ژوورێکی نیمچە تاریک و گڵۆپێکی زەرد
دەنگی فێنک کەرەوە و بەریەک کەوتنی نوکی قەڵەم بە کاغەزێکی سپی
کەشووهەوایەکی کەمێک گەرم و ژوورێک کە بە وێنە کێشراوەکانی ئەڤێل داپۆشراولەلایەکی ژوورەکەوە ئەڤێل لەسەر کاغەز و بە قەڵەمەکانی دەیخوێند بۆ کۆتا تاقیکردنەوەکانی و لەلایەکی تری ژوورەکەش دانتێ بەئایپادەکەی دەربارەی بابەتە پزیشکیەکان دەیخوێند
هەندێک جار شەربەتە ساردەکەیان دەخواردەوە و هەندێک جاریش چاوەکانیان گرژ دەکرد لە خوێندنەکە
دوای چەندین مانگ لە کۆتا ژوانیان لە ژووری کارکردنی دانتێ بە خوێندن گیریان خواردبوو
تاقیکردنەوەکانی کۆتا قۆناغی قوتابخانەی ئەڤێل زۆر نزیکبوون و هەردووکیان زۆر پەرۆش و شڵەژاوبوون
لەوەدەچوو ئەڤێل بۆ ئەندازیاری بخوێنێت و دانتێ هیواخوازبوو بەدەستی بهێنێتشەوەکانیان بەیەکەوە بە خوێندن بەسەر دەبرد ، جاروبار لەدووری یەکتر لە ژوورەکە و هەندێک جاریتریش لەپاڵ یەکترەوە لەسەر قەنەفەکان دەیانخوێند تاوەکو بەسەر شان و سنگی یەکترەوە خەودەیبردنەوە
یانیش تا درەنگانی شەو دانتێ وانەی پێدەوت و لەهەموو تێنەگەشتنێک یارمەتی ئەڤێلی دەدا
دانتێ سەری بەرزکردەوە و سەیری ئەڤێلی کرد کە دەخوێنێت[هیچت پێویست نیە کچە ئاقڵەکە؟]
ئەڤێل لەو قسەکردنە لەناکاوە ڕاچڵەکی و پاشان خەندەی کرد و سەری بەبێ هیوایی جوڵاند
[بخوێنە ... تاڵەکانی قژت سپی بووە هێشتا دەبێ بخوێنیت][وەڵامت هەمیشە ئامادەیە ها؟]
ئەڤێل برۆکانی جوڵاند و ڕۆشتەوە سەر خوێندنەکەی
سەرێک بەسەر سینگیەوە لارببویەوە و دەستەکانی لەئەو ئاڵاندبوو ، دوای ڕۆژێکی ماندووکەر بۆدواجار گەشتن بە خەوتن، ڕاستر بیگێڕمەوە ئەڤێل گەشت بە خەوتن
دانتێ چاوەکانی بە ماتی و بێدەنگیەوە لە بنمیچی ژوورەکە ئاڵابوو
بەخەیاڵێکی دوور و ئاڵۆز پاڵکەوتبوونیازوابوو دەربارەی پلانەکانی بۆ ئەڤێل قسەبکات؟
نا
دانتێ بیرۆکەکانی لەمێشکی خۆیدا زیندوو دەکردەوە و دەیناشتن و بەو سووڕەدا دەسوڕایەوە
زمانی لەئاست فکرەکانی نەدەجوڵاند و چاوەکانی بێبەری دەکرد لە هەستی بیرۆکەکانیبەتیلکەی چاوەکانیەوە سەیری ئەڤێلی کرد کە بەسەر سینگیەوە پاڵکەوتووە و کەوتۆتە خەوی شیرینی و تاڵە زەردەکانی بەسەر سنگی ڕووتیدا پەخشانبووە
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دوای ئەوە ماچێکی کورتی بەسەر قژی ئەڤێلەوە جێهێشت دووبارە گەڕایەوە باری جارانی خۆی
[دانتێ...تکایە..کێشەکە چیە؟]
توند دەستەکانی دانتێی گرتبوو وە دەپاڕایەوە بۆ ئەوەی دانتێی وشەیەک دەرببڕێ
ڕوخسارێکی خەماوی و گرژ
وشەیەک ناکەوێتە زمانی و چاوەکانی لە پڕی هەست نادوێن
YOU ARE READING
" ژوورێک لەیادەوەری "
Romanceشنەبایەکی هێمن دەیدا لەچڵی دارەکان و دەیلەراندنەوە ، دەنگی جریکەی سیسرکەکان و جوڵەی گەڵاکان کەوتبوونە یەک ئاواز و دەچونە گوێیەکانی دانتێ دووبارە لە باخچەکە دانیشتبوو دوای ئەوەی دوو کاتژمێر لە ژوورەکەیدا چاوەڕێی ئەڤێلی کرد و نەهات دووەمین شەممەبوو د...