Part 12

541 85 32
                                    

"لـەسـەر چ کـەیـسـێـک کـار دەکـەی؟؟"مینگۆ بەهێمنی گوتی"بـەم دوایـانـە بـکـوژێـک پـەیـدا بـووە بـە بـکـوژە خـوێـنـاویـەکـە نـاسـراوە کـار لـەسـەر ئـەوە دەکـەم"تایهیۆنگ تفی قوتدایەوە کاتێک زانی کەیسەکە هی جۆنگکووکە، مینگۆ وازی لە کارەکەی هێنا و بە ساردی سەیری تایهیۆنگی کرد و گوتی"ئـەو کـەسـێـکـی شـەڕانـگـێـز و خـراپـە، ئـاسـودە نـابـم تـا نـەیـگـرم، دڵـنـیـام دەکـەوێـتە زیـنـدانـە وە هـەمـوو هـەوڵـێـکـم دەدەم تـا لـە سـێـدارە بـدرێـت وەکـو بـچـوکـتـریـن سـزا بـۆ ئـەو دایـک سـۆزانـیـە، ئـەگـەر کـەسـانـی وەک ئـەو بـژیـن ئـەوە نـاوی وڵـاتـەکـەمـان پـیـس دەکـەن و خـەڵـکـی نـائـارام دەکـەن، بـۆ مـردن بـاشـتـرە بـۆ ئـەو قـێـزەونـانـە"تایهیۆنگ سەری داگرت و بەچاوی پڕ فرمێسکەوە گوتی"ئـااا تـێـگـەیـشـتـم"ئەو ناتوانێ ئەوە بهێنێتە پێش چاوەکانی کەوا دلبەرە دڕندەکەی بمرێ و لە سێدارە بدرێ هەست بەشڵەژان دەکات دەوای ئەوەی بیستی چی بەسەر ئەوەیتریان دێت کاتێک ئاشکرا دەبێت، بەتەنها بیرکردنەوە لەوە دڵی ئازاری دەدات چی بگات بەڕاستی ڕووبدات؟؟،،"کـات زۆر درەنـگـی کـردوە ئـ..ئـەبـێ بـڕۆم"گوتی و ئەوەتریان بەپرسیارەوە سەیری کرد و گوتی"ئەیـی دانـیـاڵ نـاتـگـەیـنـێـت؟؟"تایهیۆنگ سەری نەرێ کرد و گوتی"نـا ئـەو مـانـدووە خـۆم دەتـوانـم بـڕۆم"بەڵام مینگۆ هەستایەوە و گوتی"خـولـەکـێـک بـۆسـتـە دەڕۆم جـلـەکـانـم دەگـۆڕم و دێـمـەوە مـن دەتـگـەیـنـم"تایهیۆنگ ویستی ڕەتی بکاتەوە بەڵام مینگۆ بەخێرایی ڕۆیشت، تایهیۆنگ بەبێ دەنگی سەیری ئەو پەڕاوانەی دەکرد کە لە ئەرزەکە بوو دانەیەکیانی هەڵگرت و سەیری کرد بەڵام هیچی لێ تێنەدەگەیشت چۆنکە بە زمانی کۆری نوسرابوو، بەخێرای مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و وێنەیەکی پەڕاوەکەی گرت و لە شوێنی خۆی داینایەوە، دوایی کەمێک مینگۆ هاتە خوارەوە و گوتی"بـابـڕۆیـن"تایهیۆنگ سەری جوڵاند و دوایکەوت...

___

"ئـێـرە مـەتـرسـیـدارە بـەتـایـەبـەت شـەوان بـۆیـە بـەتـەنـهـا هـاتـوچـۆ مـەکـە بـاشـە؟؟"تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی"بـێـگـومـان وادەکـەم"کەشەکە بەتەواوی هێمن بوو بەپێچەوانی ناخی تایهیۆنگ کە بیری لەوە دەکردەوە ئەو کەسەی هەمووان لێی دەترسن و بەقێزەون ناوی دەبەن و ئەو کەسی مینگۆ ئاگەداری دەکاتەوە تاوەکو خۆی لێ بپارێزێ تاوەکو نەبێت قوربانی ژێر دەستەکانی، ئەو لە ماڵەکە لەگەڵدا هاوبەشە، تەنانەت لە دڵیشی لەگەڵیدا هاوبەشە!!،"لـەگـەڵ دانـیـاڵ لـە هـەمان بـەش دەخـوێـنـن یـان تـەنـهـا لـە زانـکـۆ پـێـکـەوەن؟؟"تایهیۆنگ سەیرکردنێکی کورتی پێدا و گوتی"لـە هـەمـان بـەشـیـن"تایهیۆنگ هیچ تاقەتی قسەکردنی نەمابوو بۆیە زۆر بەکورتی وەڵامی دایەوە، دوای ماوەیەک تایهیۆنگ گوتی"گـەیـشـتـیـن"مینگۆ تۆزێک سەیری ماڵەکەی کرد و پاشان گوتی"زۆر بـاشـە کـەواتـە شـەوت شـاد بـێـت"ئەوەیتریان سەری جوڵاند و بەزەردەخەنەوە گوتی"سـوپـاس بـۆ گـەیـانـدنـم"وە دوای ئەوە ڕۆیشت، هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی و کلیلەکەی دەرهێنا ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام پێی بڕا کاتێک جۆنگکووک دەرگاکەی کردەوە بەساردی سەیری چاوەکانی ئەوەیتریانی دەکرد، تایهیۆنگ بزەیەکی شڵەژاوی کرد و گوتی"مـ..مـن هـاتـمـەوە"جۆنگکووک تەنها بەچاوەکانی سەیری هەموو جەستەی تایهیۆنگی دەکرد وەک ئەوەی بیەوێ دڵنیابێتەوە لەوەی کە باشە، دوای ئەوە دەرگاکەی چۆڵکردن و ڕۆیشتە ژوورەوە، تایهیۆنگ هەناسەیەکی قۆڵی دایەوە و ئەویش چووە ژوورەوە، بینینی جۆنگکووک بەمشێوەیە لەپڕێکدا وایکرد زۆر بشڵەژێ وە دوای ئەوەی ئەو ڕاستیە تاڵەی زانی، سەیری هۆڵەکەی کرد بینی کاسپەڕ لای قاچەکانی جۆنگکووک پاڵکەوتووە لێی نزیک بوویەوە کردیە باوەشی و دانیشت بە بزەوە دەستی بەسەریا دەهێنا، پاشان بەهیلاکی ئەو تەوقەیەی نیوەی قژی پێ بستبوو لێی کردەوە و بەبێ هێزی لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوت و سەیری جۆنگکووکی دەکرد کە خەریکی ژەنینی گیتاڕەکەی دەستی بوو بە پچڕ پچڕ و هەندێک لە ئاوازەکەی خستبووە سەر پارچە وەرەقەیەک و بەتێبینی دەینوسی"چـیـی دەکـەیـی؟؟"تایهیۆنگ گوتی بەڵام هیچ وەڵامێکی لەوەیتریان وەرنەگرت، تایهیۆنگ چاوی داخست و کردیەوە بەخەواڵوی دەستی لەسەر شانی جۆنگکووک دانا و گوتی"جـۆنـگـکـووک خـەریـکـی چـیـی؟؟"ئەوەیتریان بەهێمنی بەڵام ساردیەکی یەکجار زۆر گوتی"مـیـوزیـکـی گـۆرانـی تـازە"ئەوەیتریان بێدەنگ بوو کاتێک دووبارە هەموو شتەکانی بەبیر هاتەوە ئەو ناتوانێ بە ئاسانی بابەتەکە قبوڵ بکات، بەدەنگێکی نزم گوتی"جـۆنـگـکـووک"ئەویتریان هممێکی کرد و تایهیۆنگ گوتی"ئـایـا هـێـشـتـان لـەسـەر بـەڵـێـنـەکـەتـی؟؟"جۆنگکووک بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد وەک ئەوەی بڵێ بەڵێنی چیی، تایهیۆنگ هەستایەوە بەڕێکی دانیشت و گوتی"ئـەو بـەڵـێـنـەی کـە گـوتـت هـەر کـاتـێـک بـێـتـاقـەت بـووی گـیـتـاڕت بـۆ دەژەنـم"جۆنگکووک بەبێدەنگی سەیری چاوەکانی ئەوەیتریانی کرد کاتێک گیتاڕەکەی ناو دەستی بەتوندی دەکوشی گوتی"چـیـتـە؟؟کـێ بـێـتـاقـەتـی کـردووی؟؟ ئـەو بـوو؟؟ چـیـی لـێـت کـرد؟؟"تایهیۆنگ مایەوەک بێدەنگ بوو تا تێگەیشت ئەو باسی مینگۆ دەکات، بەخێرای سەری بە نەخێر جوڵاند و گوتی"نـەخـێـر ئـەو هـیـچ پـەیـوەنـد بـەبـابـەتـەکـەوە نـیـە"جۆنگکووک لەگەڵ ئەو قسەیە دەستی لە گیتاڕەکە شل کردەوە، تایهیۆنگ دووبارە گوتی"ئـایـا ئـەوە دەکـەیـی لـەبـەر مـن؟؟"ئەو جوابی نەدایەوە تەنانەت سەیریشی نەکرد بەڵکو لە جیاتی ئەوە دەستی کرد بە ژەنینی موزیکێکی هێمن و دڵگیر، تایهیۆنگ دووبارە لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوت و بەسەرسامیەوە سەیری ئەوەیتریانی دەکرد، ڕەنگە هەموو کەسێک پێی وابێت کەوا تایهیۆنگ شێتە، بەڵام تاکە کەس کەوا تایهیۆنگ لەگەڵی هەست بە ئارامی و ئاسودەی زۆر دەکات جۆنگکووکە، بەڵێ ئەو هەست بەئارامی دەکات لەلای بکوژە خوێناویەکە، هەستی بەچاوەکانی دەکرد کەوا قوڕس دەبن و خەریکە دەکەوێتە دونیای خەوەوە، دەنگی ئەو میوزیکە ئارامە، پەنجە دەرێژەکانی جۆنگکووک کەوا جەندە بەهێمنی و نەرمی تاڵەکانی گیتاڕەکە یاری پێدەکات، وە لە هەمووی گرینگ تر بوونی خاوەنی دڵی لە نزیکیەوە، ئەو بۆنە هۆشبەرەی کە بەهۆڵەکەدا بڵاو بۆتەوە، دەنگی هەناسەکانی کە لەگەڵ ئاوازەکە تێکڵ دەبێت، ئەوانە هەمووی وایان دەکرد ئەو بیرکردنەوە و ئاڵۆزیەی مێشکی و ئەو قوڕسەی دڵی بە چەند خولەکێک لەبیربکات، جۆنگکووک کە هەستی بەبێدەنگ بوونی تایهیۆنگ کرد سەیری بەرز کردەوە و سەیری کرد، ماوەیەک بەخاڵ ڕۆیشتووی سەیری دەکرد کەوایکردبوو بەرەبەرە دەستەکانی واز لە ڕاکێشانی تاڵەکانی گیتاڕەکە بهێنێ، تاکە شت کە چاوەکانی دەیەویست سەیری بکات ئەو کوڕە خەوتووەی تەنیشتی بوو دەستی بەرز کردەوە و تاڵە قژە نەرمەکانی خستە پشت گوێی پاشا دەستەکانی گواستەوە سەر ڕوومەتە نەرمەکەی و دەستی پێدا دەخشاند بزەیەکی کەوتە سەر لێی بەهۆی نەرمیە زۆرەکەی، پاشان دەستی گواستەوە سەر چەناگەی و تا ماوەیەک بەمشێوەیە بەردەوامبوو هەر سەیری ڕوخسارە خەوتووەکەی دەکرد، چاوەکانی بەبێ ویستی خۆی کەوتنە سەر لێوەکانی ئەویتریان دەستی بەرزکردەوە بەشێویەکی نەرم دەستی پێدا دەهێنا تۆزێک لەو شێدارکەرەوەی بە لێویەوە بوو بە پەنجەی نوسابوو، سەر خوارکردەوە بەڕووی ئەوەیتریان تەواوی ئەندامانی جەستەی داوای لە باوەشگرتنی لێوە نەرمەکانی ئەوەیتریانیان دەکرد، زۆر دەیەوێ لێوەکانی ئەوەیتران ئازار بدات بەگازەکانی و ماچەکانی، بەڵام هەر جارێک نزیک دەبوویەوە وێنەی هایین دەهات پێش چاوەکانی وایدەکرد بگەڕێتەوە دواوە، دەستی خستە ناو قژی و دەستی کرد بەڕاکێشانی تاڵەکانی، ئەو بەڕاستی سەرلێشێواوە نازانێ چۆن مامەڵە لەگەڵ هەستەکانی بکات، خەریکە توڕەیی دەستی بەسەردادەگرێ، هەستایەوە بەڕێکەوت بۆ سەرەوە بەتایبەت بۆ ژوورەکەی تایهیۆنگ، بەتانیەکی گەرم و سەرینێکی هێنا و گەڕایەوە خوارەوە لە تایهیۆنگ نزیک بوویەوە، لەبەردەمی دانیشت و پێڵاوەکانی لێداکەند و گۆرەویە سپیەکانیشی بەهەمان شێوە پاشان قاچی بەرز کردەوە و کردیە سەر قەنەفەکە تا شێوازی خەوتنەکەی ئاسودەتر بکات، سەری بەرزکردەوە و سەرینەکەی خستە ژێر سەری و پاشان بەجوانی دایپۆشت تا سەرمای نەبێت، دوای ئەوەی دڵنیابوویەوە لەوەی ئاسودەیە لە خەوتنەکەی خۆشی گەڕایەوە ژوورەکەی تا کەمێک ئارامی وەربگرێ...

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔Where stories live. Discover now