13

996 156 144
                                    



Vote & comment

__________________




Pov jk

لەڕاستیدا دوێنی شەو نەمتوانی بەباشی بخەوم تەواوی شەوەکە کاڤیام لەبەر چاوبوو ئێمە پێکەوە نانمان خواردو دواتر چوینە پیاسەکردن بێگومان جیمین و نابی لێمان جیادەبونەوە زوو زوو وە من و کاڤیا پێکەوە بوین ئەوە هەستێکی خۆشی پێدەدام کاڤیا کچێکی سادەیە لەگەڵ ئەو بوون دڵخۆشم دەکات کیم کاڤیا بەڕاستی ئیرەیی بە شوێنەکەت ئەبەن تکایە  بۆ کەس جێم مەهێڵە ئەمەم وت کاتێ سەیری ئاوێنەم دەکرد

ڕۆشتمە بەڵکۆنی ژورەکەم سەیری خوارەوەم دەکرد بینیم خەریکی توندکردنی قەیتانی پێڵاوەکانیەتی ئەو کچە ژیکەڵەیە دڵمی داگیرکردوە هەموو خۆشەویستیەکەی خۆمت پێ دەدەم دڵنیابە خۆشەویستیەکی زۆر بۆ یەک کەس بەسە کە شایەنیەتی جلەکانم لەبەرکردو بەڕێکەوتم بۆ کۆلێژ

...

لە هۆڵی پێشکەشکردنی پڕۆگرام و ڕاپۆرتەکان دانشتبوم قۆتابیانی قۆناغی یەکەم ئەمڕۆ چەند ڕاپۆرتێک پێشکەش ئەکەن بینیم ناوەکان هەڵواسران جیمین بەرەوڕوم هات و لەلام دانیشت

جیمین : جۆنگکوک تۆ سەیری ناوەکانت کرد

جۆنگکوک : نەخێر ئایا کاڤیایی تێدایە

ئەو پێکەنی

جیمین : کورە تۆ چیت بۆ نوسیوە ناوی لەیەکەم ڕیزدایە

زەردەخەنەم کرد  بەبیرکردنەوە لەوەی کچە ژیکەڵەکەم چۆن دەشڵەژێ لەکاتی پێشکەشکردن

جۆنگکوک :نازانم تەنیا شتێکی باشم بۆ نوسی

کاڤیا و نابی  هاتنە ژورەوە بە سەیرکردنی لیستەکە دەموچاوی دابەیەکا سەیرێکی کردو سەرنجی خستەسەر من بە تیژی سەیری کردم ئەو  و ڕۆشت کەمێک لە پێشەوەترەوە دانیشت وە نابیش لەلای جیمینەوە دانیشت هەستامەوەو بەرەولای کاڤیا ڕۆشتم لەلای دانیشتم ئەو سەیری کردم و هیچی نەوت کەمێک شڵەژاوبوو

جۆنگکوک :تۆ باشی

کاڤیا :ئۆ بەڵێ باشم

ئەو سەیری بەردەمی خۆی کردەوەو هیچی تری نەوت دەستیم گرت دەستەکانی زۆر گەرم بوون پێم وایە نەخۆشە یانیش زۆر شڵەژاوە بۆچی ئەوەندە گەرمە بە شۆکەوە سەیری کردم و دەستی لەدەستم دەرهێنا

جۆنگکوک: بۆچی ئەوەندە گەرمی تۆ باشی

کاڤیا: هیچ نیە کەمێک شڵەژاوم بۆیە

سەرم جوڵاند بەمانای تێگەشتم پڕۆفیسۆرەکە ناوی خوێندەوەو ڕۆشتە سەر ستەیج دەستی کرد بە پێشکەشکردن بەڵام دەنگی زۆر نزم بوو

پرۆفیسۆر : دەنگت بەرزکە کیم کاڤیا بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن گوێبیستت بن

کاڤیا: بەڵی باشە

خۆشت نەوێم .JK( تەواوکراوە) Onde histórias criam vida. Descubra agora