[حەز دەکەیت شتێک بکڕم ؟ واتا شتێک هەیە حەزت پێیبێ؟ ]
ئەڤێل بە ئەستەم دەیتوانی دەنگی هەڵبڕێ و وڵامی بداتەوە[ن..نا ، سوپاس ]
دانتێ چاوەکانی لەسەر ڕێگاکەبوو وە برۆکانی کەمێک لەگرژیدا نزیکبوونەوە چونکە هەستی بە وزەیەکی پڕ لە ناڕەحەتی و نائاسودەیی کرد
کاتێک هێشتا دەیویست سەرنجی لەسەر ڕێگاکە بهێڵێتەوە چرکەیەک سەیری ئەڤێلی کرد
[ئەڤێل؟]سەری هەڵگەڕاندەوە بۆ دانتێ [بەڵێ؟]
[هەمووشتێک باشە؟]
[بەڵێ..بەڵێ بێگومان]
دانتێ دەیزانی درۆدەکات بەڵام هەڵبژاردەی بێدەنگبوونی پێ باشتر بوو، بە تیلکەی چاویەوە سەیری ئەڤێلی کرد و خەندەیەکی کەمی کرد لە بێئاگایی ئەودا
[کەواتە متمانەت پێمە]
ئەڤێل برۆکانی لە تێنەگەشتندا هەڵبڕی و سەیری کرد[چی؟]
[پشتوێنی سەلامەتیت نەبەستووە، ئەوەش ئاماژەیە کە متمانەت پێمە]
ئەڤێل هەندێک هەستی بە کەشی ئاسودەیی کرد و خەندەیەکی کرد و درێژەی بە گاڵتەکەی ئەودا[مەبەستت متمانەم بە شوفێریەکەت هەیە]
دانتێ بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە برۆکانی بەرز کردەوە [کەواتە ئاواهی؟ ]
[بەداخەوە ناتوانم بڕوا بەخۆم بهێنم کچێک متمانەی بە دکتۆرە دەرونیەکەی نیە]
ئەڤێل قۆڵەکانی لەیەکتر ئاڵاند و ئاسودەتر دانیشت بە خەندەیەکی فزوڵەوە وەڵامی دایەوە
[دووبارە مەبەستت ئەو دکتۆرەیە کە بەزۆر سەپێنراوە بەسەرمدا؟ ]دانتێ کەمێک پێکەنی و ئەوەش ئەڤێلی بەرەو سووربوونەوە برد ،ئەوە یەکەم جار بوو گوێبیستی پێکەنینی بێت ، هەمیشە دانتێ دکتۆرێکی جدی و تاڕادەیەک بێهەست دەردەکەوت بۆ ئەڤێل ، بۆیە هەموو جوڵەیەکی نەرمی دانتێ ئەوی سەرسامدەکرد
ئەڤێل بەهۆی ئەو قسانە و پێکەنینی دانتێ بێئاگا ببو لە ڕێگادا و لە ساتێکدا هاتەوە سەر بیری خۆی کە خاڵێکی پشکنینی بینی ، هەستێکی پڕ لە ترس و دوودڵی ڕژایە ناخی ، دەیویست بزانێت بۆچی بەڵام هیچ شتێک یارمەتیدەر نەبوو بۆ ئارامکردنەوەی بیرکردنەوەکانی ، وە تاکە وڵامێک ئەوەبوو کە ئەڤێل کچێکی ترسنۆک بوو
نۆرەی ئەوان نزیک بوویەوە و دانتێ جامی ئۆتۆمبێڵەکەی هێنایە خوارەوە و لەگەڵ پۆلیسەکەدا سڵاویان لەیەکتر کرد و ئەڤێل جگە لە ڕێگای بەرامبەری چاوەکانی نەجوڵاندە یەک شوێنیتر ، لەدوای چرکەیەک سەیرکردنی هەردووکیان داوای ناسنامەی دانتێی کرد
ئەوەش ئەڤێلی زیاتر شڵەژاوکردکەمێک سەیری ناسنامەکەی کرد و هەرزوو ڕێگەیپێدان بڕۆن، وە کاتێک کەمێک دوورکەوتنەوە ئەڤێل هەناسەیەکی دوورودرێژی پڕ لە ئارامی دایەوە کە بە ئاشکرا دانتێ هەستی پێی کرد و کاتێک ناسنامەکەی دەخستەوە گیرفانی لێی پرسی[ ترسایت؟]
YOU ARE READING
" ژوورێک لەیادەوەری "
Romanceشنەبایەکی هێمن دەیدا لەچڵی دارەکان و دەیلەراندنەوە ، دەنگی جریکەی سیسرکەکان و جوڵەی گەڵاکان کەوتبوونە یەک ئاواز و دەچونە گوێیەکانی دانتێ دووبارە لە باخچەکە دانیشتبوو دوای ئەوەی دوو کاتژمێر لە ژوورەکەیدا چاوەڕێی ئەڤێلی کرد و نەهات دووەمین شەممەبوو د...