"واتـە ئـەوە ئـەو شـەوە بـوو ڕاسـتـە؟؟واتـا مـن ڕووبـەڕووی مـردن بـوومـەوە؟؟"تایهیۆنگ بەترسەوە گوتی کاتێک بەناو ژوورەکەدا هاتووچۆی دەکرد"مـەحـاڵـە جـۆنـگـکـووک بـێـت، لـەوانـەیـە کـەسـێـک بـێـت لـەو چـووبـێـت، نـەخـێـر جـۆنـگـکـووک شـتـی وا نـاکـات"گوتی لە کاتێک دا هەوڵی دەدا ڕووداوەکانی ئەو شەوەی بیر بێتەوە بەڵام بێسوود بوو، دوای ماوەیەکی زۆر لە بیرکردنەوە چووە سەر جێگاکەی و بەدەم بیرکردنەوە خەو بردیەوە...
__
بلوزە سپیەکەی و پانتۆڵە ڕەشەکەی چاکەتە ڕەشەکەی لەبەر کرد و ملپێچە ڕەساسیەکەی لە مل کرد و قژی بەشێوەیەکی ئاسای هێشتەوە، کەش و هەوای سیۆڵ بەهۆی بەفرباینەوە زۆر ساردی کردوە، جانتا ڕەشەکەی هەڵگرت و بەپەلە ڕۆیشتە خوارەوە بەهۆی دواکەوتنی بۆ زانکۆ، زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی"بـەیـانـی بـاش"بەڵام زەردەخەنەکەی گۆڕا بۆ شڵەژان کاتێک چاوی کەوتە سەر جۆنگکووک کە ئەویش سەیری دەکرد، سەیرکردنەکانی جۆنگکووک جار بەجار شتی نوێی بیردەهێنایەوە لەو شەوە، سەری جوڵاند و هەوڵی سڕینەوە ئەو گومانانەی دەدا لەسەر جۆنگکووک، دواتر ڕۆیشتە تەنیشت جۆنگکووک دانیشت و پەرداخە شەربەتەکەی جاکسۆنی برد و لێی خواردەوە کەوای لە جاکسۆن کرد بەبێزاری سەیری بکات، تایهیۆنگ بزەیەکی شڵەژاوی کرد و گوتی"بـبـورە بـەڵـام بـەڕاسـتـی دواکـەوتـووم بـۆ زانـکـۆ بـهـێـڵـە لـەگـەڵـتـا بـیـخـۆم"جاکسۆن تەنها بەبێزاری سەیری کرد و تایهیۆنگ دەستی ڕاکێشا و پارچە پەنیرەکەی بەردەمی برد و خواردی، جاکسۆن هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بەهۆی شێتی و بێشەرمی ئەو کوڕەی بەردەمی و گوتی"ئـەوەشـیـان بـخـۆ"هێلکەکەی لەبەردەمی دانا، دوای ماوەیەک تایهیۆنگ پەردەخەکەی بەرز کردەوە و هەمووی خواردەوە، هەستایەوە و گوتی"بـەڕاسـتـی دواکـەوتـووم دەبـێ بـڕۆم"بەڵام وەستا کاتێک جاکسۆن گوتی"بـوەسـتـە بـوسـتـە" بۆکسێکی بچوکی لە گیرفانی دەرهێنا بەکەمێک شەرمەوە دایی بە تایهیۆنگ"دەمـویـسـت دوێـنـێ پـێـتـی بـدەم بـەڵـام تـۆ سـەرخـۆش بـووی، ڕۆژی لـە دایـک بـوونـت پـیـرۆز تـایـهـیـۆنـگ"تایهیۆنگ چاوەکانی پڕ بوون و زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و لە جاکسۆن نزیک بوویەوە و بۆکسەکەی لێ وەرگرت، کردیەوە بازنێکی زۆر جوانی تێدا بوو کە تایهیۆنگ زۆری بەدڵ بوو یەکەم بەهۆی شێوەکەی و دوومە چونکە لەلایەن جاکسۆنەوە بوو
≪شێوەی بازنەکە≫
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

YOU ARE READING
شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر || τκ ✔
غموض / إثارةجۆری چیڕۆک:گەی ، تاوانکاری ، رۆمانسی ، خەمناک دەسپێکی:6/10/2023 کۆتایی:4/7/2024 Jeon JongKook Top⬆ Kim Taehyung Bottom⬇