بۆکوێ دەچی بەبێ لێپرسینەوە ئەڤێل؟]
ئەڤێل چاوەکانی لە زوەوە فراوانبوون و لێوەکانی دەستیان بە جوڵەی لەرزۆک کرد
[چ..چی؟ لێپرسینەوە؟]دانتێ بەبێ درکاندنی یەک وشە تەنها سەری بە قایلبوون جوڵاند
ئەڤێل تۆقیبوو لەنێوان دەستی ئەودا و کەمێک جوڵایەوە بۆ ئەوەی دوورکەوێتەوە، بەڵام دانتێ توندتر و توندتر ئەوی دیل دەکرد
لەناکاوێکدا دەنگی چەند کەسێک نزیک دەبوویەوە و ئەڤێل چاوەکانی زیاتر فراوانبوون و خێرا سەیری دانتێی کرد بەڵام ئەو تەنانەت دەربڕینی ڕوخساریشی نەگۆڕابوو ، هێشتاکە چاوەکانی خەریکی شیکردنەوەی ڕوخساری ئەڤێل بوون وەک ئەوەی دواهەمین پارچەی پیرۆزبێت و لەسەر زەویدا جێمابێت
لەپڕێکدا دەستەکانی بەدەوری کەمەری ئەڤێلەوە گرێدا و هەنگاوی بەرەو پێش دەنا و ئەڤێلیش لەنێو باوەشیدا بەرەو دواوە هەنگاوی دەنا
ئەوچرکەیەی دەستی بە کەمەریەوە دەخشا ئەڤێل نەیدەزانی هەست بەکامە شەپۆل بکات لەناخیدا
بەبێ ئەوەی ئاگاداربێت ئەڤێل خۆی و دانتێی دۆزیەوە لەدواوەی دەرگا کراوەکەدایە ، لەنێوان دواوەی دەرگاکە و دیوارەکە ، دانتێ لەزوەوە پلانی هەبوو خۆیان لەوێدا حەشاربدەن، بەڵام ئەڤێل هەستی بە خنکان دەکرد بەوڕادە نزیکیە ئەوی لەبێهەناسەییدا دەکوشت
بەبێدابڕان دانتێ سەرنجی ئەوی دەدا و بەهێواشی دەستی بڵندکرد و خستیە سەر دەمی ئەڤێلەوە و دەمی بەتەواوی داپۆشی کاتێک دەنگی کەسەکان نزیکتردەبوونەوە ،تەنها چاوەفراوانەکانی دەردەکەوتن
ئەوبیرکردنەوەی کە کەمەری و لێوەکانی لەلایەن دانتێوە گیراوە ئەڤێلی گڕدەدا[دکتۆر...ئۆهـ لێرەنیە ]
[بەڵام دەرگاکە بۆچی کراوەتەوە؟]
ئەڤێل چاوەکانی لەترسدا گەورەبوون کاتێک گوێبیستی دەنگی سینا و یەکێکیتر لە ئافرەتە کارگوزارەکانبوو توند بە پەنجەکانی قەمیسەکەی دانتێیگرت بەبێ ئەوەی ئاگاداری ڕەفتاری ببێت، ئەو کاردانەوە بێئاگاییەی ئەڤێل شەیتانی دانتێی زیاتر هاندا
[لەوەدەچێ بۆ کارێکی بەپەلە ڕۆشتبێتە دەرەوە ، بابڕۆین دواتر دەگەڕێینەوە]
هەنگاوی پێیەکانیان و دەنگە دەنگەکەیان هێواش هێواش دوورکەوتەوە و لاشەی ئەڤێل هەوڵیدەدا ئارامببێتەوە بەڵام نەیدەزانی هۆکاری گرژبوونی ئەوان نەبوون بەڵکو دانتێ بوو
دانتێ قاچی هەڵبڕی بۆ دواوە و بەهێواشی پاڵێکی بەدەرگاکەوەنا و دایخست ،هێشتاکەش ئەڤێلی لەنێوان پەنجەکانیدا گرتبوو
تاکە شتێک ئەڤێل هەوڵی بۆ دەدا سەیرنەکردنی چاوە توندەکانی دانتێ بوو، بەلەسەرخۆییەوە دانتێ سەری نزیک کردەوە لە گوێی ئەڤێل و چرپاندی
[ئێستا بزانین ئەڤێل بۆچی بە دزیەوە گوێ لە قسەکانی دکتۆرەکەی دەگرێت ؟]
YOU ARE READING
" ژوورێک لەیادەوەری "
Romanceشنەبایەکی هێمن دەیدا لەچڵی دارەکان و دەیلەراندنەوە ، دەنگی جریکەی سیسرکەکان و جوڵەی گەڵاکان کەوتبوونە یەک ئاواز و دەچونە گوێیەکانی دانتێ دووبارە لە باخچەکە دانیشتبوو دوای ئەوەی دوو کاتژمێر لە ژوورەکەیدا چاوەڕێی ئەڤێلی کرد و نەهات دووەمین شەممەبوو د...