۳٥

521 80 37
                                    




ئەو ڕۆژەم بەڕێکرد بە تەواو کردنی کۆبوونەوەکە لە کاژێر ۷ ئێوارە . بڕیارم دا کە بڕۆمەوە ماڵەوە .












جۆهی






گەڕاینەوە ماڵەوە لەگەڵ باوکم دوای ئەوەی چاوپێکەوتنە تایبەتەکەی کرد لەڕاستیدا من هیچ حەزم بەو شتانە نییە بەڵام لەبەر ئەوەی براکەم لێرە نییە دەبوو من بچم چەند جارێکیش بەباوکمم وت کە حەز ناکەم بێم بەڵام ئەو هەر منی برد لەگەڵ خۆی .








چوومە ژوورەکەم هەندێک پاڵ کەوتم دواتر نانی ئێوارەم خوارد ئێستا کاژێر یانزەیە و وە تەلەفونێکم بۆ هاوڕێکەم کرد سای مین ئەو کچێکی زۆر باشە وە نزیکەی حەوت ساڵە یەکەر دەناسین .




ئۆه لەیادم کرد من جۆهی باشە بابڵێن لە بەشی بازگانی وەگیراوم ئەم ساڵ یەکەم ساڵی زانکۆم بوو واتا ۲۱ ساڵم  هه بێگومان لەژێر فشاری باوکم چووم بۆ ئەو بەشە وەک براکەم .









"یا سای ئەوە بۆچی وەڵام نادەیتەوە .؟" هاوارم لەسەر کرد لەبەر ئەوەی ئەوە دووەم جارمە کە تەلەفونم بۆ کرد " ئاه جۆهی کێشەیەکی زۆر گەورەم بۆ دروست بووە ." منیش پرسیم "کێشە؟" ئەویش وتی"خۆی دەبێت دوو بەیانی بچم بۆ ژوانێک کە باوکم ڕێکی خستووە وە منیش حەزم پێی نییە ." منیش هەناسەیەکی بێزاکەرانەم دایەوە .











"باشە باوکت بۆ وازت لێ ناهێنێت ژیانی خۆت بژی . دەزانی کەسەکە کێیە؟" ئەویش تۆزێک وەستا "نەخێر ." منیش تۆزێک دەنگم بەرز کردەوە "چیی ئەوه تۆشێتی یان چیی؟" ئەویش بە نەزانینەوە وەی"بۆچی؟" منیش وتم"باشە چۆن دەچیتە ژوانێک کە تەنانەت نازانیت کێیە . بەڕاستی باوەڕ پێنەکراوە " ئەویش وتی "دەباشە مادەم بابەیانی یەکەر ببینین" .

















بەڕاستی خێزانێکی باوەڕ پێنەکراوی هەیە هەموو شتێک دەکەن تاکوو کچەکەیان شوو بکات .

















بەیانی لەگەڵ سای









دانیشتبووین لەو کافتریایەی کە زۆربەی کات لەوێین "دەی کچێ بۆمی باس بکە."من وەم ئەویش وتی"ئێ ئەوەی کە شەو وتم ، بەڵام بە قسەی باوکم بێت کە کوڕەکە زۆر جوانە ." منیش تۆزێک وەستام "ئایە ئەو لە هەموو ژوانەکانی تریش وای وتووە؟" ئەویش بیرێکی کردەوە "نەخێر لەبەر ئەوەی هیچ قۆز نەبوون ." منیش سەیرێکم کرد"ئێستا چی دەکەیت . ئەی ئەگەر خۆشەویستەکەت دووبارە پێی زانی چیی؟" ئەویش زۆر دڵتەنگانە ووتی"نازانم چیی بکەم ."












گارسۆنەکە ئەو شتانەی دادەنا کاتێک ئەو هات ئێمە بێدەنگ بووین بەڵام پێش ئەوەی ئەو بڕوات سای هاوارێکی کرد وایکرد ئەویش بترسێک منیش داوای لێبووردنم لێی کرد .









"کچێ ئابڕومان چوو . چییە بۆوا دڵخۆش دیاری؟" من بە تووڕەییەوە وتم "جۆهیی" بە شیرینی وای وت ."چیت دەوێت؟" ئەویش دەستی گرتم"دەتبەم بۆ دڵخوازترین ڕێستووڕانتت." منیش بە گومانەوە سەیرم کرد "بەڵام ئەو لێرە نییە لە ئەمریکایە ." ئەویش وتی" جا چییە ، بەڵام ......" منیش سەیرم کرد کاتێک خواردنەوەکەم دەخواردەوە .


























سای منی ڕادەکێشا بۆ ناو مۆڵەکە ‌"ئای بووەستە من بەوە ڕازی نەبووم هێشتا ." ئەویش وتی "حەددت چییە . سەیرکە ئەوە دووکانێکی چەندە جوانە وەرە." منی ڕاکێشایە ناو دووکانەکە وە هەندێک جلی هەڵبژارد و کڕیمان .












"سای چیی ئەگەر ئەو تۆی بینیبێت وە بزانێت من تۆ نیم ." ئەویش بیرێکی کردەوە  "باوەڕناکەم منیان بینی بێت" دەستی گرتم "دەی بەیانی ئامادە بەباشە من نامەت بۆ دەنێرم وە خۆشم دێم بەدواتا ."












بەمشێوەیە من چوومەوە ماڵەوە سای داوای لێ کردم کە ئهمجارە من لە جێگای ئەو بڕۆمە ژوانەکە هەرچەندە من نامەوێت بەڵام لەبەر خاتری ئەو دەی کەم .





















بەیانیەکەی ڕۆیشتوو منیش خۆم ئامادە کرد بۆ ژوانەکە سای کاژێر پێنج هاتە دوام وە بەڕێ کەوتین بۆ ئەوێ ."سەیرکە هیچ خۆت تێک مەدە باشە . تەنها دانیشە و منیش وەک هەموو ژوانەکان دەڵێم بەدڵم نەبووە و ڕەتی دەکەمەوە هم؟" منیش هەناسەیهکم هەڵکێشا وتم"ئەوەی ئێمە دەی کەین ڕاست نییە ."












ئێمە گەیشتینە شوێنەکە وە من چوومە ژوورەوە شوێنێکی زۆر گرانبەها دیار بوو یەکێک لە گارسۆنەکان هاتە لام "خاتوون چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟" منیش سەیرێکم کرد وە پێکەنینێکی درۆینەم کرد"مێزکم گرتبوو بەناوی سای مین ." ئەویش وتی "لێرە ." لەدوای ڕۆیشتم چوو بۆ کۆتا قاتی ڕێستووڕانتەکە کە کەسی لێنەبوو وە دەستی بۆ کورسیەک درێژ کرد منیش دانیشتم .













دوای چەند خولەکێک کەس نەها منیش سەیری موبایلەکەم کرد ئۆ سای نامەی ناردووە کاتێک خوێندمەوە زۆر تووڕە بووم یەکسەر لەو شوێنە هەڵسامەوە و تەلەفونێکم بۆ باوکم کرد تاکوو ئۆتۆمۆبێلێک بنێرێتە دوام  .














ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



کۆمێنت و ڤۆت لەیاد مەکەن ......











𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JKWhere stories live. Discover now