𝐄𝐏𝐈𝐒𝐎𝐃𝐄 -9-

58 10 3
                                    

I WISH A GOAT READING FOR YOU

لەگەڵ هەبوونی ڕێژەیەک باشی خوێنەر
ئەگەر چیرۆکەکەتان بە دڵە شەیری بکەن"

- 𝐋𝐀𝐈𝐘𝐋𝐀 𝐏𝐎𝐕 -

"چی هەیە لەیلا"ڤیڤیان پرسی کاتێک هاتە نێو کتێبخانەکەوە و منی بینی کە سەرم لەسەر قۆڵم داناوە بە بێدەنگی خەریکی خوێندنەوەی کتێبێکم کە نازانم ناوی چیە!

وەڵامم نەدایەوە و پشتگوێم خست

هاتە تەنیشتم وەستا. چوونکە ئەو مێزەی سەرم خستبوویە سەری و لەسەری دانیشتبووم ڕەنگی دەدایەوە و ڕەنگێکی لەمەعی هەبوو، بەو هۆیەشەوە ڕەنگدانەوەی ئەوم بینی چەند بە قێزەونی سەیری دەکردم

چرکەکانی دواتر هەستم بە دەستی کرد لەناو قژمدا کتێک پەنجەکانی وەک مارێکی مات ئەخشاند بە ناو کۆڵانەکانی قژمدا..

بە بێزاری چاوم داخست و هەوڵمدا خۆم بخەڵەتێنم بە قسەی هیچ و دڵدانەوەی خۆم

نازانم ئەو ڕەفتارە سەیرەی بە چ هۆکارێکە بەڵام ئەو خۆی لەخۆیدا نامۆیە، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە لێرەم و ئەوم تەنها لەسەر مێزی نانخواردن بینیوە، هەمیشە وەکو خێو دەردەکەوت لەسەر مێزی نانخواردنەکە و دواتر وندەبوو

هەراسانیەکەم هیچ بەهۆی ئەوەوە نەبوو، ئەوەی هەراسانی ەکردم بە هێندەی هەموو کەسەکانی ئەم ماڵە

ڤالێنتین بوو..

کە هێشتاش پێم سەیرە وەکو کچ ماومەتەوە و دەستدرێژی نەکردووەتە سەرم

سووێند دەخۆم زیاتر لە هەزار جار بیرم کردووەتەوە و لە مێشکمدا ئەوەم واژۆ کردووە ە ئەو کوڕە خوێنمژە، یان سایکۆپاسە

هەرخۆی نازانم سایکۆپاسیش چیە!

بەڵام پێم وایە نەخۆشێکی دەروونیە کە کاری نائەخلاقی ئەکات و لاشی ئاسـ...

بۆ چەند چرکەیەک مێشکم وەستا، هەستم بە هیچ نەکرد

ئەوەشی دەمبینی تەنها سپی بوو

تەشوویش بۆ گوێیەکانم درووست بوو

سەری کێشام بە مێزەکەدا!!

دەستم گرت بە لووتمەوە کە خوێکی پێدا دەهاتە خوارەوە

نەمدەتوانی هەناسە بدەم بەهۆی شۆکی و تاساویم بۆ ئەوەی ڕوویدا

دڵم سەد ئەوەندە لە کاتی ئاسایی خێراتر لێیدەدا، هەستم بە وەستانی دڵم ئەکرد چەند چرکەیەک و دواتر دەکاوتەوە کار و دیسان خوێنە پیسەکەمی بڵاوە پێ ئەکرد و ئەیهێنا و ئەیبرد

𝐅𝐀𝐋𝐄𝐍𝐀حيث تعيش القصص. اكتشف الآن