20

299 38 62
                                    

بەدڵخۆشیەوە هەنگاوی نایە دەرەوەی هۆڵەکە و هەناسەیەکی ئاسودەی هەڵمژی
یەکەم تاقیکردنەوەی کچەکەمان زۆر باش تێپەڕببو

بەر لەهەموو شتێک چاوە تامەزرۆکانی بەدوای دانتێ دەگەڕان
بەڵام لەوێ نەبوو
چەند هەنگاوێک هاتە پێش و سەیری دەوروبەری خۆی کرد
ئەوبەری شەقامەکە و بەردەم قوتابخانەکە و نزیک پاڕکەکە و هەموو جێگایەک کە لەوێدا بوونی هەبوو
بەڵام دانتێ بوونی نەبوو
بێئومێدی و کەمێک لە غەمباری باڵی کێشا بەسەریدا

بەنزمی چرپاندی
[دەبێ لەنەخۆشخانەبێت]

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و خەندەیەکی کەمی هێنایە سەر لێوانی بەزۆری باشبوونی لەتاقیکردنەوەکە
سەیری خۆرە بەتینەکەی کرد و چاوەکانی بوو بە هێڵێکی بچوک

هەنگاوە بچوکەکانی دەست پێکرد بۆ ماڵەوە.. بۆ خانەکە
مەگەر دانتێ لەوێبێت ئینجا بۆی دەبوو بە ماڵەوە

لەڕێگادا لەسەرنجدانی خەڵک نەدەوەستا
ئەوانەی لە کافێ و ڕێستۆڕانتەکان چاوەڕێی یەکێک بوون و بەتەنها دانیشتبوون
ئەو پیاوانەی چەپکەیەک گوڵیان بەدەستەوە بوو
ئەو ئافرەتانەی دەستەکانیان لە دەستی یاریان بوو
ئەو منداڵانەی بەسەر ملی باوکیانەوە بوون لەکاتێکدا دایکیان لەتەنیشتیانەوە یاریەکانی بۆ هەڵگرتبوو

ئەو بۆنە خۆش و ئارامەی ناخی پڕ دەکرد کاتێک بە بەردەم فرۆشتگای گوڵ تێپەڕدەبوو

خەندەی دەکرد بەرامبەر ئەو هەموو جوانیە
بەڵام شتێک لەناخی بەتاڵبوو
دەیویست دانتێ لەوێبێت و بەهەمان شێوەی خۆی جیهان ببینێت وەک ئەوەی ئێستا ئەڤێل دەیبینێت
دەیویست لەوێ بێت و پەنجەی لەنێوان دەستیدا بنێژێت و یەک بە یەکی ئەم دیمەنانە بۆ چەندان خولەک ی دووروودرێژ سەیربکەن
وە دڵی خۆیدا ووتی (لەوانەیە ڕۆژێت)

بەهیواوە گەڕایەوە خانەکە و ئۆتۆمبێڵەکەی دانتێی نەدۆزیەوە

لەدوای نانخواردن گەرماوێکی کرد
گەرماوێک لەگەڵ فرمێسکەکانیدا

لەخۆوە دەستی کردبوو بە گریان
وەک ئەوەی بزانێت شتێک بەڕێگاوەیە
وەک ئەوەی تێبگات بەبێ ئەوەی بیبینێت
تێنەدەگەشت ئەو هەراسانیە لەکوێی دڵیەوە سەری هەڵداوە
بەڵام دەیزانی سەری پەتەکە بەدەستی دانتێوەیە

بەبێ جلەکانی هەنگاوی نایە دەرەوەی گەرماوەکە بۆ ژوورەکەی
لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد و تێبینی لاوازبوونی خۆی کرد
دڵتەنگبوو دووبارە
نەک بۆ لاواز بوونی
بەڵکو بۆ ئەوەی دانتێ تێبینی نەکردووە
ئەگەر تێبینی کردبوویایە لەڕۆژێکدا پێنج ژەمی دەرخوارد دەدا
بەڵام نا، تێبینی نەکردووە و سەرنجی نەداوە

بەگریانەوە جلەکانی پۆشی و هەتا بیری لەوەش نەدەکردەوە دەربارەی ئەوە قسە لەگەڵ دانتێ بکات
تێدەگەشت دانتێ لە ئەو واقعیترە و ئەگەر ئێستاکە پێی بڵێت ئەوا وڵامی دەداتەوە بە هەندێک شتی واقعیانە کە ئەڤێل نایەوێ دەربارەیان گوێبیست ببێت

ڕۆشتە ژووری دانتێ و لەسەر مێزەکەی خۆی دانیشت
ماوەیەکە شوێنی خوێندنی بردۆتە ژووری خەوتنی دانتێ
ئەو ژوورەی دایپۆشیبوو بە وێنەکانی و بە نوسینەکانی
دەستی برد بۆ پەڕەیەکی تێبینی و لەسەری نوسی خۆشمدەوێیت
پاشان بە دیوارەکەوە لکاندی و دانیشت و دەستی کرد بە خوێندنی بابەتی داهاتوو














دوای چەندین کاتژمێر لە نزیک خۆرئاوابوون و لە ئاسمانی زەرد و تاریکدا دانتێ هەنگاوی نایە ژوورەکە و دەستی بە قژی ئەڤێلدا هێنا
[چۆنبوویت خۆشەویستم؟]

ئەڤێل بە خەندەوە سەری بڵندکرد و ماچی کرد پاشان بەسەر لێوی دانتێوە چرپاندی
[زۆر باش]

هێشتاکە لێوی چەسپابوو بە لێویەوە کە دانتێ خەندەی کرد و لووتی لە لووتی دەخشاند
[کچی زیرەک، دەمزانی]

سەرنجی ئەڤێل ڕۆشتە سەر ئەو پەڕ و کاغەزانەی بەدەستی دانتێوە بوون
[ئەمانە چین؟]

دانتێ لەوەدەچوو لەیادی کردبێت چ فەسادێکی بەدەستەوەیە
شڵەژانەکەی ئاسایی هەستی پێدەکرا
بەڵام وەک هەمیشە زیرەک لە شاردنەوە

[هیچ، هەندێک کاغەزی نەخۆشخانە]

کاغەزەکانی خستە نێو کانتۆڕی جلەکانی و تیشێرتێکی ڕەشی دەرهێنا و دەستی کرد بە کردنەوەی قۆچپەی قەمیسەکەی
[بۆچی ئەمڕۆ لەوێ نەبوویت؟]

دانتێ سەری هەڵبڕی و خەریکی داکەناندنی قەمیسەکەی بوو وڵامی دایەوە
[کەی؟]

ئەڤێل هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و خەندەیەکی کەمی کرد
[هیچ... لێیگەڕێ]

دانتێ سەری بە قایلبوون جوڵاند و تیشێرتەکەی پۆشی و کاتێک قەمیسەکەی دەخستەوە شوێنی خۆی لە بێئاگای ئەڤێلدا ڕوخسار و لێدوانی شێوا
دەیزانی ئەڤێل دەربارەی چی قسەی دەکرد و دەیزانی چی لەو دیوی چاوانی دەگوزەرێت
هەناسەی هەڵمژی و لەدڵی خۆیدا دەیچرپاند
(پێویستە ئازیزم، کردارەکانم پێویستە)

  چاوەکانی کاغەزە نوێکەیان دیت و لە ئازار و خۆشەویستیدا درەوشانەوە
وشەی نوسراوی نێوی دڵی دەبردە ئاسمان و هەڵیدەدا خوارەوە

بۆ شاردنەوەی چاوانی پڕبوو لە فرمێسکی هەنگاوی نایە دەرەوەی ژوورەکە بە نزمی ووتی
[دەگەڕێمەوە]

بەڵام وانەبوو ، هەتا درەنگی نیوەش شەو هێشتاکە لەژێر چاوان و نیگای ئەڤێل لە باخچەکە دانیشتبوو لە ڕاڕای و شڵەژاوی و تێکەڵاویدا قاچی دەلەرزاند

لەنیوەی شەویش دوای خەوتنی ئەڤێل بە ماندوویەتیەوە گەڕایەوە و لە سەر جێگاکەیدا ئەڤێلی خەوتووی ڕاکێشا بۆ باوەشی و گرتنی قاچی ئەو بە قاچەکانی خۆی ، هەڵکێشانی هەناسەی وێران بەسەر ملیەوە


You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 12 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

 " ژوورێک لەیادەوەری "Where stories live. Discover now