𝐄𝐏𝐈𝐒𝐎𝐃𝐄 -1-

147 20 8
                                    

I WISH A GOAT READING FOR YOU

















- 𝐋𝐀𝐈𝐘𝐋𝐀 𝐏𝐎𝐕 -

لەناو ژوورە بچووکەکە بووم، ئەو ژوورەی
ئەگەر وەک ئاگریش بێت هێشتاش تێیدا هەست بە ساردی ئەکەم

بەهۆی ئەو هەموو دێوەزمانەی تێیدا بینیم..
لووتم کزایەوە کاتێک فرمێسکەکانم خۆیان ڕژاندە ناو چاوەکانم و لێی هاتنە خوارەوە

سینگم لەناوەوە ئازاری هەیە، ناتوانم هەناسە بدەم بەهۆی ئەوەی بریندارە، پێڵووی چاوەکانم ئازاریان هەیە بەهۆی زۆر گریانەوە، قژەکانم ئازاریان هەیە بەهۆی گرتن و ڕاکێشانی ئەو دڕندەیە، خوا لەناوی ببات...

هەموو ئێسکەکانم ئازاریان هەیە بەهۆی ئەو لێدانەی بە دەستەکانی خواردم، ناتوانم پێیەکانم لەسەر زەوی بووەستێنم هەموو جەستەم شووێن پەڵە و شوێنەواری لێدان و خەتی تاریک و زەرد و مۆر و شینە

ئەوانەی بەهۆی چەند حاڵەتێکی ئاسایی و کەمێک خراپەوە هیوای مردن ئەخوازن، ئەگەر ئەو حاڵەی من ببینن کە تێیدام دڵنیام هەزار جار سووپاسی خوا ئەکەن کە ژیانیان وەک من نیە و وەک من کۆیلانە ناژین، وەک من کۆیلانە ڕەفتاریان لەگەڵ ناکرێت..

ڕووت بووم، پشتم دابوو بە دیوارەکەی پشتم و ئەژنۆکانم لەباوەش کردبوو و پێخەفەکەم لەخۆم پێچابوو و نەرم نەرم ئەگریام، وەک ئەو بەفرەی دەرەوە کە نەرم نەرم ئەبارێت.سەرم بەرز کردەوە و گریانەکەم خواردەوە..

هەناسەم..توانای هەناسەدانێکی ئاساییشم نەماوە، چیتر توانای هیچ شتێکم نەماوە، سووێند ئەخۆم بێ بەهاترین شت ڕۆحی منە..

لەلای خەڵک و لەلای خۆشم، فرمێسکە ساردەکانم دیسان هاتنە خوارەوە، کە لەبەر ئازار لە جەستەمدا جێیان نابێتەوە..هێزم کۆ کردەوە بۆ نزا کردن و وتم"خوایە..گیانم بکێشە، چیتر توانای هەڵگرتنی ئەو ڕۆحەم نەماوە، چیتر توانای ئەو ڕۆحەم نەماوە کە تۆ پێتداوم..

لەحاڵێکدام ناتوانم بژیم، بەڵام ناتوانم بشمرم..مافی مردنیشم نیە، مافی ئەوەشم نیە داوای ئەوە بکەم بمرم و لەو ژیانە دەردەسەریە ڕزگارم بێت، لێدان و ئازار و سوکایەتی هەموو ژیانمە، لەگەڵ ناپیاوێکی بەناو پیاو کە هیچ نیە بۆ من بێجگە ئازار.....

لە خەونی هەر کچێکی هەرزەکاردا هەیە کە هاوسەرێکی باش و بەڕێزی هەبێت کە بۆی ببێت بە پەنایەک، بۆی ببێت بە پشتێک تاکو لە کێشەکانی ژیان بیپارێزێت، خوایە چ گوناهێکم هەبوو ئەو ناپیاوەت تووشی من کرد‼

لە ژیان هیچ بۆ کچێک ناخۆشتر نیە کە بێ کەسووکارێک بێت کە خەمی لێ بخۆن و دواتریش ناپیاوێکی وەک مێرد بە تووشەوە بێت، کاتێک بۆ پێکهاتنی دوو خێزان درام بەو پیاوە، ئەبوایە هەموو ئەوەم لەپێش چاو بێت کە ئێستا ڕوو ئەدات...

𝐅𝐀𝐋𝐄𝐍𝐀حيث تعيش القصص. اكتشف الآن