I WISH A GOAT READING FOR YOU
- 𝐋𝐀𝐈𝐘𝐋𝐀 𝐏𝐎𝐕 -
دەستپێکی ڕۆژێکی نەفرەتی نوێ
دوای ئەوەی ئاوم بە ڕووخسارمدا کرد و لە پێش ئاوێنەکە خەریکی بیر کردنەوە بووم لە دووێنێ
ڕۆشتمە خوارەوە بە پلیکانەکان، ڤیناسم بینی لە پێش پەنچەرەی هۆڵەکە وەستابوو و قاوەیەکی لەدەست بوو و دەستەکەی تریشی لە باخڵی بوو، سەیری دەرەوەی ئەکرد، بارانێکی چڕ ئەباری، پێم وایە چێژ لە کەشوو هەوای سارد ئەبینێ، بە پێچەوانەی منەوە
دەستم لە قۆڵم خشاند"سڵاو"وتم بە قەلەقیەوە، نەمدەزانی کاردانەوەی چیەبێ دوای ئەوەی دووێنێ شەو ڕوویدا، ئەمزانی، دێت و لێپێچینەوەم لێ ئەکات، دواتر بە لێدانی من بابەتەکە کۆتایی دێت دواتریش ئەو بەڵێت کە پەشیمانە و یەت برینەکانم بۆ ئەپێچیت دواتریش یەت ماچم ئەکات و دەست ئەکات بە پاڕانەوە ۆ ئەوەی ئەوەی ڕوویدا لەبیری بکەم و یارمەتی بەم تاکو ڕەفتارەکانی بەرامبەرم باش بێت
"بەیانی باش لەیلا"ئەو وتی لەکاتێکا هێشتا ڕووی لە پەنجەرەکەیە
چەند ساتێک پێم وابوو هێشتا ڕووم لێ ناکات و دواتر ئەوەی لە مێشکمە ڕوو ئەیات، وە ڕووی لێم کرد و بزەیەکی کەمی کرد
"هەست بە باشتر بوون ئەکەیت؟"پرسی
"ممن..مەبەستم بەڵێ"وتم
"وەرە دانیشە"دەستی بەرەو سۆفاکە نیشان کرد
دانیشتم، ئەویش زۆر لە نزیکم دانیشت"من هیچ شتێکت لێ ناپرسم ئەگەر خۆت ئەوەت نەوێت، باشە پەپوولە؟"وتی ئەمزانی ئەوە لە دڵیەوە نیە، و ئەوەی ئەو بەڕاستی ئەیەوێ زانینی هەموو شتێکە پیت بە پیت، بەڵام ئەو نایەوێ پەستانم لەسەر درووست بکات
سەرم ڕاوەشاند
"بەڵام من ئەمەوێ گوێت بۆ بگرم لەوەی کە لە مێشکتایە و ئەمەوێ هاوبەشی پێ بکەیت، بەگەر تۆش ئەوەت بووێت!!"وتی..چاوم پڕ فرمێشک بوو و سەرم بەرز کردەوە سەیرم کرد کاتێک قسەکەی تەواو کرد
بە خێرایی دەستی خستە سەر ملم و بەرەو خۆی پەستێوامی، سەرمی خستە سەر شانی
أنت تقرأ
𝐅𝐀𝐋𝐄𝐍𝐀
Romancevenas تەنها دە چرکە بەس بوو تا نووقمی چاوەکانی بم و لە ناو چاوەکانیدا بخنکێم، کات و هەست کردن بە دەورووبەر بۆم ئەوەستا کاتێک خۆمم لەناو چاوەکانیدا ون ئەکرد کاتێک تووڕە ئەبووم چاوەکانی بەس بوو تاکو ببێت بە دە لیتر ئاوو بەسەرمدا بڕژێت، کاتێک من دیلی چ...