𝐄𝐏𝐈𝐒𝐎𝐃𝐄 -11-

41 8 1
                                    

I WISH A GOAT READING FOR YOU

Loading...



- 𝐋𝐀𝐈𝐘𝐋𝐀 𝐏𝐎𝐕 -

ڕۆژەکان دوا بەدوا دەڕۆشتن، تاکو گەیشتین بەو ڕۆژەی دیاری کرابوو تاکو نەشتەرگەریەم بەڕێوە بچێت

تووشی گرژ بوونی دەماری مێشکم بووم، کاتێک پەستانم لەسەر درووست دەبێت و دڵم بە خێرایی لێدەدات وادەکات بە خێرایی خوێن هاتووچۆ بکەن بە جەستەمدا، کاتێک لەو دەمارەدا گرژی ڕوودەدات ئەوەش وادەکات خوێنەکە بگەڕێتەوە بۆ لووتم و بێتە دەرەوە

پزیشکەکە سەرسووڕماو دەردەکەوت، لەوکاتەی کە سەیری پەڕاوی پشکنینەکانی کرد، دڵخۆش بووم و پێم وابوو دەڵێت..خاتوو لەیلا تۆ کاتێکی زۆرت لە ژیاندا نەماوە

بەڵام وتی 'کە دەبێت لە زووترین کاتدا نەشتەرگەریم بۆ بکرێت، چوونکە ئەوە بە خوێنبەربوونێک ناوەستێت و لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەگەر ئەو نەشتەرگەریە نەکەم ئەبێت بە خوێنبەربوونی مێشک و بابەتەکە لەسەرم سەخت دەبێت

کۆتا پارچەی جلەکانم بە قەتدکراوی خستە نێو جاتناکەم و ماڵە ساردەکەمم جێهێشت

دوای  ئەوەی کە دەرگاکەم داخست و سەیری ئۆتۆمبێلەکەم کرد!!

دەیزی هاتوەتە دەرەوە و لەبەردەم بارانەکە وەستاوە!!

بەرەو ئەوێ ڕۆشتم"بۆچی هاتوویتە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە بەم بارانە!!"وتم

"ئاسوودە نەبووم لای ئەو کوڕە"وەڵامی دایەوە

بزەیەکم کرد، لەناو خۆمدا وتم'منیش هەروەها دەیزی گیان'










- 𝐕𝐈𝐍𝐀𝐒 𝐏𝐎𝐕 -

"لەیلا ئازیزم زۆر بێخەمبە، کە من بە زووترین کات ئەگەمە لای تۆ و کاتێک کە نەشتەرگەریەکەت بۆ دەکرێت من دەستم لەناو دەستەکانت دەبێت"وتم وەک ئەوەی وشەکانی پێشتری لەیلا داوا کردنی منی تیا بووبێت

"تۆ تێناگەیت؟، من پێت دەڵێم گرنگ نیە، ئەوە نزیک دوو مانگە تۆ نەگەڕاویتەوە، لەمەو دواش مەگەڕێوە، پێویست نیە خۆت هەراسان بکەیت بە منەوە، هەرخۆی تۆ عەقیدێکی بنکەی سەربازیت و کارەکەت زۆر لە من بەنرخترە"قسەکانی بۆنی ئاسنی گەرم کراویان لێ ئەهات، کە ئەیکرد بەسەر دڵمدا

مۆبایلەکەم لە خۆم دوور خستەوە و بە نامۆیی سەیرم کرد، مچوڕکەی جەستەم بە یەکسەری کاردانەوەی بەسەر ڕووخسارمدا جێهێشت

من لە هەمان تەمەای ئەودا نەمدەتوانی باکور و باشوور لێک جیا بکەمەوە، ئەو چۆن ئەتوانێ ئەو قسە ڕەقانە بکات!!

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: 4 days ago ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

𝐅𝐀𝐋𝐄𝐍𝐀حيث تعيش القصص. اكتشف الآن