𝐄𝐏𝐈𝐒𝐎𝐃𝐄 -8-

50 9 12
                                    

I WISH A GOAT READING FOR YOU







- 𝐋𝐀𝐈𝐘𝐋𝐀 𝐏𝐎𝐕 -

من ڤیناسم خۆش ناوێ. تەنها سەیر کردنی مرۆڤێک لە کاتێکی ئاوایدا، ئازارم دەدات، واتە ئێستا من ئازار ئەچێژم بەهۆی ئەو نا ئارامیەی ڤیناس

من پێم وایە کە ئەوە ئەبێتە هەلێک بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی کە دوو جار هێرشی کردە سەرم، پێم وایە ئەتوانم دڵنیا بمەوە کە ئەو کەسە ڤالێنتینە

"کوڕەکەم، ئاگاداربە"دایکی وتی

بێزم لەو دایکایەتیە دێتەوە کە ئەو دەیکات، کاتێک کوڕەکەی بە چەندەها مانگ لێی دوور بوو، ئەو تەنانەت پەیوەندیەکی تەلەفوونی بە کوڕەکەیەوە نەکردووە ئێستاش، خۆی بە سەر ڤیناسدا ئەتوێنێتەوە

دەستمی خستە ناو دەستەکانی"ئێوەش ئاگاداری، لەیلا بن، نامەوێ تەنانەت تاڵە قژێکیشی ئازاری پێ بگات دایکە"قسەکانی تەواو کرد و نێوچاوانمی ماچ کرد

بینیم باوکی بە مۆنی ڕووی لە ئێمە وەرگێڕا و چۆیە ژوورەوە.. باشە دوای ئەو هەموو کاتە من چی دەکەم لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نامەوێ، و لە شووێنێک کە نامەوێ!!

من ئەبمە بەدبەخت ترین ئافرەت لە مێژوودا"باشە"دوای ئەوەی دایکی وتی و ڕۆشت

پێم وایە ئیتر کاتەکەی درەنگی کردووە بۆ ڕۆشتنی ڤیناس

ویستم لە باوەشی بێمە دەرەوە، قۆڵەکانی تووند کرد و منی خستەوە شووێنی خۆم

دەستی خستە ژێر چەنەگەم و  بەرزی کردەوە تاکو سەیری بکەم

بۆچی ئەم کوڕە هەمیشە ملکەچکەرە!

نا نەخێر، ئەوە بۆ ئەوە نەبوو کە سەیری بکەم

بۆ ئەوەبوو ڕێگەی بدەم ماچم بکات

باشە کە ماچیشم ئەکات، ئەوەش پشت گوێ ئەخەم، بەڵام بۆچی زمانی لە زمانم ئەخشێنێ؟!!

خۆم هێنایە دەەوە لە باوەشی و بە سەر قۆڵی کراسەکەم، لێوم سڕێ

دەنگی پێکەنینی هات لە ناوەوە

"باشە پەپوولە"وەستا لە قسە کردن"نا نەخێر هیچ شتێک باش نیە، تەنها ئاگاداری خۆتبە و وا مەکە من بیرم لات بمێنێتەوە، قسە لەگەڵ زۆر کەس مەکە، وەڵامی کەسیش مەدەرەوە، تاکو من دێمەوە و شتەکان بەڕێوە ببە"هەردوو دەستی خستە سەر شانەکانم

پێم وابێ پێویستی بە دڵدانەوەیە"باشە"وتم بە هێواشی

"باشە!"سەرسامبوو بە قایل بوونەکەی من

𝐅𝐀𝐋𝐄𝐍𝐀حيث تعيش القصص. اكتشف الآن