17

995 149 502
                                    




Vote & comment

_____________________

لەگەڵ تایهیۆنگ لە باخچەی نەخۆشخانەکە بوین جۆنگکوک گەڕایەوە ماڵەوە هەرچەندە پێداگیری کرد کە بمێنێتەوە بەڵام باشترە بڕوا ئەویش ماندوە پێویستە پشوو بدات زۆر نیگەران و پەڕێشانم بۆ حاڵی دایکم دەی ئاخر من بەبێ باوکی گەورەبووم وە دایکیشم بەجێمبهێڵێت بێکەس دەبم من و تایهیۆنگ تەنیا دەبین زۆر نیگەرانی ئەوم وە دایکم ئەو کەوازی لەهەموو شتێک هێنا و کاری کرد بۆ ئەوەی من هەمان هەستی ئەوم نەبێ وە دایکم کە تەندروستیبخۆی پشتگوێ خستووە لە پێناو کارکردن و دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ من من هۆکاری هەموو ئەم شتانەم کەبەسەر خێزانەکەم هاتووە

کاڤیا : تایهیۆنگ

تایهیۆنگ : همم

کاڤیا : بمبورە

ئەو بە سەرسوڕماوی سەیری کردم و پاشان وتی

تایهیۆنگ : بۆچی

کاڤیا : تۆو دایکم ناخۆشی زۆرتان بینیوە بەهۆی منەوە هەرگیز ناتوانم لە خۆم خۆشبم زۆر هەست بە نیگەرانی و پەرێشانی ئەکەم

شانەکانمی گرت و ڕوی منی بۆخۆی سوڕاند بەنەرمی

تایهیۆنگ : ئەی چی ئەگەر بڵێم تۆ تاکە هۆکاری بۆ ئەوەی هەتا ئێستا توانیومانە لە ژیان بەردەوام بین وە هیوای ئێمەی هۆکاری زەردەخەنەکانمانی هۆکاری بۆ ئەوەی هێزمان بێتەوە بەر وە سەیرت بکەین و دڵخۆشبین کە هێشتا شتێک کەسێک هەیەو پێویستە بۆی بژین شیرینەکەم تۆ هەرگیز نازانی چەندە بە نرخی لە ژیانی ئێمەدا تۆ

لەباوەشی گرتم وفرمێسکەکانم کەوتن بە بێدەنگی دەگریام لەسەر شانەکانی ئەویش بەبيدەنگی لە باوەشی گرتبوم ئەو هەمیشە باشترین مرۆڤی ژیانم بووە کەسێک کە هەرگیز لێی بێزارنابم و هەستی تەنیایی خۆمی لەلا لەبیر ئەکەم ئەو هێزی منە وەک چۆن من هێزی ئەوم ئەو ڕوخسارمی گرتو فرمێسکەکانمی سەی و زردەخەنەیەکی نەرمی کردو وتی

تایهیۆنگ: ئێمە بۆ یەک مانگ و خۆر و ئەستێرەین ،خێزانێکی بچووک و گەردوونێکی گەورەین

کاڤیا: تۆ جــیـــاوازی تایهیۆنگا  لەگەڵ تۆ بە شادی دەورە دراوم. خەمەکانم لەبیر دەکەم سوپاس کەلەگەڵ منیت

تایهیۆنگ : هەمیشە لەبیرت بێت ڪە من لێرەم بۆ تۆ، شان بە شان لەگەڵت دەبم ، لە تاریڪیەڪەتدا بۆت دەدرەوشێمەوە، هەورێك دەبم ڪە سێبەرت دەڪات، مانگێك دەبم ڪە پاسەوانیت دەکات، ئەستێرەیەك لە تەنیشتتەوە و ماڵێك دەبم بۆ تۆبۆیە  هەرگیز نەکەی بەو جۆرە بیر بکەتیتەوە دەی با بڕۆین ئێستا دایکت پێویستی بە ئێمەیە

زەردەخەنەم کرد و دەستەکانمی گرت و چوینە ژورەوەی نەخۆشخانەکە کاتژمێر بە نزیکەیی پێنجی بەیانیە سەیرم کرد دایکم خەوتووە تایهیۆنگ لەسەر قەنەفەکە دانیشت و منیش لەلای دانیشتم سەرم لەسەر شانی داناو لەدیار سەیرکردنی دایکم چومە دونیایی خەوەو

خۆشت نەوێم .JK( تەواوکراوە) Donde viven las historias. Descúbrelo ahora