؟
شوگا: لەگەڵ ئاری بڕیارمان دا ئاو بە هەمووتانا بکەین بۆوەی هەستن بەس ڕژاو بەو دوانەتان کەوت
جونگکووک: بەس بە من کەوت ئەوە چیەڵێی من گوناحم چیە ئەخەر
بە گریانێکی ساختە
شوگا: بەسە خۆت هەزەلی مەکە
ئۆلیڤەر: ئیڤان ، نیکۆڵاس ، ساشا هەستن دەگەڕێینەوە ڕوس...
نەکەی ئۆلیڤەر مەڵێ روسیا تکایە
منیش دەستم کرد بە کۆخین و ئەویش تێگەشت
تای: تۆ باشیت ؟
ئاری: بەڵێ بەڵێ
ئۆلیڤەر: هەلسن دەگەڕێینەوە ئەمەریکا
ساشا: چی ؟ بۆوا زوو ؟
ئۆلیڤەر: ئێ دەیڵێم بەس دڵتەنگ مەبن باشە
ئیڤان: چی بووە ؟
ئاری: مەمترسێنە چی بوە ؟
ئۆلیڤەر: ئێ داپیرە سارا ...
نیکۆڵاس،ساشا: داپیرەم چی لێ هاتووە ؟
ئۆلیڤەر: داپیرە سارا مردووە
ساشا: چییی
نیکۆڵاس: ئەوە چیەڵێی کێ پێی وتی ؟
ئۆلیڤەر: باوکم وتی
ساشا یەکسەر کەوتوو کوڕەکان چونە لای و ئێمەش شۆک بوو بوین
داپیرە سارا پیرەژنێکە کە لە منداڵیەوە ئاگای لە ساشا. و نیکۆڵاس بوە و ئێمەش زۆرزۆرمان خۆشدەویست ئەویش ئێمەی وەک منداڵی خۆی دانابوو بەڵام زۆر بەتەمەن بوو بۆیە ئێستا مردووە وە بەجدی زۆر خەممە
لەو بیرکردنەوانە هاتمە دەرەوە بە دەنگی تای
تای: ئاری تۆ باشیت ئاگات لە خۆتە ؟
ئاری: نازانم باشم یان نا باڕاستی شۆک بوومە
سەیرم کرد ساشا کەوتووە و ئۆلیڤەر و نیکۆلاس فرمێسک لە چاویانە و ئیڤانیش شۆک بوە و کوڕەکانیش دەورەیان لە ساشا دابوو
ئاری: ساشا ، ساشا
بە ڕاکردن چومە لای
ŞİMDİ OKUDUĞUN
✔️Gamer|یاریکەر
Hayran Kurguکاتێک دەڵێن گەیمەر تەنها کوڕت دێتە بەر چاو بەڵام کچیش دەتوانێت ببێتە گەیمەرێکی بەناوبانگ ئاریانا یەکێک بوو لەو کچە سەرکەوتووانە لە جیهان هەم ئەو توانی لەو رێگەوە خۆشەویستی ژیانی بدۆزێتەوە دەستپێک:٢٥-٧-٢٠٢٣ کۆتای:٢٣-٩-٢٠٢٣