𝐄𝐏𝐈𝐒𝐎𝐃𝐄 -4-

101 10 32
                                    

I WISH A GOAT READING FOR YOU


















- 𝐋𝐀𝐈𝐘𝐋𝐀 𝐏𝐎𝐕 -

"خۆت ئامادە بکە، ئەڕۆین بۆ لای دکتۆر"کاتێک قژم داهێنا و لە ئاوێنەکەوە سەیرم کرد وای پێم وت

کەمێک سەرم بە ئاڕاستەی سووڕاند بۆ بینینی"دکتۆر؟"وتم بە سەرسووڕمانەوە

"بەڵێ بۆ ئەو ئازارەی گەرووت"

بە بێدەنگی ڕووم سووڕاند و بەردەوام بووم لە شانەکردنی قژم

چەند چرکەیەک لە شووێنی خۆی وەستا، زۆری نەبرد کاتێک هات و شانەکەی لە دەستم وەرگرت و دەستی کرد بە شانە کردنی قژم

"ئەزانی"ئەوەی وەک پێشەکیەک لەدەم هاتە دەرەوە"قژەکانت تایبەت ترینن لەلام!!"وتی بە خەندەوە

سەیرم ئەکرد لە ئاوێنەکەوە..هەستم بە نامۆیی ئەکرد..ڕێک لەناو سینگمدا، لەنێوان دڵم و جگەرم هەستم پێی ئەکرد..ئەوە هەرگیز ئەو ڤیناسە نیە کە بەر لە ساڵێک هاوسەرگیریم لەگەڵی کرد

"واتە قژەکانم دڵخوازترینی تۆن لە مندا؟"پرسیم

سەیری کردم لە ئاوێنەکەوە، خەندەی کرد"داخوازترینی من لە تۆیا..چاوەکانتن"وتی بە ڕاشکاوی

سوێند ئەخۆم شەرمی کرد..بە خێرایی ڕووخساری دانەواند، وای دەرخست سەیری قژم ئەکات

لەژێرەوە پێکەنیم بەو ڕەفتارەی..مێشکم خۆی ئاگادار کردەوە، ڤیناس و شیرینی؟

کۆتا شانەی بە قژمدا هێنا"دەی ئێستاش بڕۆ خۆت ئامادەکە..قسەشم ناوێ"






دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە و دابەزیم، قۆڵم لەناو قۆڵی بنیەوە، سەیری کردم و و ڕۆشتینە ناو نەخۆشخانەکە




"دکتۆر، چی هەیە، ئەمترسێنی"ڤیناس وتی بە پەشۆکاوی دوای ئەوەی دکتۆرەکە بە گۆمانەوە سەیری پشکنینەکانمی ئەکرد

دکتۆرەکە سەیری کردم دواتر سەیری ڤیناسی کرد"وەک دیارە و ئێمە چەند نیشانەیەکمان لە خاتوو لەیلا وەرگرتووە تاکو پێکەوەیان ببەستینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەگەری نەخۆشیەک، نیشانەکانیش ناڕێکی لێدانی دڵ و نەمانی ئۆکسجین و نەمانی ئارەزووی خواردن و خوێنبەربوون لە گەروو و لووت، هەموویان بە شێوازێکی سایکۆلۆجی ئامانژەن بۆ بابەتێک"وەستا لە قسەکردن و سەیری کردم"فشاری دەروونی، خەمۆکی دڵەڕاوکێ"













چەنەها شت هەن کە بیریان لێ ئەکەمەوە،.. بە دیاری کراوی خۆشم نازانم چیە شتەکان، بەڵام زۆرن

𝐅𝐀𝐋𝐄𝐍𝐀حيث تعيش القصص. اكتشف الآن