2

1.3K 197 39
                                    




Vote & comment 💘

________________

گەڕامەوە ماڵەوە چومە ژورەکەم چەند ماسکێکم کرد بۆ ڕوخسارم دواتر لەسەر جێگاکەم بووم سەیری مۆبایلەکەم دەکرد کەمێک کات تێپەڕی و تایهیۆنگ هاتەوە دەرگاکەی کردەوەو هاتە ژورەوە

تایهیۆنگ : تۆ هێشتا بەخەبەری

کاڤیا : چاوەڕێی تۆبوم خۆت دەزانی نامەوێ کە بەتەنیام شەوانە بخەوم

تایهیۆنگ : دەزانم ترسنۆک لەبەر تۆ زوو گەڕامەوە بیگرە خواردنم بۆ هێناوی

کاڤیا : ئۆو تۆ هێنات خۆش دیارە بەو بۆنەیەوە زوو گەڕانەوەی چی کاتژمێر یانزەیی شەوە دەتەوێ کەی بگەڕێتەوە

تایهیۆنگ : تۆ زۆر قسە دەکەی نانەکەت بخۆو پاشان بخەوە بەیانی زانکۆت هەیە با درەنگ نەکەوی

کاڤیا: باشە

تایهیۆنگ :وە ددانت بشۆ پێش ئەوەی بخەوی ئەگەر ناتەوێ لەیەکەم ڕۆژەوە بە کچە بۆگەنەکە بانگبکرێی

کاڤیا: یااا بڕۆ ژورەکەت وازم لێ بێنە

ئەو پێکەنیو ڕۆشت ئای خوایە گیان وابزانم باشترە بە قسەی بکەم هەرگیز نابێت ڕێگە بدەم بەو جۆرە بانگبکرێم 
نانم خواردوو و ددانم شۆشت پاشان خەوتم

بەیانی کاتژمێر حەوت بوو هەستام شاوەرێکم کرد و خۆم گۆڕی پانتۆڵێکی شین و قەمیسێکی فراوانی سپیم پۆشی قژێکی مامناوەندی ڕەشو پڕم هەیە بەرم داوە و کەمێک بە کاڵی ماکیاژێکم کرد جانتاکەم هەڵگرت و ڕۆشتم بەرەو زانکۆ لە شوێنی چاوەڕوانی پاسدا وەستام دواتر سوجینم بینی کە هات پێکەوە ڕۆشتینە زانکۆ دواتر جیابوینەوە

من بەرەو بەشی کیمیا ڕۆشتم بینیم کە چەند مێزێک دانراون و قوتابی لێێە لە ڕاڕەوەکە پێم وابێ ئەوانە بۆ پێشوازی لەوێن وە پۆلەکانمان پێ نیشان دەدەن ڕۆشتم لەوێ وەستام لە نزیک یەکێک لە مێزەکان دوو کوڕ لەوێ بوون یەکێکیان دەموچاو خرپنێکی ڕووخۆش بوو ئەوی تریشیان قژ ڕەشێکی چاوڕەشی سارد بچوکترین خەندەت لێی نەدەبینی سەیرم کرد قوتابی زۆر هەبوون لێرە یەکتریمان نەدەناسی هەریەکەو خەریکی خۆ ناساندن بوون ئەوان زۆر بەپەلەن بۆ پەیداکردنی هاورڕێ

نۆرەی من هات و ڕۆشتمە لای مێزەکە

کوڕی ١: کچی جوان ناوت چییە با بزانم لە کام پۆلی

کاڤیا : کیم کاڤیا

کوڕی ١: جۆنگکوک سێربکە بزانە لەکام پۆلە

ئەم کوڕە ساردوسڕە وادیارە ناوی جۆنگکوکە هەست دەکەم بینیومە پێشتر

جۆنگکوک : لە گروپی سێیەمی خاتوون

کوڕی یەک : ئۆو کەواتە هەر لێرە چاوەڕێ کە لەلای ئەو کۆمەڵەیە ئێمە بەشەکەت پێ نیشان دەدەین

خۆشت نەوێم .JK( تەواوکراوە) Where stories live. Discover now