𝐄𝐏𝐈𝐒𝐎𝐃𝐄 -2-

67 11 6
                                    

I WISH A GOAT READING FOR YOU

















- 𝐋𝐀𝐈𝐘𝐋𝐀 𝐏𝐎𝐕 -

جەستەم ئەجووڵایەوە، ئەوەش وای لێم کرد چاوەکانم بکەمەوە..ڤیناس..دیسان ڕووخساریم بینیەوە، چاوەکانم پرتاند و دەستم خستە ناو چاوەکانم و ئەمخوراند"بەیانی باش لەیلا"وتی

هیوادارم هیچ بەیانیەکت باش نەبێت..ڕووم لە لایەکەی تر کرد و ڕۆشتم بەرەو گەرماوەکە تاکو ئاوێک بە ڕووخسارمدا بکەم..

دواتر ڕۆشتمە لای ئاگردانەکە و لەبەردەمی دانیشتم، هێشتاش بەفر ئەبارێت، بەڵام ئێستا حەزم پێی نیە وەک دووێنێ، لەوەیە لەمەودوا شتێکی ناشرینیش بێت بەلامەوە دوای ئەوەی کە ڕوویدا..

دەستەکانم بە درێژی دانا لەسەر ئەژنۆکانم و ڕوو بە ڕووی ئارگردانەکە، گوێم لە دەنگی پێی ڤیناس بوو بەرەو من هات و لە تەنیشتم دانیشت لەو لایەی من ڕووم لێی نەبوو،."یەیتە خوارەوە نان بخویت؟، یانیش خوانەکە بهێنم لێرە بیخۆین؟"پرسی

دوای چەند چرکەیەک، بە هێواشی سەرم سووڕاند و سەیرم کرد"من برسیم نیە"وتم بە نزمی و دیسان سەیری دەرەوەی پەنجەرەکەم کردەوە

"لەگەڵ من نان بخۆ، من برسیمە و بەتەنها هیچم بۆ ناخوورێت"وتی..کەسێک نەزانێت بۆ یەکتر گرنگین‼

کاتێک وەڵامم نەدایەوە ئاگام لێبوو کە ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکە..هیوادارم ڕۆشتبێت تاکو خوانی بەیانی خۆی بخوات و ڕزگارم بێت لێی...

ڕووخسارم خستە نێوان ئەژنۆکانم و چاوم داخست تاکو بتوانم کەمێک مێشکم بحەسێنمەوە لەو ژاوە ژاوەی لەناویدا هەیە

خەیاڵی کردنی شتانێکم ئەکرد، خوێندن لە بواری هوونەر و بوون بە هوونەرمەند لە وێنە کێشاندا، ئەو شتانەی کە نەمتوانی بەدەستی بهێنم و لێم ڕۆشتن، خەریکم ئەیانکەم بە خەیاڵ و بەو شێوازە چێژی بەدەستهێنانیان ئەبینم

کچێکی سادەی بێ کێشە، لەگەڵ پێنووس و تیانووسەکانی..کە هیچ خەمێکی لە قسەی هیچی خەڵک نەخواردووە و کەس ڕێگری نەکردووە تاکو بەخەونەکەی بگات، بەدەم ژیانەوە پێئەکەنێت و دڵخۆشە لەگەڵ بوونی ئێستایدا..چی ئەبوو منیش چاوم بکردایەتەوە و بمبینیایە هەموو ئەوەی ڕوویدا خەونێک بووایە؟..

لەوانەیە هەرگیز ئەو خەوە لەبیر نەکەم و وەک کابووسێک هەمیشە لەناو مێشکم بێت، بەڵام لانیکەم ئەوە تەنها کابووسێک بوو و من جیاوازتر ئەژیم لەو ژیانەی ئێستە...

دەرگاکە کرایەوە..لەتەنیشتم دانیشت و شتێکی دانا"خوانی بەیانی"وتی

ئەمویست پشتگوێی بخەم و بەردەوامبم لە خەیاڵەکانم و تاوتوێ کردنی ئەوەی لەناومدا هەیە بەڵام..."دەی لەیلا وەرە و خوانەکەمان بخۆین"وتی..

𝐅𝐀𝐋𝐄𝐍𝐀حيث تعيش القصص. اكتشف الآن