جۆنکووک لەڕێگایە بۆ ئەوەی بچێتە کۆمپانیاکەی
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی هەیە . جلێکی تەواو فەرمی لەبەرە لەگەڵ قژی کە بۆ دواوە بردووە وای لێکردووە ڕوخسارە تەواوکەی زیاتر نیشان بدات .
چوویە ژوورەوە کاتێک چاوی گێڕا ئەو کەسە لەو کۆبوونەوەیە ئامادە بوو کە دوێنێ چوو بۆ ئاهەنگەکەیان جۆنکووک سڵاوێکی گەرمی کردوو بەخێرهاتنی کرد بۆ کۆمپانیاکەی ، وەویستی دانیشێت"با دەست بە کۆبوونەوەکە بکەین ." سکرتێرەکەی لەلای خۆی دانیشت بەڵام کەسێک گوتی "دوای ئەوەی خاتوون جۆهی هات ." جۆنکووکیش سەیری سکرتێرەکەی کرد بە پرسیارەوە " جۆهی ....... ئەو کێیە؟"
یەکەم جارە گوێی لەو ناوە دەبێت لە ژیانی دا سکرتێرەکەی وەڵامی دایەوە " گەورە ئەو کچە بچووکی بەڕێز جاهینە ئەوەی چووی بۆ ئاهەنگی کوڕەکەی " جۆنکووک هیچی نەوت تەنها چاوەڕێی کرد .
دەرگاکە کرایەوە بە خێرایی کەسێک بە هەناسە بڕکێوە وتی " بمبوورن کە درەنگ کەوتم ." هەموو سەرنجەکان بۆ ئەو ڕۆیشتن بەتایبەتی جۆنکووک ، بەڵێ ئەو دەیناسێتەوە .
ئەو هات دانیش لەو شوێنەی کە بەتاڵ بوو لەلای باوکی کە لەبەرامبەر جۆنکووک بوو . باوکی واتا جاهین" بادەست بە کۆبوونەکە بکەین ." کۆبوونەوەکە دەسەی پێکرد وە جۆنکووک جارجار سەیری جۆهی دەکرد کە زۆر بێزار دیار بوو .
باوکی جۆهی جار جارە شتێکی بە کچەکەی دەوت کە وای دەکرد بێزارتر دیاربێت و دەی وت باشە .
بەمشێوەیە کۆبوونەوەکە تەواو بوو وە هەر کۆمپانیا و دەستخۆشیان لە جۆنکووک کرد جاهین هاتە لای جۆنکووک خۆی کچەکە" بەڕێز جۆنکووک خۆشحاڵ بووم بە بینینەوەت ئەوەش جۆهی کچە بچووکمە ." منیش سەیرێکی کچەکەم کرد کە بێزار دیار بوو باوکی شانێکی یا لە شانی تاکوو قسەبکات " سڵاو" منیش برۆیەکم بەرز کردەوە"وەدیارە بەڕێز جاهین منداڵەکانت نازانن لەگەڵ گەورەکان ڕەفتار بکەن"
وەک و توانجێک وام وت جاهینیش پێکەنینێکی شەرمەزارانەی کرد " نانا بەڕێز جۆنکووک ئەو جارێ بچووکە هەم ئەو زۆر حەز بە کۆبوونەوەکان و کاروباری کۆمپانیا ناکات بۆیە ." سەیرێکی کچەکەم کردەوە " سڵاو لەتۆش " ئاماژەم بە سکرتێرەکەم دا کە بڕۆین .
ڕۆیشتم بەبێ ئەوەی یەک قسەی تر بکەم . بێڕێز بوون لەلایەنێک ، بەڵام کچەکە ئاه باشە ئەو تەنها منداڵێکە و تەواو وانییە؟ .
YOU ARE READING
𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JK
Romanceتاکە کوڕە بازگانێکی کۆریای باشوورە . باوکی بە سادەیی ناسراوە لەناو خەڵکیدا بەڵام ئایە کوڕەکەی وایە؟ . بێگومان نەخێر . بازانین جۆنکووکی خۆبەزلزان لەگەڵ کێ کۆتایی پێدێت . کیم سۆوا . خێزانێکی نیمچە هەژار و بەختەوەر . داواکاری ڕازیبوونی بۆ هاوسەرگیری دێ...