23

843 135 218
                                    




Vote & comment

___________________

خ.جیۆن :ئۆو  ئێوەش لێرەن بەهەرحاڵ کاڤیا بڕۆ ژورەوە پێم وابێ دایکت دەیەوێ هەندێک قسەت لەگەڵ بکات

بە لوتبەرزیو فیزەوە ئەمەی وت و پاشان ڕۆشت جۆنگکوک بە گرژی بەدوایدا ڕۆشت و نابی و جیمینیش بە بێتاوانی سەیریان دەکردم تایهیۆنگیش هەروا وەستابوو وتی

تایهیۆنگ : ناتەوێ بڕۆیتە ژورەوە

کاڤیا : ئێوە لێرە چاوەڕێکەن دەگەڕێمە لاتان

جیمین : نیگەران مەبە ئێمە لە خوارەوە چاوەڕێت ئەکەین

کاڤیا : تکایە ببورن

نابی : گوێی پێمەدە دەی بڕۆ

دەرگاکەم کردەوەو چومە ژورەوە سەیرم کرد دایکم بە دڵتەنگی دانشتوە و چاوەکانی تەڕن ئەو گریاوە بەنەفرەت بی خ .جیۆن تۆ چ نەفرەتیەکی لە ژیانی ئێمەدا بەرەوڕوی چوم و لە نزیکی دانشتم ئەو ڕوی لە من کردو وتی

خ . کیم : چۆنیت شیرینەکەم

کاڤیا : من باشم بەڵام تۆ لەباش ناچی خاتوو جیۆن چی پێ وتی

ئەو بە نیگەرانیەوە وتی

خ. کیم : باشە کچەکەم ئەو پێی وتم کە لەگەڵ جۆنگکوکی کوڕیدا ژواندەبەستی ئایا ئەمە ڕاستە !

کاڤیا : بەڵێ

خ.کیم : کچەکەم خۆشەویستی هەڵە نیە بەڵام ئەمە ناکرێ ئەوان ڕێگەت پێبادەن ئەوت خۆشبوێ ئازار دەچێژی گەر بەردەوام بی دڵت دەشکێنن  تاکە شت بەلای ئەوانەوە ناو ناوبانگە تۆ ئەمە دەزانی وایە

دڵمپڕ بوو بە قسەکانی فرمێسک لە چاوەکانم هات وتم

کاڤیا : دایکە گەر من دڵم ئەشکێ ڕازیم بەوە گەر ئازار دەکێشم هێشان هەر ڕازیم بەڵام دایکە جۆنگکوک شایەنی ئەوە نیە ئازاربکێشی گەر بەردەوام بین تەنیا من ئازار دەکێشم بەڵام گەر وازبێنم هەردووکمان ئازار دەکێشین بۆیە تکایە ڕێگەمبدە بەردەوام بم

خ. کیم : بەڵام کچەکەم ناتوانم ببینم تاقە کچەکەم ئازارئەکێشی

هەردووکمان فرمێسکەکانمان ڕێچکەی گرتبوو دایکم دەستەکانمی گرت بە چاوەکانی لێم دەپاڕایەوە وتی

خ.کیم : کاڤیا کچم

بەگریانەوە وتم

کاڤیا : دایکە تکایە تکات لێدەکەم من جۆنگکوکم خۆشدەوێ تکایە با ئەو ئازارنەکێشی هەرخۆی ئەو زۆر تەنیایە ناتوانم بەجێیبێڵم لێم تێبگە ناتوانم بەڵێنەکەم بشکێنم دەبێت لەگەڵی بم

خ.کیم : ئای کچە دڵ باشەکەم من چیم پێدەکرێ لەگەڵ تۆ  بەڵام ئەمە هەڵەیە تکایە لێم تێبگە

کاڤیا : دایکە مرۆڤ تەنها یەک بۆ دوو جار,  بە تامەزرۆیەوە کەسێک یان شتێکی دەوێت دوای ئەوە تەنها بە بێدەنگی لێی دەڕوانێت ڕێگەم بدە ئەوەندەی دەتوانم بەتامەزرۆییەوە لەگەڵی بم بەڵێن دەدەم گەر دۆخەکە نالەبار بوو وازبێنم

خۆشت نەوێم .JK( تەواوکراوە) حيث تعيش القصص. اكتشف الآن