19

116 27 6
                                    

لە ئۆتۆمبێڵەکەی دانتێ دابەزی و دانتێش بەدوایدا دابەزی

دەستەکانی دەلەرزی و ڕەنگی زەرد ببوو ، ئەگەر بیتوانیایە بەکۆتا هێزی قاچەکانیەوە ڕایدەکرد و هەڵدەهات
بەڵام نەدەکرا
ئەوە یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی ئەوبوو ،دەبوو ئەنجامی بدات
دانتێ نزیکی بوویەوە و قژی تێکدا
[دەی ئەوەندە ترسنۆک مەبە ، دەزانم باشترینی خۆت ئەنجامداوە و باشترینیش بەدەست دەهێنیت]

ئەڤێل سەری بە قایلبوون جوڵاند

[هەموو کەل و پەلەکانت بەتەواوی لەلایە؟]
ئەڤێل دووبارە سەری بە قایلبوون جوڵاند و لەوەنەدەچوو هەتا هێزی قسەکردنیشی هەبێت
دڵی بەتووندی دەیکێشا بە قەفەزەی سنگیەوە و هەناسەبڕی دەکرد

[ئەڤێل!]

لیندا لەدوورەوە هاواریکرد و ڕایکرد بۆ باوەشی ئەڤێل
ئەویش بە پەنجەی لەرزیویەوە بە ئەستەم ئەوی گرتە باوەشیەوە

[بۆچی ئاوایت!؟]

لیندا لەدوای شکاندنی باوەشەکە لە ئەڤێلی پرسی
[نازانیت چەند ترسنۆکە؟]

لیندا دواجار سەرنجی دانتێی دا و بەشەرمەزاریەوە خەندەی کرد
[دەبێ دانتێ بیت]

دانتی سەری بە بەڵێ لەقاند و خەندەی کرد

[تۆش لیندا ، لەکۆتاییدا تۆم بینی ، ئەڤێل دەربارەی تۆ زۆر دەدوا]

لیندا خەندەی سوپاسگوزاریکرد و سەرنجی گەڕاندەوە ئەڤێل و دەستی لە قۆڵی دەخشاند

[ئاییی.... دەی ئەڤێل هەموومان دەزانین چەندە باشدەبیت، ئارامبە]

ڕیگۆ لەدوورەوە وەک منداڵ بەوپەڕی خێراییەوە خۆی گەیاند بە ئەوان و هەر کە پێیان گەشت قۆڵە درێژەکانی بەسەر شانی لیندا و ئەڤێلەوە ئاڵاند و هەردووکیانی بەیەکەوە لەباوەش گرت

[ئەوەتا کچەکانم! لەکۆتاییدا ]

لیندا لەژێر قوڕسایی ڕیگۆدا هاواری دەکرد و ئەڤێل لەکۆتاییدا خەندەی کرد
[بەرمبدە گەمژەی پیس! بەختی خراپم بۆ دەهێنیت بەو قۆڵە گەنیوەت ]

ڕیگۆ هەردووکیانی ئازاد کرد و سڵاوی لەدانتێ کرد و ئەویش بە خەندەوە وڵامی دایەوە

پاشان سەرنجی خستە سەر ئەڤێل
[کچەکە زۆر لەنەخۆش دەچیت چیتە؟ ئەگەر نەخۆشبیت تاقیکردنەوەکە باش بەڕێوە نابەیت! ئای خودایە ئەڤێل چیتە؟ پێویستە ئاگاداری..ئاهـ!]

هاواریکرد و توند قۆڵی خۆی گرت دوای ئەوەی لیندا شەقی لێدا
[دەبەنگ بێدەنگبە، تەنها شڵەژاوە]

هەرچەند شتەکە وابوو بەڵام ئەڤێل بە ڕەفتاری منداڵانەی ئەوان خەندە بەسەر لێوانیەوەبوو
دانتێش حەسابوویەوە بە ئۆتۆمبێڵەکەی و لەژێر چاویلکە ڕەشەکەی چاویەوە سەرنجی ئەو سێ هاوڕێیە هەرزەکارەی دەدا و بەدیاریانەوە پێدەکەنی

[سڵاو]

ئیان لەدواوە دەرکەوت و هەرزوو سەرنجی دانتێی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا و خێرا ڕاست بوویەوە و بەتووندی دەگەڕا بە ڕوخساری ئیاندا

لیندا و ئەڤێل وڵامی سڵاوەکەی ئەویان دایەوە
دانتێ چاویلکەکەی لە چاوی هێنایە خوارەوە و لەتەنیشت ئەڤێلەوە وەستا
و سەرنجی ئیانی بەدەست هێنا
[ئیان..ئەمە دانتێیە ، دکتۆرە لە خان...]

[خۆشەویستی ئەوم]

بەرلەوەی بهێڵێت ئەڤێل ڕستەکەی تەواوبکات بەخێرایی قسەکەی لێوەرگرت و خۆی ناساند بە خۆشەویستی ئەڤێل

وەک هەرزەکار غیرەی دەکرد چونکە دەیزانی ئیان براگەورەی ڕیگۆیە و ئەڤێلیش چەند خولیای هەیە لەسەر پیاوی تەمەن گەورەتر
بەڵام لەوەنەدەچوو هیچ شتێک لەئارادابێت چونکە لێدوانی ئیان بۆ چرکەیەک نەگۆڕا و دەستی درێژکرد بۆ دەوقەیەک
[ئیان، برای ڕیگۆ]دانتێ بە گومانەوە دەستی گرتەوە

[خۆشحاڵبووم]
ئیان به خەندەیەک وڵامی دایەوە
[کەواتە منداڵینە، یەکەم تاقیکردنەوەتان بەباشی و بە هێمنی بەڕێبکەن،شتێک نیە بۆ ترسان]
[بەڵێ بەڵێ پارێزەر ،دەست مەکە بە هاندانی گەورانە]

ڕیگۆ گاڵتەی بە قسەکانی ئیان دەکرد و وەک هەمیشە لیندا شەقی کێشە بە پشتە سەریەوە بۆ بێدەنگ کردنی

بەڵام ڕیگۆ خۆی شەرمەزار نەکرد و خێرا بابەتەکەی گۆڕی
[با وێنەیەک بگرین!]

ئەڤێل سەیری دانتێی کرد و دانتێ چاوەکانی وەک ڕەزامەندی داخست

چاویلکەکەی بە ملی قەمیسەکەیەوە هەڵواسی و هەریەکەو و شوێنی خۆیان داگیرکرد

ڕیگۆ وێنە سێڵفیەکەی دەگرت و لیندا لەدوای ئەوەوە وەستابوو وە گوێچکەکانی ڕیگۆی هێنابویە پێشەوە و خەندەیەکی گەورەی کردبوو

ئیان لەتەنیشتیانەوە بەڕێکی وەستابوو
لەتەنیشت ئەویشەوە دانتێ دەستی توند لەکەمەری ئەڤێلەوە ئاڵاندبوو وە نزیکی کردبوویەوە لەخۆی و بە خەندەیەکی نەرمەوە سەیری مۆبایلەکەی دەکرد
ئەڤێل بەو زەردەخەنە فراوانە و کوڵمە سووربوەکانیەوە دەستەکانی لەسەر قۆڵی دانتێ جێگیرکردبوو








بەماچێک ئەڤێلی بەڕێکرد بۆ نێو هۆڵی تاقیکردنەوە و دڵنیای کردەوە لەوەی متمانەی پێیەتی و دەزانێت چەند باش دەبێت

چاوەکانی لەسەر ئەو بوو تاوەکو ڕۆشتە ناوەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەکە
چەند چرکەیەک مایەوە و پاشان چاویلکەکەی خستەوە سەر چاوەکانیەوە و سەرکەوتەوە سەر ئۆتۆمبێڵەکەی

توند سوکانەکەی لەنێوان پەنجەکانی گرتبوو کاتێک سەرنجی قوتابخانەکەی دەدا و بەنزمی چرپاندی
[بمبورە]

پاشان دەستی کرد بە لێخوڕین بۆ ڕێکخستنی کاروبارەکانی..
ئەوانەی پەیوەستن بە پلانەکەی...


 " ژوورێک لەیادەوەری "Where stories live. Discover now