20

991 139 313
                                    



Vote & comment

__________________

لەخەو هەستام شاوەرێکم کرد ئەزیەیەکی ڕەشی کورتم پۆشی و پوتێکی درێژی ڕەش وە چاکەتێکی کابۆی قژم بەرداوەو چوومە دەرەوە بینیم سوجین و تایهیۆنگ نانی بەیانی ئەخۆن بەیانی باشم کرد و دەستم کرد بەنان خواردن پاشان سوجین وتی کە دەگەڕێتەوە ماڵەوە بۆیە ڕۆشت منیش دانشتبوم تایهیۆنگ سەیری کردم و وتی

تایهیۆنگ : بیرم لە پەیوەندیەکەتان کردەوەو قسەم لەگەڵ جۆنگکوک کرد دوێنی شەو

کوپەکەم داناو سەیرم کرد وتم

کاڤیا: کەوایە بڕیارت چیە

تایهیۆنگ: دەتوانی بەردەوام بی لەگەڵی بەڵام بەمەرجێک

خەندەم کرد و بەپەرۆشیەوە وتم

کاڤیا: ئەو مەرجە  چیە

تایهیۆنگ: هەرکاتێک بارودۆخەکە نەگونجاوبوو وە بوە هۆی ناڕەحەتیت دەبێت پێم بڵێی لێت خۆش نابم گەر خۆت بخەیتە ژێر هەر بارێکی قورسەوە وە دەبێت بوەستی لەو شوێنەی کە دەزانی شتەکان لە ئەگەرێکدا دژوار دەبن

ئەو بە نیگەرانیەوە قسەی دەکرد منیش خەندەم کردو دەستیم گرت وتم

کاڤیا: باشە بەڵێن بێت

تایهیۆنگ: جۆنگکوک کوڕێکی زۆر باشە من متمانەم بە ئەو هەیە ئەو زۆری خۆشدەوێی هەوڵدە لەگەڵی بی بە دڵسۆزی هیوادارم شتەکان بۆ ئێوە قورس نەبێت

کاڤیا: نیگەران مەبە

ئەوەم وت وهەستام ماڵئاویام لێ کردو چوومە دەرەوە بۆ ئەوەی بڕۆمە کۆلێژ جۆنگکوکم بینیبو بەرەو ڕووم هات دەستی لەملم ئاڵاند و ماچی ڕومەتمی کرد

جۆنگکوک: زۆر بیرم دەکردی جوانکیەلەکەم

پێکەنیم بە قسەکەی

کاڤیا: ئێمە دوێنیبشەو یەکمان بینی بۆچی بیرت کردوم

جۆنگکوک: من بیرت دەکەم گەر خولەکێکیش نەتبینم

کاڤیا: یاا تۆ شێتی

ئەو دەستیمی گرتمو بەرەولای خۆی ڕایکێشام دەستی لەکەمەرم داناو مۆبایلەکەی دەرهێناوچەند  سێلفیەکی گرت بە پرسیارەوە سەیرم کرد

جۆنگکوک: دەی ئێمە هیچ وێنەیەکمان نیە

سەرم لەقاند بە  باشە و خەندەم کرد

کاڤیا: دەی من دەڕۆم لە کۆلێژ دەتبینمەوە

جۆنگکوک : نەخێر پێکەوە دەڕۆین

کاڤیا: بەڵام جۆنگکوک

ڕوی گرژکردو وتی

جۆنگکوک: باشە بڕۆ

ئای خوایە ئەو زۆر شیرینە و ژیکەڵەیە لەکاتیدا بەمن دەڵێ ژیکەڵە لەباوەشم گرت و ئەویش لاباوەشی گرتمەوە وتم

خۆشت نەوێم .JK( تەواوکراوە) Onde histórias criam vida. Descubra agora