9

161 47 618
                                    

[ئەوە ببە لەگەڵ خۆتدا]

ئەوە تاکە قسەبوو لەدوای ماچەکە کردی و ئەڤێل بەبێ ئەوەی ڕەتیبکاتەوە ئەو دانە کێکەی مابوویەوە بردی و ڕۆشتەدەرەوە لەنێو ئۆتۆمبێڵەکە و سەری نزمکردەوە تاوەکو ناوەوەی خانەکە سەری کزبووەوەی هەڵنەبڕی
وە چاوەکانی دانتێش لایەکی دیکەیان نەبینی جگە لەوهەنگاوانەی ئەڤێل دەیاننێ

تا لەپێش چاوەکانی وونبوو ، نێوچەوانی بە سوکانەکەوە چەسپاند و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
[خەریکی چیم؟]

بەهێواشی سەری کێشا بە سوکانەوە و لەبەرخۆیەوە سەرزەنشتی خۆی دەکرد[ئەوت شڵەژاوکرد ، ئەو کچەت ترساند ]













لەڕێڕەوەکە بەرەو ژوورەکەی خۆی دەڕۆشت بە کزیەوە و سڵاوی لەهیچ کەس نەدەکرد ، گەشتەوە بە ژوورەکەی و دەرگاکەی لەدوای خۆیەوە داخست
لەنێوەڕاستی ژوورەکەیەوە وەستا و هێواش هێواش ئەو پلاستیکەی بڵند کرد کە کێکەکەی تێدابوو
چاوەکانی نەرمبوونەوە و ڕوومەتەکانی بۆ دەیانجار ئەوڕۆژە سووربونەوە خەندەیەکی کەم لێوەکانی بەرز کردەوە و چاوەکانی بچوکتر کردەوە

بەهێواشی لەسەر جێگاکە دانیشت و دەستی کرد بە خواردنی کێکەکە
[چەند خۆشە!]

بەهۆی شڵەژاویەکەیەوە لەیەکەم کێکدا هەستی بەو تامە خۆشە نەکردبوو

لەکۆتاییدا دوای خواردنی تەواوی کێکەکە لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت و هێشتا قاچەکانی بەلایەکی جێگاکەدا شۆڕببونە خوارەوە و دەستەکانی بەسەر سەرچەفەکەیدا بڵاوکردبووەوە و چاوەکانی بڕیبوە پەنجەرەکە

ئەو تەزوەی لەبڕبڕەکانی پشتیەوە دروستبوو وایکرد پەنجەی هەڵبڕێت و نزیکی بکاتەوە لەلێوی و چاوەکانی دابخا

[دەتوانم ماچتبکەم؟ ]

هەمان دیمەن و هەست هاتنە بوون

ئەگەر هەرگیز هەستی خۆشەویستی بۆ دانتێ نەبوبێ
ئێستاکە لەخۆشەویستیدابوو

ئەوە بیرۆکەی ئەڤێل بوو
بەڵام واقیع دەیوت  ڕۆژانێکی زۆرە سەرنجی دڵی لەبەرامبەر دانتێدا ئەژنۆیداوە

چاوەڕواننەکراوانە لەسەر جێگاکەی دانیشت و چاوانی سەوزی فراوانبوون

[ئەو...ئەوشەوە..قسەی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا دەکرد!]
لەخۆشەویستیەوە کەوتە بەر هێرشی هەستی توڕەیی
هەستێک کە وایلێدەکرد خەمێک سەرتاپا گیانی بگرێتەوە

لێوەکانی گرژبوون و برۆکانی بەرزبوونەوە و هەرزوو چاوەکانی و لووت و کوڵمەکانی ڕەنگی سوریان هەڵگرت
چاوەکانی خەریکی دروستکردنی بارانێکی کەمبوون
لەنێو جێگاکەیدا خۆی گرمۆڵەکرد و قاچەکانی لەباوەش گرت

-
-
-
-
-
-
-
-
-

[سوپاس سینا]
دانتێ سوپاسی سینای کرد دوای ئەوەی خواردنەکەی بۆ هێنا ،سینا بە خەندەیەک وڵامی دایەوە و خەریکبوو بڕوات

 " ژوورێک لەیادەوەری "Where stories live. Discover now