[کەواتە .. ڕقت لەخەڵکە؟ بۆچی؟ ئەوان زۆر شیرینن]
لە بەرامبەر دانتێ لەسەر قەنەفەی ژوورەکەی ئەودا دانیشتبوو ،قاچەکانی گرتبووە باوەشی و چەناگەی خستبوویە سەر ئەژنۆکانی و بە چاوانێکی پڕ لە پرسیارەوە دەیڕوانیە ئەو
[با بڵێین بەڵێ ، نازانم ئەڤێل ...خەڵک زۆر دڵڕەقن ، ئازاردەرن ، بێویژدانیەکی نەبڕاوە لە ناخیاندا هەیە ،لەگەڵ خۆبەزلزانینێکی ناپێویست]
[همم.. بەڵام بۆ نمونە ئێمە وانین ڕاستە؟]
دانتێ کەمێک وەستا لە وڵامدانەوەی پرسیارەکەی
[دەتوانم بڵێم بەڵێ وانین][ئەمەش واتای ئەوەیە کەسانی دیکەش هەن کە ئاواهی نین، ئەوە نادادپەروەریە کە هەمووان بەخراپ بزانیت]
دانتێ لەڕووی ئەڤێلدا خەندەیەکی کرد و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
[تۆ تێناگەیت ئەڤێل ، لە سەدان کەس تاکێکی ئاوا دەدۆزیتەوە کە دواتر ئەویش بەهۆی زوڵمی کەسێکی ترەوە توشی هەمان بارودۆخ دەبێت]بۆ ئەڤێل قسەکانی دانتێ لەڕاست دەچوون و وای لێدەکرد بچێتە بیرکردنەوەیەکی قوڵەوە و کەمێک ڕاما لەبەرامبەر خۆی ،پاشان کە هەستی بە کەشێکی ئاڵۆز کرد خێرا هەڵسایەوە
[باشە! کەواتە ئەوە ئاسانە!]
[چۆن؟]
[لەکەس نزیک نابینەوە ، نە دەبین بەو سەدان کەسە بێویژدانە ، نە دەبین بەو تاکەی دەگۆڕێت ، زۆر ئاسانە]
لێوەکانی دانتێ درەوشانەوە بۆ خەندەیەکی گەورە و سەری بەبێ هیوایی دەجوڵاند
[هەمیشە دەزانیت چۆن شتەکان سادە بکەیت]ئەڤێل شانەکانی بڵند کرد و لێوی گرژ کرد
[ئەوە خۆی سادەیە]پاشان دەستەکانی خستە دواوەی خۆی و بە هێواشی نزیک بوویەوە لە مێزەکەی دانتێ و سەیری کاغەزەکانی کرد
[ئەمە چیە ئەو تێکەڵیە؟ هەربەڕاست تۆ چۆن شێت نەبوویت؟ مەبەستم سەیرکە! چۆن دەتوانیت ئەو هەمووە بزانیت!تۆ بلیمەتی]
هەمیشە وەسفەکانی ئەڤێل دانتێی دەبردە قۆناغێکی دیکەی شانازیکردنەوە ، چونکە دەیزانی بەڕاستیەتی ، دەیزانی هیچ فێڵێک لەناخیدا نیە
هەڵسایەوە و لەسەر کورسیەکەی پشت مێزەکەی دانیشت و یەکێک لەو کاغەزانەی هێنا کە پڕبوون لە نوسین و زانیاری پزیشکی
[وەرە با ئەمەیان شی بکەمەوە ]
چاوەڕێبوو ئەڤێل کورسیەک بهێنێت بەڵام ئەڤێل لەسەر مێزەکە دانیشت و دانتێ خەندەی کرد و سەری بەبێ هیوایی جوڵاند
[تۆ و کردارەکانت]دانتێ ئەوەی خۆشدەویست کە چۆن ئەڤێل بە ماوەیەکی کورت لەگەڵیدا ئاسودەبوو ، زۆر بە کراوەیی دەجوڵایەوە چونکە دەیزانی ئەڤێل لەگەڵ کەسانی تردا ئەم لایەنە منداڵانەیەی دەرناخات
YOU ARE READING
" ژوورێک لەیادەوەری "
Romanceشنەبایەکی هێمن دەیدا لەچڵی دارەکان و دەیلەراندنەوە ، دەنگی جریکەی سیسرکەکان و جوڵەی گەڵاکان کەوتبوونە یەک ئاواز و دەچونە گوێیەکانی دانتێ دووبارە لە باخچەکە دانیشتبوو دوای ئەوەی دوو کاتژمێر لە ژوورەکەیدا چاوەڕێی ئەڤێلی کرد و نەهات دووەمین شەممەبوو د...