I WISH A GOAT READING FOR YOU
- 𝐋𝐀𝐈𝐘𝐋𝐀 𝐏𝐎𝐕 -
دوای ئەوەی چاوم کردەوە و هەستم بە قۆڵەکانی ئەو کرد کە لێمی ئاڵاندبوو..چەند جارێک چاوم داخست و کردمەوە، و باوێشکم دا..بە هەستیاری قۆڵەکانیم لەسەر خۆم لابرد و لەسەر تەختەی خەوەکە هاتمە خوارەوە..
هۆهـ، کێشام بە سەری خۆمدا، لەیادم کرد ئاوەکە بهێنم و لەسەر مێزەکە داینێم..زۆر تینومە، زۆر تاریکیشە، سەیری ڤیناسم کرد چۆن لە خەوە قووڵەکەیدایە
"ڤـ.."ویستم بە خەبەری بهێنم و پەشیمان بوومەوە
باشە لەیلا..باشە تۆ کچێکی تەواوی خۆ تۆ مناڵ نیت لە هەر شتێک بترسیت!..
باشە، ناچارم خۆم بڕۆم ئاوی خۆم بهێنم و بیخۆمەوە و بە ئاقڵی بخەومەوە تاکو ڕۆژ هەڵدێت
ڕۆبەکەم لەبەر کرد و بەرەو خوارەوە ڕۆشتم، هیوادارم کەس لەوێ نەبێت، تەنها هیوایە...
لەناو ڕاڕەوەکاندا بووم، پەنجەرەکان داخرابوون و پەردە تاریکەکان لادرابوون تاکو ڕووناکی مانگ ئەوناوە ڕووناک بکەنەوە..
ئێرە زۆر گۆڕاوە لە چاو ئەو کاتەی تازە هاوسەرگیریم لەگەڵ ڤیناس کردبوو و بەهۆی ئەوەی هێشتا ماڵێکمان نەبوو ناچار بووم لەم ماڵەدا سێ هەفتەی دوور و درێژ بەڕێ بکەم کە وەک سێ سەدە بوون بۆ من، لەو ماوەیەشدا ڕووخساری دایکی ڤیناس و باوکی نەبێت هیچ کام لە خوشک و براکانی ڤیناسم نەئەبینی، بەهوی ئەوەی کە من تەنها لە ژوورەکەم بووم وەکو بەندکراوێک، بەهۆی قسە و تانەی ئەوانەوە نەم دەتوانی بڕۆمە دەرەوە
ئەرێنی بووم کاتێک گەیشتم بە چێشتخانەکە و هەرچۆنێک بێت پەرداخێکم دۆزیەوە و ئاوم لێی کرد و خواردمەوە.. هەستم بە کەسێک کرد لەدوامەوە هەبوو، دیسان ئەو کوڕە، ڤیناس، بێزارکەر"ڤیناس واز بهێنە بەم شەوە"وتم بە ئاگاداریەوە
أنت تقرأ
𝐅𝐀𝐋𝐄𝐍𝐀
Roman d'amourvenas تەنها دە چرکە بەس بوو تا نووقمی چاوەکانی بم و لە ناو چاوەکانیدا بخنکێم، کات و هەست کردن بە دەورووبەر بۆم ئەوەستا کاتێک خۆمم لەناو چاوەکانیدا ون ئەکرد کاتێک تووڕە ئەبووم چاوەکانی بەس بوو تاکو ببێت بە دە لیتر ئاوو بەسەرمدا بڕژێت، کاتێک من دیلی چ...