لە ژوورەکەم دانیشتبووم سەیری موبایلەکەمم دەکرد سەیری ئەو مۆدێلەم دەکرد کە زۆر پێی سەرسامم ، لی دۆنگ ڕاستە ئێستا دەنگۆ هەیە کە هاوسەرگیری کردووە بەڵام من هەر خۆشم دەوێت .
سای وێنەیەکی بۆ ناردم منیش سەیرم کرد . واه ئەوە چییە ، سای نووسیبووی ++بەڕاستی ئێستا پەشیمان بوومەوە کە ڕەتم کردەوە ++ منیش وەڵامم دایەوە ++بێ ئەقڵ ئەو تۆی ڕەت کردەوە .++
تەلەفونی بۆ کردم "یا جۆهی بەڕاستی زۆر قۆزە سەیری ئەو قاتەی بەری ." منیش ئاهێکم هەڵکێشا "بەڕاستی ئەو قسانە دەکەیت . ئەی خۆشەویستەکەت؟" ئەویش بە پێکەنینەوە "جیابوونەوە ." منیش شۆک بووم"ناکا بڵێی لەسەر جۆنکووک ." ...... "هممم لەوانەیە ، بەڵام ئەو ناگاتە قۆزیەکەی جۆنکووک تۆ بەس سەیری کە ئەوە لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان دۆزیمەوە لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکان ."
بەڵێ وێنەکە وێنە جۆنکووک بوو .
جۆنکووک
دانیشتبوون لە ئۆفیسەکەم بیری ئەو کچەم هاتەوە جۆهی کیوت . زەردەخەنەیەک هاتە سەرلێوم ..
نوسەر
جۆنکووک لە ئۆفیسەکەی دانیشتبوو بیری دەکردەوە زۆر بە قوڵی ئەوشتانەی کە بەسەری هات بەڵێ هیچ ڕۆژێک نییە کە ڕابردوو نەیەتەوە بیری جۆنکووک . بەڵام شتێکی نوێ لەناو بیرەوەریەکانی دروست بوو بابڵێین کەسێکی نوێ ، جۆهی .
ئەو دەیەوێت زیاتر لە ئەو نزیک ببیتەوە ، بێگومان ئەو سۆل لەیاد ناکات بەڵام ئەو تازە ڕۆشتووە و ئێستا کاتی جۆنکووکە تاکوو بۆ خۆی بژی .
بەیانیەکەی
باوکی جۆهی کچەکەی خەبەر کردەوە "جۆهی کارێکی گرنگم پێتە ." چوویە دەرەوە لە ژوورەکەی و بەرەو هۆڵەکە ڕۆیشت لەسەر قەنەفەکە دانیشت ، جۆهیش وتی بە خەواڵویەوە کاتێک لەسەر قەنەفەکە دانیشت "چییە ئەوە؟"
"خۆت دەزانی براکەت لەدەرەوە بەتەنهایە وانییە . وە دوێنێ جۆنکووک پەیوەندی کرد کە دەیەوێت کۆمپانیاکە ببینێت تاکوو ئەویش لقێکی خۆی بکاتەوە هەم بۆ ئێژە قازانجه هەم بۆ ئەویش . " جۆهیش وتی "ئێ ئینجا." جاهینیش وتی"دەبێت لەگەڵ جۆنکووک بچیت بۆ لای براکەت ئەو بەتەنهایە . هەم جۆنکووکیش خۆی داوای کرد کە کەسێک لەگەڵی بڕوات بەتایبەتی تۆ ، من دەڕۆیشتم بەڵام هەندێک کار هەیە پێویستە بیان کەم ."
YOU ARE READING
𝐌𝐫.𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐈𝐒 𝐒𝐄𝐋𝐅𝐈𝐒𝐇 [بەڕێز جۆن خۆپەرستە]JK
Romanceتاکە کوڕە بازگانێکی کۆریای باشوورە . باوکی بە سادەیی ناسراوە لەناو خەڵکیدا بەڵام ئایە کوڕەکەی وایە؟ . بێگومان نەخێر . بازانین جۆنکووکی خۆبەزلزان لەگەڵ کێ کۆتایی پێدێت . کیم سۆوا . خێزانێکی نیمچە هەژار و بەختەوەر . داواکاری ڕازیبوونی بۆ هاوسەرگیری دێ...