۳۷

398 51 48
                                    

لەڕێگا شوگا تەلەفونی کرد"ها جۆنکووک چی بوو؟" منیش وتم"هیۆنگ بەدڵم نەبوو ."ئەویش وتی"ئەی تۆ کێت دەوێت چیت بەدڵە ، " بەتووڕەییەوە وتی منی پێکەنیم "یەک نەزانێت هەموو کەس تۆیان بەدڵە تاکوو ڕەتیان بکەیتەوە ." منیش وتم"یا هیۆنگ هەزاران کەس لەدەرەوە هیوا دەخوازن تەنها بۆ یەک چرکەش بێت بمبینن ." ئەویش وتی "وایە ، وایە . ئەی چی دەکەیت دەتەوێت بە تەنها بمریت کورە من بۆتۆمە ." منیش پێکەنینێکم کرد"باوەڕ بکە بەتەنها نامرم ."








"بوەستە کەسێکت لەمێشکە؟" منیش گەیشتمەوە ماڵەوە "دەی هیۆنگ دای دەخەم ." ئەویش هاواری کرد "یا ... جۆنکوو ..." لەسەریم داخست وە پێکەنیم .













جۆهی

گەڕامەوە ماڵەوە ئەوە چیی بوو؟ ئەی ئەگەر باوکم پێی زانی چیی ، چی دەکات . جۆهی بۆچی لە ژوان بوویت لەگەڵ ئەو کوڕە ئای خوایە .







چی ئەگەر ئەو پێی بڵێت . نازانم چیی بکەم سای چەند تەلەفونێکی کردووە بەڵام هەڵم نەگرتووە هەمووی بەهۆی یاریەکانی ئەو بوو .









لە ژوورەکەم بووم بیرم دەکردەوە براکەم نامەیەکی بۆ ناردم کەشۆکی کردم ، ئەو ناگەڕێتەوە بۆچی ؟ من پرسیم کە بۆچی ناگەڕێتەوە . باوکم بەشی دەرەوەی وڵاتی داوەتە ئەو تاکوو گرنگیان پێبدا لەبەر ئەوەی لەوێ بوو بەڵام ئێستا بەتەواوی ناگەڕێتەوە .!










ژیان بۆچی بۆمن ئاوایە . لەدەرگای ژوورەکەم درا "فەرموو ." باوکم بوو " جۆهی بەیانی پێویستە بڕۆینە کۆمپانیا بەڕێز جۆنکووک هەندێک کارمان هەیە دەبێت بێی لەگەڵم ." هەر کە ناوی ئەوی هێنا"ئای باوکە من زۆر نەخۆشم ناتوانم بێم ." باوکیشم بە نەزانینەوە سەیری کردم "نەخوشی چی وا حەیبت نییە لەبەرامبەرم دانیشتوویت ، بیانوو شتی وام ناوت بەیانی ئامادە  بە ."













ڕۆیشتە دەرەوە . چی ئەگەر بەیانی هەموو شتێکی بەباوکم وت ، واخۆت ڕەشبین مەکە جۆهی لەوانەیە وانەبێت وایە .؟




















بەیانیەکەی لەگەڵ باوکم ڕۆیشتینە ئەوی تەنها کۆبوونەوەیەک بوو ئەو سێ کەسەمان بوویا لەژوورەوە .






قسەکانمان تەواو کرد بێگومان من نەمدەویست سەیری بکەم بەڵام ئەو تەنانەت چاویشی لەسەرم لانەدەبرد .






کۆبوونەوەکە تەواو بوو وا باوکیشم تەلەفونێکی بۆ هات وە چوویە دەرەوە تاکوو وەڵامی بداتەوە ."کەواتە خاتوون جۆهی ، هاوڕێکەت چۆنە؟" من نەمدەزانی چی بکەم و چی بڵێم ."نازانم ،"ویستم بڕۆمە دەرەوە "بۆچی بەو خێراییەوە دەڕۆیت؟" سەیرێکی پشتەوەم کرد ئەویش پێکەنینێکی کرد و چاوێکی لێ داگرتم .










"بڕوا بکە من گازت لێ ناگرم . لەوانەیە ." ڕۆیشتمە دەرەوە ئەو پیاوە چی لەمن دەوێت . بەخێرایی بەرەو دەرەوە ڕۆیشتم نامەیەکم بۆ باوکم نارد کە من دەڕۆمەوە ماڵەوە .


















ئەوە چی بوو؟
















ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کۆمێنت و ڤۆت لەیاد مەکەن ....

𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JKWhere stories live. Discover now