6

155 48 201
                                    

ئەڤێل بە شادیەکی نەزانراوەوە بە پلیکانەکان دەهاتە خوارەوە و ڕێگای گرتبووە بەر بۆ هۆڵی نانخواردنەکە و برسیەتی پەرۆشیکردبوو بۆ خواردن ، بەبینینی ئەوانیتر خەندەیکرد و سڵاوی لێیان کرد و ئەوانیش بە سۆزێکی زۆرەوە وەڵامیان دایەوە ، بەرەو شوێنی دانانی خواردنەکان ڕۆشت

سینا کە یەکێکبوو لە کارگوزارەکانی خانەکە و کاتێک خواردنەکەی بۆ ئەڤێل تێدەکرد بە توڕەییەکی گاڵتەوە بەئەڤێلی ووت
[خانمی بچوک دواکەوتیت بۆکاتی نانخواردن]

 
[ببورە خاتوونی گەورە ئەرکی ماڵەوەم ئەنجامدەدا و ئاگاداری کات نەبووم]

هەرچەند سینا لە سییەکانی تەمەنیدابوو بەڵام هێشتاکەش زۆر باش دەگونجا لەگەڵ ئەڤێلدا

سینا یەکێکبوو لەو کچانەی ژیانی خۆشەویستی ڕەشکردبوویەوە ، تاوەکو ئەوکاتەش هاوسەرگیری نەکردبوو بەهۆی ئەوکوڕەی لەبیست ساڵیدا ناسی و دوای دووساڵ بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدابوو
ئەوەش سینای شکاندبوو بۆ پارچەی بچوک بچوک ، بۆیە دواجار خۆی لەو خانەیە دۆزیەوە کە بەسەیرکردنی خۆشەویستە بەتەمەنەکان پێکەنینێک داگیری دەکات و لەکۆتاییدا بڕیاریدا لەوخانەیە دەستبەکار بکات و هەم شوێنێکی دەبێت بۆمانەوە و هەمیش مانگانە بڕەپارەیەک وەردەگرێت و لەوانە گرینگتر خەڵکانی میهرەبان لەدەوروبەری دەبن

خواردنەکەی بۆ ئەڤێل تێکرد و لەکۆتاییدا ئەڤێل سوپاسی کرد و و لەسەر کورسی یەکێک لە مێزەکان دانیشت کە هیچ کەسێکیتری لێنەبوو

ئەڤێل ئەو کێشەیەی هەبوو کە زۆرحەزی بەوەبوو زۆربەی کاتەکان بەتەنیا نانبخوات ، یان لەگەڵ کەسانێکی زۆر نانبخوات، ڕقیلێبوو کاتێک تەنها خۆی و کەسێکی تر یان دووکەسیتربن چونکە کاتێک لەکاتی نانخواردن کەسێک سەرنجی ئەوی بدابوایە ئەوا نەیدەتوانی خواردنەکەی بخوات

وە لە وێرانەی بەختی ئەودا دانتێ بەهەمان شێوە بۆ خوانی ئەو ئێوارەیە دواکەوتبوو وە کاتێک هاتە هۆڵەکەوە چاوی بە مێزەکان دەگێڕا و لەکۆتاییدا شوێنێکی بەتاڵی دۆزیەوە کە هەمان مێزی ئەڤێل بوو

بۆچرکەیەک دوودڵبوو وە بیریدەکردەوە
دانتێ نەیدەویست زۆر لەنزیکی ئەڤێلدا بمێنێتەوە چونکە زۆرباش تێدەگەشت لەنزیک ئەودا شەیتانێک بەهەزار ڕێگاوە داگیری دەکات، شەیتانێک کە دانتێ دەیتوانی کپی بکات لەهەموو جێگایەک جگە لەو جێگایەی ئەڤێلی لێیە، وە دانتێ تێدەگەشت لە ناپەسندی ئەو هەستە و هەرچەندێکیش بێویستایە بەڵام جیاوازی تەمەنیان و هەروەها ئەوەی کە دکتۆری ئەوە ڕێگەی لێدەگرت بۆیە بڕیاریدا بەهێواشی بگەڕێتەوە دواوە و لەدەرەوە خواردن بخوات

[دانتێ! پێمانوابوو نایەیت کوڕم]

چاوەکانی توند داخست و تێگەشت شکستی هێنا ، هەڵگەڕایەوە بەدواوە و خەندەیەکی نەرم لێوەکانی داگیرکردبوو

 " ژوورێک لەیادەوەری "Where stories live. Discover now