بەیانی کە هەستام هەمان هەستی دوێنێم نەبوو بەتەواوی دڵتەنگم خەریکە لەناو ئەچم دوێنێ هێندەی تروسکایەک هیوا هەبوو ئەمڕۆ هیچم نیە ، بێزارم هێندە هیوای بێمانا بەخۆم بدەم دیارە لەم لەندەنە گەورەیە کەسێک نیە ئاگری ناخم هێمن کاتەوە زۆر تەنهام ، ڕقم لەوەیە جیاوازم 💔End Riona's poV
ڕیۆنا لەسەر بێدەکەی هەستا ڕۆتینی خۆی کرد چوە خوارەوە بۆ لای ئەو کەسانەی کە هیچ گرنگیەکیان بۆ ڕیۆنا نەماوە ، خێزانە بێ وێنەکە لەسەر نانی بەیانی بوون ، ڕیۆنا بە بێ هیوای دەستی کرد بە خواردن ، سەیری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکرد جار جار دایکی ، باوکی ، براکانی ، وە لە کۆتایش خوشکە گەورەکەی ، براکانی کە لە خۆی گەورەترن خاوەنی کۆمپانیاکانی ئێدوارد ، خوشکەکەی خوێندکاری زانکۆ شاهانەکەی لەندەن ، ڕیۆناش کە لە دوای وەرگرتنەوەی نمرەی ٩٣ نەخرایە هیچ کام لە زانکۆکان لەبەر باوکە سەسەختەکەی ، ئەو باوکەی تەنها کچە گەورەکەی و کوڕەکانی لا گرنگ بووە لەگەڵ هاوسەرە شاهانەکەی ،
Two years ago:
ڕیۆنا : نا نەخێر لیڤا ناتوانم بێم باسی چی ئەکەیت
لیڤا (خوشکی ڕیۆنا ) : لیڤا گەر نەیەیت دڵنیابە بە باوکم ئەڵێم هاورێی کوڕت هەیە لە قوتابخانە
ڕیۆنا : بەڵام ئەو تەنها هاوڕێمە ، خۆزگە هیچم لا نەوتبای خێرا بەو مارەشت ڕاگەیاند (مار = مارین ئامۆزا تاقانەکەی ڕیۆنا )
زلەیەکی خوارد بە دەستی لیڤا ڕیۆنا دەستی کرد بە گریان بە هێواشی دوای ویستەکانی لیڤا کەوت و لەگەڵی چوە دەرەوە بە کاژمێر یەکی شەو دوای لیڤا و هاوڕێکانی کەوت ڕیۆنای حەڤدە ساڵ دوای ویستی خوشکە ٢١ ساڵەکەی کەوت و چوە باڕ تا خوشکەکەی بتوانێت خۆشەویستەکەی ببینێت ، هەر لەوێ لەلایەن یەکێ لە هاوڕی لێسبانەکانی خوشکەکەی دەستی لێ ئەدرێت ئەویش ئەترسێت هەموو گیانی ئەلەرزێت هێرشی ئەکرێت سەر هەتا کوڕێک ڕزگاری ئەکات بە ناوی لوکاس بێگومان لوکاسی ٢٥ ساڵ هیچ دەربارەی ڕیۆنای حەڤدە ساڵ نازانێت ڕیۆنای حەڤدە ساڵیش هەمان شێوە کە ڕیۆنا پرسیاری کاژمێر ئەکات ، کاژمێر دووی شەوە ڕیۆنا ئەترسێت و بە دوای خوشکە بێرەحمەکەی ئەگەڕێت لە کاتێکدا ئەو لە ماڵەوەیە لەگەڵ خۆشەویستەکەی گەڕاوەتەوە ، کە ریۆنا ئەگەرێتەوە ماڵەوە بە تاکسی کە دەرگای چونە ژورەوە ئەکاتەوە ژیانی سەراو ژور ئەبێت
باوکی هاتە پێش لێی بە هێواشی
باوکی : سۆزانی ها ؟
ڕیۆنا : باوکە سوێند ئەخ....
هێندە بە خراپی لێی دا کەوتە سەر زەوی
ئەو شەوە تا بەیانی لەلایەن باوکی و دوو برای لێی درا بە شێوەیەک نیوە گیان بوو ، لەو شەوەوە هاموو شت گۆڕا
ڕق یەقەی ریۆنای گرت تروسکاییەک خۆشەویستی لە چاوی کەسی ماڵەوە نابینێت ، فێلەکانی خوشکەکەی و ئامۆزاکەی هەمو کات ئەیکەنە کێشەوە ، تەنها یەک چاو هەیە کە کەمێک ڕەحم بەدی ئەکات لێی ئەوێش چاوی برا ناوەندەکەیەتی ......
