هەندێک جار هیواخوازین ئەوەی دەستیپێکردووە هەرزوو کۆتایی بێت
هەندێک جاریش دەپاڕێینەوە بۆ کۆتایی نەهاتنی
وە کەمێک لە ئێمە گیر دەخوا لەوەی بپاڕێتەوە بۆ کامیانلەبەرامبەر پەنجەرەکەوە وەستابوو بێدەنگانە لە دیمەنی دەرەوەی دەڕوانی
لەوخەڵکانەی دێن و دەڕۆن
لەو شوفێرانەی بەبێ ئارامی دەستیان گیر کردووە لە هۆڕینی ئۆتۆمبێڵەکەیان
دەیڕوانیە ئەو شەقامانەی پڕن لە خەڵکی توڕە و مۆن
پڕن لەو خەڵکانەی دڵیان پڕ کردووە لە ڕق لە قینە و لە پەڵەی ڕەشبەڵام...
ڕۆژێک لەڕۆژان لەدەرەوەی پەنجەرەکەی ئارامترین دیمەنەکانی دەبینیئەو ڕۆژانەی باخچەیەکی گەورە لەپێشیدا هەبوو
هەوایە فێنک و بۆن خۆشەکەی لاشەی هێوردەکردەوەئەو ڕۆژانەی خۆشەویستە بەتەمەنەکانی دەبینی کە چۆن دەستێکیان گۆپاڵە و دەستەکەی تریان پەنجەی یارەکەیانە
یان ئەو منداڵانەی لەدوورەوە لەسەر جادەکەوە یاریان دەکرد و دڵ پاکانە دەیاندایە قاقای پێکەنین
هەرچەند گەورە ببو بەڵام ئێستاش هیوا بەو کاتەوە دەخوازێت
دەستەکانی لەسەر لێواری پەنجەرەکە دانا و چاوەکانی داخست
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
دووبارە و دووبارە
هەوڵی دەدا هەموو دەنگێک لەدەوروبەری فەرامۆش بکاتچەند چرکەیەکی ویست کاتێک دەستی کرد بە خەندە کردن
چونکە چریوەی چۆلەکەکان تاکە شت بوون بەگوێیدا کەوتن
وە دواتر قاقای پێکەنینی منداڵە بچوکەکانهێمن وەک جاران
چونکە دەستی کردبوو بە خەیاڵ کردن بۆ ڕابردوو
کاتێک چاوەکانی کردەوە
هێشتا لەوێبوو
وەک پێشوو لەژوورە بچوکەکەی خۆیدابوو
وەک هەمیشە لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد، بیرکردنەوەکانی گەڕابوونەوە ئەو جێگایەی هەمیشە دوعادەکات لەوێ گیری بخواردبایەقژە زەردەکەی بەهەوایەکی فێنک دەستی بە شەپۆل دەکرد
چاوانێکی سەوز کە بەدیمەنی پێشیەوە دەبریسکانەوە
هەرچەند پڕ ئازار بوو
هەرچەند برینە قوڵەکان دڵە منداڵەکەیان وێرانکردبوو
بەڵام هێشتاش بە بینینی دیمەنێکی ئاوا خەندەی بچوک بچوکی دەکردسەیری خەڵکە پیرەکانی باخچەکەی کرد کە چۆن کۆبونەتەوە لە شوێنێکدا
بەلایەوە سەیربوو کە بۆچی کۆبونەتەوە
بۆیە دەستی کردبوو بە سەرنجدانیان زیاتر لەهەرجارێکتاوەکو لەنێو ئەوان شتێک..
کەسێکی جیاواز کەوتە پێش نیگاکانی[ئەوە کێیە؟]
لەژێر لێویەوە بەنەرمی چرپاندی و کەمێک زیاتر سەری بردە دەرەوە
ئافرەت و پیاوە بەتەمەنەکان لەدەوروبەری پیاوێکی گەنج کۆببونەوە
پیاوێکی دەم بە خەندە کە بە قسەکانی جار جار وای دەکرد هەمووان پێبکەن
جار جاریش لە دەربڕینی ڕوخساریەوە دەردەکەوت کە بە خەمخۆرانە گوێیان بۆ دەگرێت
YOU ARE READING
" ژوورێک لەیادەوەری "
Romanceشنەبایەکی هێمن دەیدا لەچڵی دارەکان و دەیلەراندنەوە ، دەنگی جریکەی سیسرکەکان و جوڵەی گەڵاکان کەوتبوونە یەک ئاواز و دەچونە گوێیەکانی دانتێ دووبارە لە باخچەکە دانیشتبوو دوای ئەوەی دوو کاتژمێر لە ژوورەکەیدا چاوەڕێی ئەڤێلی کرد و نەهات دووەمین شەممەبوو د...