3

195 53 385
                                    

لەسەر کورسی باخچەکە لەتەنیشت یەکەوە دانیشتبوون بەبێ دەربڕینی یەک ووشە

جار جارێک سەیری ئاسمانیان دەکرد و هەندێک جاریش بە دزیەوە سەرنجی یەکتریان دەدا

شنەبایەکی کەمێک سارد دەیدا لە شانە ڕووتەکەی ئەڤێل و دانتێ هیواخواز بوو چاکەتەکەی پێبوایە بۆ ئەوەی پێیبدایە

[کاتێک دێیتە دەرەوە باشترە شتێکی گەرمتر بپۆشیت]

[ئا.. بەڵێ ڕاست دەکەیت، بەڵام بڕیار نەبوو زۆر لێرە بمێنمەوە]

دانتێ خەندەیەکی کەمی کرد
[کەواتە دەڵێیت من تۆم لێرە گیر کردووە؟]

ئەڤێل خێرا سەیری کرد و سەری بە ناقایل بوون جوڵاند
[نا نەخێر! بەڕێزم ئەوەم نەووتوە]

دانتێ تێبینی شڵەژانەکەی ئەڤێلی کرد و تێگەشت دەکرێ چەند زوو بترسێ و وەڕس بکرێت

[بەڕێزم نا ئەڤێل .. ]

سەری هەڵبڕی و برۆکانی گرژ کرد و چاوە سەوزەکانی چەند جارێک نوقاند
[ناوی خۆت بڵێم ؟ ]

دانتێ لێدوانێکی ساردی پێ دا [نەخێر! ناوی خۆم نا ، دکتۆر ...تەنها دکتۆر ]

ئەڤێل بە شەرمەزاریەوە لێوەکانی گرژ کرد و سەری بە قایل بوون جوڵاند

چەند خولەکێکی دیکە بێدەنگ مانەوە ، ئەڤێل هێشتا خەریکی سەیرکردنی قاچەکانی خۆی بوو ، یانیش بە کەمی چاوەکانی بڵند دەکرد بۆ دیتنی ئاسمان ، لەوانەیە کەشەکە بۆ دانتێ ئارامتر بوبێت چونکە بۆ ئەو ئەڤێل تەنها هەرزەکارێک بوو ، بەڵام بۆ ئەڤێل دانتێ شتێکی تر بوو، تا ڕادەیەکی زۆر شەرمی دەکرد لەبەرامبەری وە جیا لەوە ئەڤێل ترسێکی زۆر دڵی داگیر کردبوو بەرامبەر دانتێ، خۆشی تێنەدەگەشت ئەو ترسە لەکوێوە سەری هەڵدا و چۆن دەستی پێکرد ،بەڵام ئەوەی دەیزانی ئەوەبوو هەموو جارێک چاوە سارد و جدیەکانی دانتێ لەرزێکی توند بەدڵیدا دەهێنێت

[کات درەنگی کردووە و بەیانی قوتابخانەت هەیە، پێویستە بخەویت ]

ئەڤێل هەستی کرد کە دانتێ ئەوەی ووت وەک دەرکردنی ئەڤێل بۆیە وەک هەمیشە هەستێکی شەرمەزارانە ئارەقی لەنێوان پەنجەکانی دروست کرد
هیچ شتێکی نەوت و تەنها سەری بە قایل بوون جوڵاند وهەڵسایەوە ودوای ووتنی شەوشاد چەند هەنگاوێک دوورکەوتەوە

[ئەڤێل]

دانتێ بانگی ئەڤێلی کرد لە کاتێکدا خۆی بێباکانە سەیری بەرامبەری دەکرد و چاوی بۆ چرکەیەک نەخستە سەر ئەڤێل وەک ئەوەی بانگی ئەوی نەکردبێت
[بەڵێ دکتۆر]

[بەیانی کاتژمێر هەشتی شەو لە ژووری کارکردنەکەم بە]

حەزێکی سەرسوڕهێنەرانە لە ڕۆحی ئەڤێلدا هەبوو بۆ پرسینی هۆکارەکە
بەڵام هەموو ئەوەی ووتی ووشەی باشە بوو وە دواتر ڕۆشتەوە ناوەوەی خانەکە

[ئەڤێل...ئەڤێل...ئەڤێل]
دانتێ زیاتر بە کورسیەکەدا حەسایەوە و سەری هەڵبڕی و چاوەکانی داخست و چەند جارێک ناوی ئەڤێلی هێنا بە چرپەیەکی نزم لەنێوان لێوەکانی

[ئ..ە..ڤ..ێ..ل..]

پیت بە پیتی بەجیا دەوت
[چەند جوانە]


































بەتەمبەڵیەکی زۆرەوە زەنگی مۆبایلەکەی کوژاندەوە و ئاهێکی بێزارانەی دایەوە
تا دواتر بە ناچاری هەڵسایەوە و لەسەر جێگاکەی و دەستی کرد بە ئامادەکردنی خۆی بۆ ئەوەی دواتر بچێت بۆ قوتابخانە

هەموو ڕۆژێک لە خانەکە کاتژمێر هەشت و نیو خواردن ئامادەدەکرێت و ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت ئەو کاتەی ئەڤێل لە خانەکەیە خواردن ئامادە نیە بۆیە وەک هەموو جارێک کەرتێک سێوی سووری خستە نێوان ددانەکانی و لەوێوە گیری کرد لەکاتێکدا بە هەردوو دەستی خەریکی داخستنی زنجیری جانتاکەی بوو چونکە لەو کاتەدا گیری خواردبوو وە دانەدەخرا

چاوەکانی تەنها لەسەر زنجیرەکە بوو وە هەوڵی داخستنی دەدا و برۆکانی دابوو بەیەکدا و  سێوەکەی هێشتا لەنێوان ددانەکانی گیر کردبوو

لە پڕێکدا دوو دەستی گەورە نزیک بوویەوە و ئەڤێل هەرزوو ناسیەوە و خێرا سەری بەرز کردەوە و دانتێی دۆزیەوە لەپێش خۆیدا و چاوەکانی فراوان بوون
ئەوەندە شڵەژا کە هەر لەیادی نەمابوو پارچەیەک سێوی گەورەی بە ددانی گرتووە

دانتێ زنجیر و جانتاکەی گرت و دوای کەمێک هەوڵدان و بە هێمنی و زیرەکیەوە لە کۆتاییدا بە ئاسانی دایخست و جانتاکەی لە دەستی وەرگرت

[بسوڕێ]

ئەڤێل تێنەدەگەشت بۆچی بەڵام سوڕا و پشتی لە ئەو کرد
تا دانتێ جانتاکەی لە پشتی کرد و بۆی ڕێکخست

[ئاوا باشە؟]

ئەڤێل بە شەرمێک و سەرسووڕمانەوە سەری بە قایل بوون جوڵاند
چەند چرکەیەک دانتێ گیری خوارد لە سەیرکردنی چاوەکانی ئەڤێل و لە ڕوخساری، بەهێواشی دەستی هەڵبڕی و سێوەکەی گرت و لەنێوان ددانی ئەڤێل دەریهێنا، ئەڤێل چاوەکانی فراوانتر بوو وەهەرزوو ڕوومەتەکانی پڕ بوون لە خوێن و ڕەنگی سووریان هەڵگرت

[سێو بە ددانت مەگرە ، بۆ ددانەکانت باش نیە و جانتاکەت قوڕسە بۆ پشتت خراپە ، هەوڵبدە تەنها کتێبی پێویست ببەیت]

لەدوای ووتنی ئەوانە یەکسەری هەڵگەڕایەوە و دوورکەوتەوە لە ئەڤێل

ئەڤێلێک کە هێشتاش لاشەی سڕ بووە و چاوەکانی بە گەورەیی ماونەتەوە
هێشتاش باوەڕ بەوە ناکات کە چۆن ئەو شەرمەزاریە گەورەیەی توش بوو ، وە لە چرکەیەکدا بە ڕاکردن ڕۆشتە دەرەوە لە ترسی ئەوەی نەوەک جارێکی تر دانتێ بسوڕێتەوە و سەیری بکات

ئەو ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی تەواوی ڕۆژەکە ئەڤێل بیری لێ بکاتەوە و لەنێو وانەکانیدا سەری خۆی بە هێواشی و شەرمەزارانەوە بکێشێت بە مێزەکەیدا ، جکە لەوەی لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ خانەکە خەریک بوو خۆی بخاتە ژێر ئۆتۆمبێڵێکەوە بەهۆی ئەوەی بیری دەکردەوە کە دەبێت ئەمشەو بچێت بۆ لای ...کێشەکەش ئەوە بوو بەتەنها دەبوو لەگەڵ ئەودا
بیرکردنەوە لەوەی لە ژوورێکی داخراودا بەیەکەوە دەبن وەک ئەوە وابوو بە ئەنقەست لێدانی دڵی خێرا بکرێت...

 " ژوورێک لەیادەوەری "Where stories live. Discover now