17

117 39 115
                                    

ئەڤێل نەیدەتوانی بڕوابکات بەوەی چی ڕودەدا
بەڵام تێگەشتنی چەند چرکەیەکی خایاند
بەخێرایی بە باوەشێکی توند خۆی خزاندە نێو قۆڵەکانی دانتێ و خەریکی تەڕکردنی قەمیسەکەی ئەوبوو بە فرمێسکەکان و خەندەی لێوی لەسەر سینگی دانتێوە دەجوڵا و چرپاندی

[خۆشم دەوێیت]

دەستەکانی لەنێوان تاڵەکانی تێکەڵکرد و بۆنی ئەوی هەڵدەمژی
[منیش .. منیش زۆرم خۆشدەوێیت، زیاتز لەوەی هەستی پێدەکەیت ،زیاتر لەوەی دەیبینی و نیشانی دەدەم ]

ئەڤێل خەندەیەکی گەورەی کرد و لەنێو سینەی ئەوەوە سەری هەڵبڕی بۆ سەیرکردنی
[دودە...سەرەتا وامزانی هەرزەکارێکە ، ناوێکی ناخۆشە]ٚ

دانتێ پێکەنی و قژی ئەڤێلی تێکدا
[نەخێر ناوەکەم زۆر خۆشە ئیرەیی مەبە]

[بەڵێ بەڵێ]

گەڕایەوە شوێنی خۆی و هەموو کتێبەکانی خستەوە نێو بۆکسەکە و دیاریەکان لەسەر کۆشی خۆیەوە دانابوو

پاشان گۆرانیەکی ئارامی داگیرساند و هێمن مایەوە و دانتێش دەستی بەلێخوڕین کردەوە
جار جار بەخەندەیەکی گەورەوە سەیری دیاریەکانی دەکرد
دەستی لەنێو دەستی دانتێدا شاردبویەوە و هەردووکیان پەنجەکانیان لە دەستی یەکتر دەخشاند و یاریان بە پێستی یەکتر دەکرد
[ڕۆژێک...چیڕۆکێک دەربارەی خۆمان دەنوسیت؟]

دانتێ پرسیاری کرد و هیواخوازی وڵامێکی باش بوو

[من؟ دانتێ..ئەوەندە باش نیم تیایدا...دڵنیانیم]

[دەی ئەڤێل..خۆت دەزانی زۆر باشیت]

ئەڤێل چەند چرکەیەک وەستا
[باشە..بەڵام ئەگەر باشنەبوو گاڵتەم پێنەکەیت!]

دانتێ بەخەندەوە وڵامی دایەوە
[تەنها پێدەکەنم]

سەری بەهێواشی خستە سەر شانی دانتی و چاوەکانی داخست و دەستی لە قۆڵەکانی ئاڵاند
جار جار هەناسەیەکی قوڵی هەڵدەمژی لەو هەوا فێنکەی بەر ڕوخساری دەکەوێت و ماچی قۆڵی دانتێی دەکرد بەسەر قەمیسە سپیەکەیەوە و هەندێک جار دەیویست بگریت بەرامبەر بۆنە خۆشەکەی ئەو ،دانتێش لەکاتی لێخوڕین کە هێشتا سەرنجی لە بەردەمی بوو ماچی قوڵی دەچەسپاندە قژی ئەڤێلەوە

بێدەنگ و ئارامبوون ، بەبێ وشە چێژیان لەو ساتانە وەردەگرت ، لێدانی دڵیان ئاسوودەبوو کە دەیزانی لەلای یەکێکی ڕاستە

 " ژوورێک لەیادەوەری "Where stories live. Discover now