Part 15

699 93 157
                                    

 دانیاڵ بەشۆک و سەرسامیەوە سەیری سوجینی دەکرد، لە تایهیۆنگ نزیک بوویەوە لە گوێدا چرپاند"ئـەو زۆر جـوانـ..."بەڵام پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات جۆنگکووک لێی نزیک بوویەوە پاڵێکی بەهێزی پێوەنا و دواتر مستێکی بەهێزی کێشا بەڕوخساریدا"نـزیـکـی مـەکـەوە تـێـگـەیـشـتـی"جۆنگکووک بەساردی و توڕەیەوە گوتی"جـۆنـگـکـووک شـێـت بـووی؟؟"تایهیۆنگ گوتی بەشۆکەوە لە دانیاڵ نزیک بوویەوە کەوا خوێنی لە لێوی دەسڕی، جاکسۆن بەخێرایی چووە لای جۆنگکووک و قۆڵی گرت و گوتی"بـڕۆ نـاو ئـۆتـۆمـبـێـلـەکـە دەبـێ بـڕۆیـن"بەڵام ئەوەیتریان دەستی بەبەهێزی دورخستەوە چووە لای تایهیۆنگ کەوا سەیری حاڵی دانیاڵی دەکرد، ویستی قۆڵی بگرێ و ڕایکێشێ بۆ لای خۆی بەڵام دانیاڵ پێشی کەوت و قۆڵی تایهیۆنگی گرت و خستیە پشتە خۆی، پێی وابوو جۆنگکووک دەیەوێ ئازاری ئەویش بدات"کـێـشـەی تـۆ چـیـە بـەتـەواویـی؟؟"دانیاڵ پرسی بەساردیەوە، جۆنگکووک بزەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد و لێی نزیک بوویەوە گوتی"تـا ئـێـسـتـا هـیـچ کـێـشـەیـەکـم نـیـە، بـەڵـام ئـەگـەر لـەبـەردەمـم لـانـەچـی ئـەوە کـەس نـاتـوانـێ لـەژێـر دەسـتـم ڕزگـارت بـکـات"جاکسۆن لێیان نزیک بوویەوە بە تکایەوە بەدانیاڵی گوت"دانـیـاڵ تـکـایـە بـابـێ کـێـشـە بـڕۆیـن سـەرکـەوە سـەر ئـۆتـۆمـبـێـلـەکـە"بەڵام دانیاڵ هاوڕا نەبوو لەگەڵ ئەوە بەڵکو تەنها بەتیژی و ساردیەوە سەیری جۆنگکووکی دەکرد، تا ئەو کاتەی تایهیۆنگ گوتی"بـەسـیـکـەن بـابـڕۆیـن"جۆنگکووک بەخێرای قۆڵی گرت و نزیک ئۆتۆمبێلەکە بوونەوە ویستی تایهیۆنگ لەلای خۆی دابنێ، بەڵام تایهیۆنگ دەستی لادا و بەسەرزەنشت کردنەوە سەیری کرد و پاشان بەچرپەوە گوتی"جـۆنـگـکـووک بـۆ واتـکـرد؟؟ئـەو هـاوڕێـمـە نـاتـوانـی ئـازاریـی بـدەی"جۆنگکووک بەتیژیەوە سەیری کرد و بەساردی گوتی"سـەرکـەوە"تایهیۆنگ بەساردیەوە گوتی"لـەدواوە دادەنـیـشـم"جۆنگکووکی تێپەڕاند و دەرگایی دواوەی کردوە سەرکەوت، پاشان دانیاڵ و جاکسۆنیش بەهەمان شێوە لە ڕاست و چەپی تایهیۆنگ دانیشتن واتا تایهیۆنگ لە ناوەڕاست بوو، سوجین سەیرێکی جۆنگکووکی کرد و پاشان بە ناچاری لە پێشەوە دانیشت و جۆنگکووکیش هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بەتوڕەی سەرکەوت، پاشان دەستی کرد بە ڕۆیشتن"ئـایـا کـارت لـەسـەر سـیـمـیـنـاری تـەخـەڕوجـەکـەت کـردوە؟؟"دانیاڵ گوتی کاتێک سەیری تایهیۆنگی کرد، تایهیۆنگ چاوی لەسەر مۆبایلەکەی لادا و بەبێزاری گوتی"نـەخـێـر، بـەڕاسـتـی نـازانـم چـی بـکـەمـە سـیـمـیـنـار"دانیاڵ سەری جوڵاند و گوتی"دەتـوانـم یـارمـەرتـیـت بـدەم لـە ئـامـادە کـردنـی"تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی"ئـەوە نـایـابـە، بـەڕاسـتـی سـوپـاسـت دەکـەم دانـیـی"جاکسۆن بەنیگەرانیەوە ئحممێکی کرد کاتێک سەیرکردنە توڕە و پڕ ڕقەکانی جۆنگکووکی لە ئاوێنەکەوە بینی"مـاوەیـەکـە ڵـایـڤـم نـەکـردۆتـەوە لـە ئـیـنـسـتـاگـرام، حـەز دەکـەم ئـێـسـتـا بـیـکـەمـەوە، بـەژدا دەبـن لـەگـەڵـم"تایهیۆنگ گوتی کاتێک سەیری جاکسۆن و دانیاڵی کرد، هەردووکیان بەوە ڕازی بوو، تایهیۆنگ مۆبایلەکەی کردەوە ڵایڤەکەی کردەوە، بەڕاستی فانێکی زۆری هەبوو وە کۆمێنتی زۆری بۆ دەهات کە باسیان لە جوانی و قۆزی ئەو دوو کوڕەی تەنیشتیان دەکرد، تایهیۆنگ سەیری کۆمێنتەکانی دەکرد و وەڵامی زۆربەیانی دەدایەوە و لەگەڵ دووانەکەی تەنیشتی، جاکسۆن هەر خۆی کەسێکی ناسراوە لە ئینستاگرام بۆیە زۆربەیان دەیانناسی وە بێگومان جۆنگکووکیشیان دەناسی، هەموو شتێک ئاسای بوو تا ئەو کاتەی زۆربەی کۆمێنتەکان باسیان لە جۆنگکووک دەکرد و دەیانگوت نیشانمان بدە، تایهیۆنگ تۆزێک بێدەنگ بوو ئەوە نایەوێ ئاوا زوو لەگەڵ ئەوەیتریان ئاشت بێتەوە لەسەر ئەو کارەی کردی، بۆیە هەر زوو ماڵئاوای کرد و ڵایڤەکەی داخست، چاوەکانی بەهێمنی داخست و بیری لە ڕەفتارەکانی جۆنگکووک دەکردەوە، ئەو دڵنیایە کە ئەوەیتریان غیرەی لێ دەکات بەڵام نازانێ بۆ نایەوێ ئاشکرای بکات، تایهیۆنگ بیری دەکردەوە ئایا دەبێ جۆنگکووکیش هەستی بۆی هەبێ یان نا؟؟، جۆنگکووک لە ئاوێنەکەوە سەیری تایهیۆنگی دەکرد کەوا چۆن خەریکە خەو دەیباتەوە، ئەو کێشەی لەگەڵ خەوەکەی تایهیۆنگ نەبوو بەڵکو خەریک بوو تایهیۆنگ سەری دەخستە سەر شانی دانیاڵەوە، دەستەکانی بەبەهێزی سوکانەکەی دەگوشی، سوجین کە هەستی بەوە کرد سەیری جاکسۆنی کرد بەنیگەرانیەوە، بۆیە جاکسۆن بەشڵەژاوی گوتی"سـوجـیـن پـێـت چـۆنـە شـوێـنـەکـەت لـەگـەڵ دانـیـاڵ بـگـۆڕیـتـەوە ئـەو بـاشـتـر شـارەزایـی ڕێـگـاکـەیـە"سوجین بەخێرای ڕازی بوو، جۆنگکووک ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و سوجین دابەزی و دەرگای دواوەی کردەوە"تـایـهـیـۆنـگ هـەسـتـە لـەخـەو دانـیـاڵ دەچـێـتـە پـێـشـەوە"گوتی کاتێک سەیری تایهیۆنگی دەکرد کەوا سەری لەسەر شانی دانیاڵ داناوە، تایهیۆنگ بەخەواڵوی چاوەکانی کردەوە و سەری لەسەر شانی دانیاڵ لابرد، دایناڵ و سوجین جێگایان گۆڕیەوە و پاشان دوبارە دەستیان کرد بە ڕۆیشتن...

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔Where stories live. Discover now