7

1.1K 162 547
                                    




Vote & comment

_________________

کاڤیا: ئحم باشە با پێتان بڵێم ئەو زۆر دڵڕفێنە بەڕاستی نازانم باسی چ شتێکی بکەم

نابی: ئاییییییی هەرگیز بەخەیاڵم دا نەدەهات ئاوا بتبینم

جیمین : ئایا لەخۆشەویستی دای بەجۆرێک لە خۆت لەچاوەکانی ون دەکەی

کاڤیا: باشە لەوانەیە

جیمین : ئاهــ نەفرەت زۆر ڕۆمانسیانەیە چیتر

کاڤیا: باشە لەڕاستیدا زەردەخەنەکەی دڵمی برد وە باڵا بەرزیەکەی هەرچەندە زۆر. ماسولکەیی نیە بەڵام هێشتا زۆر قۆزە ڕوخۆش و تێکەڵاوە هاوڕێی دۆستە وە بیستم زۆر یارمەتیدەرە

جیمین: بێگومان ئەو وایە وە زۆر قۆزە دەتەوێ لێکتان نزیک کەمەوە

کاڤیا: ئایا تۆ نزیکی لەوەوە

جیمین : بەڵێ ئێمە هاوڕێین

کاڤیا: باشە سەرەتا تەنیا پێکمان بناسێنە پێی مەڵێ کە من سەرسامی ئەوم

نابی: وای دەبینم پلان دادەنێی بۆ ناسینی کوڕێک

کاڤیا: تەنیا دەمەوێ بیناسم ئەوە چی هەڵەی تێدایە

خەریکی شتی بێمانان بەڕاستی باوەڕیان پێ ناکەم کاڤیایی گەمژە دوێنی قسەیەکی ئەکرد و ئەمڕۆش قسەیەکی تر ئەویش وەک هەر کچێکی تر بە قۆزیەکەی هەڵخەڵەتاوە

نابی: دەی کێشە نیە هەوڵدە بەباشی بیناسی و پاشان ژوانی لەگەڵ ببەستە

کاڤیا: سەیر دەکەم بزانم چۆن دەبێت

جیمین: دڵنیام ئێوە دەبن بە جوانترین دوانەی کۆلێژ واو جوانترینەکان جۆنگکوک تۆش وا هەست ناکەی

نابی: جۆنگکوک زۆر بێدەنگە

جۆنگکوک: بابەتێکی بێ مانایە نامەوێ بەژدار بم بدەی من تەواو بووم دەگەڕێمەوە ماڵەوە

جیمین : باشە دەی دەتبینمەوە

جۆنگکوک : دەتانبینمەوە

گەڕامەوە ماڵەوە خۆم گۆڕی زۆر بێزارم وە توڕەم نازانم بۆچی بەو جۆرەم هەست بە توڕەی و ئیرەیی ئەکەم کە دەبینم کاڤیا لەبەر چاومدا باسی کوڕێکی تر ئەکات باشە من ئەوم خۆشناوێ تەنیا نامەوێ توشی کێشە ببێ بەڵێ نامەوێ تۆشی کێشە ببێ ئاهـ بەنەفرەت بێ

ڕۆشتمە تەوێلەکە دەمەوێ کەمێک مێشکم هێور کەمەوە تایهیۆنگم لەوێ بینی و ڕۆشتمە لای

جۆنگکوک: هێی سڵاو تایهیۆنگ

تایهیۆنگ: هێی سڵاو

خەریک بوو خواردنی دەدا بە ئەسپەکان بەبيزاری لەلای ڕاوەستام ئەو تەواو بوو پاشان ڕوی کردە من

تایهیۆنگ: چی بووە بۆ وا بێزاری

جۆنگکوک: ئەم ماوەیە زۆر بێزارم هیچ شتێک نیە چێژی لێ وەرگرم

خۆشت نەوێم .JK( تەواوکراوە) حيث تعيش القصص. اكتشف الآن