Vote & comment__________________
دوای حەوت کاتژمێر
لەسەر گۆڕەکەی دایکمین هاوڕێکانی دایکمو هاوپۆلەکانم هاتوون دوای نزیکی ماوەیەک سەرەخۆشی خۆیان کردو گەڕانەوە ئێستا من و تایهیۆنگ لە نزیک کێڵەکەوە دانشتوین جۆنگکوک و نابی و هۆسۆک و جیمینیش لە پشتمانەوە وەستاون ڕوخسارمان مات و بێتاقەتە ئیتر تەنها من و تایهیۆنگین دایکیشم وەک باوکم جێیهێشتم ئیتر ئێمە بێ نازو بێ خۆشەویستی ئێوە ماینەوە
دڵم بەڕادەی دۆزەخ ئازاری هەیە و گریانی تایهیۆنگ زیاتر دڵم ئازار دەدات دایکم بۆ ئەو وەک دایک وابوو نەک خۆشک ئەویش هەر وەک من لە منداڵیەوە بێ کەس ماوە گوێم لێ بوو بە چاەی پڕ فرمێسکەوە دەیوت
تایهیۆنگ : نونا دەبینی دیسان هاتمەتەوە یادت یادت دەکەم خوشکەکەم دیسان چاوم پڕ بوو لە فرمێسک دیسان قوڕگم پڕ بوو لە قسە بۆت کەسیش شک نابەم دەردە دڵی خۆمی بۆ بکەم تۆش بەجێتهێشتم دیسان دڵم دەسی کردەوە بە ئازار و ناڵە لە دوریت دیسانەوە دەستمان کرد بە ئاوات خواستن بۆ گەشتن بە دیدارت خوا لێت خۆشبێت سوپاس کە لەدوای خۆتبەنرخترین یادگاریت بۆم جێهێشتوە دەزانی کە کاڤیام وەک تۆ خۆشدەوێ خۆزگە دەمتوانی دڵخۆشتان بکەم دەزانم نەمتوانی تۆ بپارێزم بەڵام بەڵێن دەدەم هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بۆ کچەکەت و دەیپارێزم بە ئارامی بخەوە نونا خۆشەویستەکەم نیگەرانی هیچ شتێک مەبە لەدوای خۆت دوبارە دەگەڕێمەوە لات دەزنام گوێت لێمە ئەوەش بۆ من بەسە
زیاتر گریام بە قسەکانی ئەو فرمێسکەکانی سڕێ و سەیری کردم وتی
تایهیۆنگ: ئازیزەکەم با بگەڕێنەوە ماڵەوە سەرمات دەبێ
کاڤیا: تۆ بگەڕێمە من کەمێکی تر لێرە دەبم دەمەوێ تەنیا بم لەگەڵ دایکم
تایهیۆنگ: باشە بەڵام زوو بگەڕێوە
سەرم بەباشە لەقاند و تایهیۆنگ ڕۆشتە لای ئەوان هەندێک شتی پێوتن و ڕۆشتن بەتەنیا مامەوە دەستم بۆ خۆڵەکەدا دەهێنا
کاڤیا : دایکە گیان دەزانی کە دڵتەنگم بە ڕۆشتنت دەزانی زۆر سەرگەردانم بێ تۆ قوربانت بم دایکە چەند بێ نازت کردم ئەم ڕۆژانە هەر شتێک ڕووبدات وەدەزانم لە نەبونی تۆیە بەسەرم ديت تۆ دەزانی دایکە گیان لەناوەراستی گۆرستان خەوتوی و خۆشم دەوێی زیاتر لە زیندووەکان
فرمێسکەکانم دوبارە کەوتن
دایکە گیان ئەگەر کاغەز و قەڵەمێکم بدەنێ بڵێن دەربارەی دایک بنوسە دەزانی چی دەنوسم هەموو دوریت باس دەکەم لاپەڕەکە دەکەمە ئازارەکانی بێ تۆی، نە فاریزە دادەنێم و نە لاستسیک دەبەم، ئەوەندە
پڕم لەبری فاریزەکان چرکەکانی هەتیویی و بێ کەسی دەنوسم ،بەفرمێسکم خەتەکان دەسڕمەوە بۆئەوەی هەموو بزانن چەند بەئازارە بێ دایکی .دایکە تۆ دەتوت هەموو شتێک چارەسەری هەیە ئەی بۆ دووری تۆ چارەی نییە نە ئومێدی گەڕانەوەی هەیە نە ساڕێژی برینی هەیە نە فرمێسکی خۆشی هەیە نە چاوەڕوانی هەیە نە بینی دیدەنی روخسارت نازانم چیت پێ بڵێم دایکە تەنها دەلێم تۆ ئەوکەسەی هەمیشە پێتەوە سەربەرزبووم دایکە گیان کەسێک بوویت ئێمەت پێگەیاند شانازیە بۆمان لەژێردەستی تۆ پەروەردەبووینە کەسێکی سادە و پاک و لوتف شیرین بوویت . کەسێک بوویت نە زیانت بۆئێمە و نەبۆ خەلکیش هەبووە . کەسێک بوویت خۆشەویستی و ڕێزگرتن سەرچاوەی ڕەوشتت بوون .سوپاس دایکە گیان بۆ ئەوەی لە خۆشەویستی خۆت بێبەشت نەکردم
BẠN ĐANG ĐỌC
خۆشت نەوێم .JK( تەواوکراوە)
Fanfictionئیتر قبووڵمە ئەبێ خۆشم بوێی و خۆشت نەوێم ، کەوتمە داوی خۆشەویستیت پێش ئەوەی ماچت بکەم، کەوتمە داوی خۆشەویستیت پێش ئەوەی تەنانەت دەستت لێ بدەم و هەستت پێ بکەم، بۆیە ناسینی تۆ جوانترین شت ئەبێ کە بەسەرم هاتووە ژانەر : خۆشەویستی کارەکتەری سەرەکی...