29

971 144 224
                                    




Vote & comment

_________________

ئەو بە ڕاکردن ڕۆشت بەهێواشی بەرەو ماڵەوە گەڕامەوە گەشتمە هۆڵەکەو بینیم باوکم دانشتوەو دایکم بە شڵەژاوی هاتوچۆ ئەکات کە منی بینی بەرەولام ڕایکرد وسەیرمی کردو وتی

خ. جیۆن : تۆباشی کوڕەکەم ئەم حاڵە چیە تۆ گریاوی

باوکم یەکسەر سەیری کرد و هاتە بەرامبەرم سەرم بەرزکردەوەو سەیرم کردن حاڵم زۆر وێرانە دڵم بەتەواوی شکاوە هیچ شتێکم نیە بۆ ئەوەی بەم دوانەی بڵێم ئەوان کاڤیایان لەمن کرد ئەو ئێستا نزیک بونەوە لەمن بە مەترسی دادەنێ تەنانەت ڕوی ئەوەشم نیە داوای لێبوردن بکەم

ب.جیۆن: کوڕەکەم چی بووە تۆ باشی

بە ساردی سەیرم کردن و بەهێوشی وتم

جۆنگکوک: ئاسودە بن ئەو لێم جیابوەیەوە

ئەوان بەسەرسامی سەیریانکردم و باوکم وتی

ب.جیۆن: ئەوە بۆ ئاسودەی تۆ بوو نەک ئێمە هیوادارم لەکۆتایدا لەوە تێگەشتبی کە ئەو شایەنی تۆ نەبوو

جۆنگککوک: ئاسودەی من!  تەنیا لەبەر ئەوەی هەمیشە بێدەنگ بووم وادەزانی دڵخۆش بووم

چاوەکانم پڕئاو بوون فرمێسکەکانم کەوتن ئەوان بەشۆکەوە سەیریان کردم بەهاوارەوە وتم

جۆنگکوک: تۆ ماسی فرۆشەکانت بینیوە چۆن دەکێشن بەسەر ماسیەکاندا  تاوەکو دەمرن بۆ هیچ کەسێک هەست بە ئازاری ماسیەکان ناکات؟ تەنها لەبەر ئەوەی بێدەنگن و دەنگیان نیەهاوار بکەن مەگەر  کێ وتویەتی ئەوەی بێدەنگە ئازاری نیە ئازارێک کە بێدەنگت دەکات زۆر لەو ئازارە سەخت ترە کە دەت خاتە گریان

ب.جیۆن: کوڕم تۆ چی دەلیی ئێمە چیمان بۆ تۆ نەکرد وەک شازادە دەمانژیاندی

بەچاوە فرميسکیەکانمەوە خەندەیەکم کرد وتم

جۆنگکوک:  ئێوە ماوەی ٢٥ ساڵە منتان فەرامۆش کردوە لەگەڵ دایەن و خزمەتکارەکان گەورەبووم لە جیاتی ئەوەی دایکێکم هەبێ ئاگادارم بێ لەجیاتی  ئەوەی باوکێکم هەبێ یاریم لەگەڵ بکات ئەوەندە لەبەشەناوخۆییەکان مامەوە هەست بە نامۆیی ئەکەم لەم ماڵە پێتان وایە ئەو هەموو ماوەیە دڵخۆش بووم !هەر بەڕاستی لەوە ئەچێت دڵخۆشبووبم

دایکم دەستی کرد بەگریان باوکم بە نیگەرانی سەیری دەکردم

ب.جیۆن: کوڕەکەم تۆ چی دەڵێی خۆشبەختی خۆت بە ئافرەتێکەوە دەبەستیتەوە ئەمە بێ مانایە خۆ تۆ منداڵ نیت

جۆنگکوک: دەزانی لە هەمووی ناخۆشتر چی بوو دۆزوخی من کەی بوو ! دۆزەخی من دۆزەخی من ئێوارەک بوو کە بە درۆ پێی وتم  خۆشم ناوێی ئێوارایەک بۆ ئەبەدی بە مەجبوری شانم لە شانی ئەو  ترازا و کەچی وەک ناوی خۆم دڵنیام سێبەرەکەشم هەتا ماوە بۆی  دەگرێی

خۆشت نەوێم .JK( تەواوکراوە) Where stories live. Discover now