𝐄𝐏𝐈𝐒𝐎𝐃𝐄 -6-

141 12 40
                                    

I WISH A GOAT READING FOR YOU
















- 𝐋𝐀𝐈𝐘𝐋𝐀 𝐏𝐎𝐕 -

سەرم داخستبوو و بە بێدەنگی مابوومەوە دوای ئەوەی ڤیناسم کردە دەرەوە

تاکو...دەنگی مۆبەکەم هات، بە بێهێزیەوە سەرم بەرز کردەوە و سەیرم کرد، ڕۆمانە!!، بڕیار بوو ئەمڕۆ دەرچێت لەو دۆزەخە، خەندەم کرد و بە پەرۆشیەوە تەلەفوونەکەم هەڵگرت"ئەلوو ڕۆمان!!"

"سڵاو ئازیزەکەم"وتی، دەنگی باش نەدەهات

پێکەنینم نەما"سڵاو!!"وتم"چی هەیە؟"پرسیم بە خێرایی

"لەیلا..بۆ ئەوە پەیوەندیم پێتەوە کرد تاکو پێت بڵێم کە دادگاییەکە دواخراوە"وتی

هیچ هیوایەکم نەما"واتە چۆن!!"

"کێشەیەک هەیە، بەو هۆیەوە کارەکانی منیش وەک زیندانیەکانی تر دوا ئەکەوێت"وتی"ئێستاش ئەبێت بڕۆم، کاتم نیە، هەموو زیندانیەکان وەک من ئەیانەوێ پەیوەندی بە خێزانەکەیانەوە بکەن"دەنگی دڵنیای ئەکردمەوە کە دەروونی باش نیە

"باشە"وتم بە بێ هیوایی"ئاگات لەخۆت بێت ڕۆمان"

"وادەکەم"وتی"خوات لەگەڵ"

"خوات لەگەڵ"وتم..پەیوەندیەکە پچڕا

بیرم کردەوە..شتەکان چۆن ئەڕۆن؟!!، من پلانی تاکو ئەمڕۆم دانابوو، بەڵام پلانەکان تێکچوون، دەستم خستە قژمەوە و تووند گرتم، خوێن بە لووتمدا هاتە خوارەوە بەڵام گوێم پێی نەدا..لە ژێر ئەو بارەدا ناتوانم بژیم، دووێنێ پیاوێکم بریندار کرد کە بەهەموو ژیانم ئازاری مێروویەکیشم نەداوە، دەنگی و قسە کردنی ئاشنا بوو..بە خێرایی بە سەر دەستم لووتم سڕی و بە پەلە دەستم دایە مۆبەکەم و پەیوەندیم بە ڤیناسەوە کرد

پەیوەندیەکەی بە خێرایی هەڵگرت"ئەلوو..ئەلوو لەیلا"وتی بە هەڵەشەیی

"بە ماڵی باوکت بڵێ کە من و تۆ ئێوارە ئەچین بۆ ئەوێ"وتم

𝐅𝐀𝐋𝐄𝐍𝐀حيث تعيش القصص. اكتشف الآن