I WISH A GOAT READING FOR YOU
- 𝐋𝐀𝐈𝐘𝐋𝐀 𝐏𝐎𝐕 -
چاوەکانم کردەوە..دەستەکانم هێنا بە ڕووخسارمدا و کەمێک چاوەکانم خووراند..ئەوم نەبینی، بەخەبەریشی نەهێنام بۆ خوانی بەیانی.. کەواتە لەماڵەوە نیە..
بڵێی نەچووبێتەوە بۆ سەربازگە!!، ئەگەر چووبێتەوە بۆ ئەوێ دڵنیام من بەخشینێکی گەورەم لەسەرە..
پێکەنیم و بە دڵخۆشیەوه ڕۆشتم بەرەو گەرماوەکە، لەوانەیە ماوەیەکی زۆر بێت گۆرانیم نەوتبێت بەدەم خۆمەوە، خۆشم نەمەزانی چیم دەوت..ماوەیەکی زۆرە گوێم لە گۆرانی نەگرتووە..
گەرماوێکی خێرام کرد و جلەکانم لەبەر کرد و بەرەو خوارەوە چووم...دڵخۆشیەکەم سفر بوویەوە کاتێک لەسەر سۆفایەکە بینیم..
قۆڵی لەسەر سۆفایەکە درێژ کردووە و قاچی لەسەر قاچ و جگەرە ئەکێشێت..
هەناسەی دواترم لەگەڵ کۆکین نەهاتەوە..
هەموو ئەو ماڵە دووکەڵی جگەرە بوو، بە خێرایی ئەو بۆنە لە مێشکمی دا، ئەو هەستە مردنە مردن..بە ڕاکردن بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشتم، بەداخەوە برسیمە بەهۆی ئەوەی بیرم نایەت کەی بوو خواردنم خوارد..ئەگەرنا خواردن لە من نابینێت بۆی درووست بکەم
ئەو شتانە بۆ کەسێکە کە شایەنی بێت..ڤێناسێک بەو پیسیە شایەنی هچ نیە...
هەرچی بێت پێویست بوو شتێک درووست بکەم تاکو نەمرم لە برسان..بڕیارم دا گۆشت سوور بکەمەوە، پێم وابێت زۆریش خۆش نیە بەڵام ئەوە شتێکی خێرایە تاکو گەدە داماوەکەمی پێ بێدەنگ بکەم
خەریکی لەت کردنی گۆشتەکە بووم کاتێک هەستم کرد هاتە چێشتخانەکە..خۆ نەمبینی، بەڵام بۆنی جگەرەکەی گەڕەکێک ئەڕوات"بەیانی تۆش باش خاتوو لەیلا"وتی بە ڕەقی
دڵنیام لەدوای شتێک ئەگەڕێت شەڕی لەسەر بکات..حەز ئەکەم بیدۆزێتەوە، حەز ئەکەم بە دڵی خۆی ئازارم بدات تاکو سۆی هەموو تەمەنی دامرکێتەوە، چوونکە هیچکەس ئەوەی لێ قبوڵناکات کە من کردم و کە ئەیکەم وە لەدوای قسە کردن لەگەڵ ڕۆمان هیوای ئەوەم بۆ درووست بوو کە ڕۆژەکان ئەگۆڕێن و هەر بەو شێوەیە نامێنن..کەواتە با ئەوەی ئەیەوێت بیکات
وەڵامم نەدایەوە، ئاگام لێبوو بەرەو پشتەوەم هات و لە پشتمەوە وەستا
ئەکرێ بێز لە مرۆڤێک بکەیتەوە؟، ئەکرێ ئەوەی وات لێ ئەکات هێڵنج بەیت مرۆڤێک بێت؟، ڕێک وەک ئێستای من!!
ئێستا حەز ئەکەم ئەو چەقۆ هەوا بڕەی دەستم لە ناو جەرگم بچەقێنم کە دەستم لێ ئەدات..دەستێکی لە دەوری کەمەرم ئاڵانبوو و بە دەستەکەی تریشی قژمی لە گرمۆڵە کردبوو و بە تۆپەڵ گرتبووی..بە زۆر خۆم گرتبوو لە تووڕەییان شەق نەبەم
أنت تقرأ
𝐅𝐀𝐋𝐄𝐍𝐀
Romancevenas تەنها دە چرکە بەس بوو تا نووقمی چاوەکانی بم و لە ناو چاوەکانیدا بخنکێم، کات و هەست کردن بە دەورووبەر بۆم ئەوەستا کاتێک خۆمم لەناو چاوەکانیدا ون ئەکرد کاتێک تووڕە ئەبووم چاوەکانی بەس بوو تاکو ببێت بە دە لیتر ئاوو بەسەرمدا بڕژێت، کاتێک من دیلی چ...