لەڕێگا بووین لەناو ڕێڕەوێک تەلەفونم بۆ یەکێک لە شوفێرەکانی ماڵەوە کرد کە بێنم ئۆتۆمۆبێلەکەم ببەنەوە ماڵەوە .
وە کچەکەش منی بردە لای کەسێکی تر ئەو بە جلەکانی دیارە کە ئەو کەسانەی خزمەت گوزاری ناو فڕۆکە بوو . منیش خۆم و جانتا کەم بەدوای کەوتم .
واه ئەوە زۆر ئاسانتر بوو لەوەی کە بیرم لێدەکرد ، خۆی حادەتەن کە ئێمە گەشت دەکەین شوێنی ڤئایپی دەگرین لەناو فڕۆکەکە بەڵام سەیرە کە جۆنکووک فڕۆکەی خۆی هەیە .
چووینە ناو فڕۆکەکەوە سەیرێکی ڕاست و چەپم کرد چاوم بە جۆنکووک کەوت کە دانیشتبوو لەسەر کورسەیە لەوێ .
(خۆی فڕۆکەی تایبەت ئەوەندە کورسیەی نییە وەک ئەوەی ئاسایی بەڵام ژووری نوستنێکی تێدایە .)
"خاتوون جۆهی سێ دەقە درەنگ گەیشتیت." سەیرێکی جلەکانی کردم "وە جلەکانیشت ڕەسمی نین." منیش بەلایدا تێپەڕیم ."من هەرچییەکم بوێت لەبەری دەکەم ، وە ئەوەش بزانە کە دانەنانی هیچ کەسێک لەلای دەرگا وا دەکات درەنگ بکەویت وانییە؟"
لەسەر ئەو کورسیە دانیشتم کە پشتی بە کورسیەکەی ئەوەوە نووساوە وە چاوەکانم داخست تاکوو بخەومەوە بەڵام ئەو هاتە دیوەکەی تر .
"ڕاستە من ناتوانم بڕیار لەسەر جلەکانت بدەم بەڵام من ئەمە بۆ خۆم دەکەم لەبەر ئەوەی لەگەڵ من دەبینرێیت ئەوە بزانە ...." منیش هەر وەک خۆم مامەوە وە وتم"ئەگەر لات ئاسایی بێت ڕێگەم بدە بخەوم بەڕێز جۆنکووک ."
ئەو هیچی نەوت و لەلای ڕاستم دانیشت کە کوسیەک بوو وە جێگاکەی منیش لەلای پەنجەرەکەیە . چاوم کردەوە سەیرم کرد ."ئاوە چی دەکەیت؟ من دەمەوێت تۆزێک بە ئاسودەیی بخەوم ."
"کێ ڕێگەی لێگرتوویت ." ئەویش چاوی داخست . وە فڕۆکەکەش دەستی بە فڕین کرد ..
جۆنکووک زەنگی تەلەفونەکەی لێی دا وە ئەویش سەیری کرد تۆزێک ڕووخساری تێک چوو . بەڵام ڕۆیشتە ژوورەکەی تر تاکوو وەڵامی بداتەوە .
منیش تۆزێک جێگاکەم خۆش کردوو ویستم سوکە خەوێک بکەم تاکوو دەگەینە ئەوێ .
جۆنکووک
کاتێک سەیری ژمارەکەی کرد زانی کە ئەو کەسە کێیە لەکاتێکدا کە ناوی لە ناو ئەو کەسانە نەبوو کە لەلای جۆنکووک بوون . ئەو دەی ویت لەسەری داخاتەوە بەڵام ئەوەشی نەدەویست بۆیە هەناسەیەکی هەڵمژت و دەستی لەسەر شاشەی موبایلەکەی دا و خستییە لای گوێیەوە
YOU ARE READING
𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JK
Romanceتاکە کوڕە بازگانێکی کۆریای باشوورە . باوکی بە سادەیی ناسراوە لەناو خەڵکیدا بەڵام ئایە کوڕەکەی وایە؟ . بێگومان نەخێر . بازانین جۆنکووکی خۆبەزلزان لەگەڵ کێ کۆتایی پێدێت . کیم سۆوا . خێزانێکی نیمچە هەژار و بەختەوەر . داواکاری ڕازیبوونی بۆ هاوسەرگیری دێ...