دەنگی کردنەوەی دەرگایی ژوورەکە هات، وایکرد تایهیۆنگ خەبەری بێتەوە بەڵام نەجوڵایەوە، چاوەکانی داخست و هەوڵیدا بخەوێتەوە، دوای کەمێک هەستی بە نزم بوونەوەی لایەکی سیسەمەکەی کرد، هەورەها هەستی بەدەستێک کرد تاڵەکانی قژی لەسەر ڕوخساری لادەبات و دەست لە برینەکەی سەری دەدا،"تـای!!"بەچرپەوە گوتی"هـەسـتـە"لەو کاتە چاوەکانی کردەوە گوتی"بـۆچـی لـێـرەیـی؟؟"لەسەر سیسەمەکە بەرامبەر ئەوەیتریان دانیشت"هـەمـووان لـەدەرەوە کـۆبـوونـەتـەوە بـا ئـێـمـەش بـچـیـن بـۆ لـایـان"بەڵام تایهیۆنگ نەرێی کرد و بەساری سەیری بەردەم خۆی کرد و گوتی"تـۆ ئـەتـوانـی بـڕۆی، هـیـوادارم چـێـژی لـێ بـبـیـنـن مـن نـایـێـمـ...."قسەکەی تەواو نەکرد کە جۆنگکووک ڕایکێشا و وەک بووک هەڵگرت و گوتی"وازبـێـنـە وەک مـنـداڵ هـەڵـسـوکـەوت مـەکـە"پاشان سەیری ڕوخسارە شۆکبووکەی تایهیۆنگی کرد و بزەیەکی نزمی کرد و سەرنجی خستەوە سەر ڕێگاکە، تایهیۆنگ دوایی ماوەیەک گوتی"جـۆنـگـکـووک؟؟"ئەوەیتریان هممێکی کرد"بـەڵـێـنـم پـێ بـدە هـەرگـیـز ئـازاری خـۆت نـەدەیـت"بەڵام جۆنگکووک وەڵامی نەدایەوە هەتا سەیریشی نەکرد، هەتاوەکو گەیشتنە لای ئەوانیتر کە بەسەرسوڕمانەوە سەیری تایهیۆنگیان دەکرد لە باوەشی جۆنگکووک، جۆنگکووک تایهیۆنگی دانا و خۆشی لە تەنیشتی دانیشت، تایهیۆنگ بەتوڕەی و ساردی قۆڵی جۆنگکووکی گرت و گوتی"وەڵـامـم بـدەوە"ئەوەیتریان هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و قۆڵی تایهیۆنگی گرت و ڕایکێشا سەر قاچەکانی خۆی، تایهیۆنگ بەشۆکەوە سەیری کرد و جۆنگکووک برۆیەکی بەرز کردەوە، لەدواوە گوێی لە پێکەنینی جاکسۆن بوو، ئاوڕی دایەوە بینی کەوا جاکسۆن بەبەرزی دەستی کردوە بەپێکەنین و دووبارە بە مۆبایلەکەی خەریکی وێنە گرتنی دووانەکەیە و سوجینیش بەزۆر زەردەخەنەی ڕاگرتووە و دانیاڵیش تەنها بەبزەوە سەیری دەکردن لە کاتێکدا شێوەی ئەوانی زۆر لا شیرین بوو، تایهیۆنگ تاوەکو خۆی لە شەرمەزاری ڕزگار بکات بەخێرای لەسەر قاچەکانی جۆنگکووک هەستایەوە و لە ئەرزەکە دانیشت، بەتوڕەیەوە دانەیەکی بەهێزی کێشا بە قاچی جۆنگکووکەوە، جۆنگکووک بەئازارەوە سەیری کرد و گوتی"بـۆچـیـی؟؟"تایهیۆنگ بەبێزاری چاوی سوڕاند و گوتی"شـایـەنـت بـوو"پاشان هەموویان دەستیان کرد بەخواردنەوە، کەشەکە زۆر بێدەنگ و هێمن بوو تا ئەو کاتەی دانیاڵ گوتی"مـادەم هـەمـوومـان لـێـرەیـن بـا یـاریـەک بـکـەیـن"تایهیۆنگ و سوجین بەخێرای ڕازی بوون و تایهیۆنگ گوتی"بـا یـاریـی مـن نـەمـکـردووە بـکـەیـن"هەموویان ڕازی بوون بەوە
تێبینی:بەڕاستی نازانم کێ ئەو یاریە دەزانێ بەڵام بۆ ئەوانەی نازانن یاریەکە بەم جۆرەیە کەسێک قسەیەک دەکات دەڵێ من ئەو کارەم نەکردوە ئەوەی ئەو کارەی کردبێت دەبێ پەرداخێک لە خواردنەوەکە بخواتەوە، ئێستا زیاتر بۆتا ڕوون دەبێتەوە.
"کـەواتـە تـایـهـیـۆنـگ تـۆ دەسـت پـێـبـکـە"جاکسۆن گوتی و تایهیۆنگ سەری بەباشە جوڵاند و گوتی"مـن تـا ئـێـسـتـا خـۆشـەویـسـتـیـم نـەکـردووە"لەو کاتە هەریەک لە جاکسۆن و دانیاڵ بەشۆکەوە سەیریان کرد و گوتیان"بـەڕاسـت؟؟"ئینجا سەیری یەکیان کرد و جاکسۆن بەبێزاری چاوی سوڕاند، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و گوتی"بـەڵـێ بـەڕاسـتـمـە"پاشان گوتی"دەیـی ئـەوەی کـردوویـەتـی بـابـخـواتـەوە"لەو کاتە هەریەک لە سوجین و دانیاڵ پەرداخەکانیان هەڵگرت و خواردیانەوە، تایهیۆنگ سەیری جۆنگکووکی کرد کەوا بەساردی سەیری بەردەم خۆی دەکات بەڵام لە کۆتایدا ئەویش خواردیەوە، دواتر نۆرەی جاکسۆن بوو گوتی"مـن تـا ئـێـسـتـا هـیـچ پـەیـوەنـدیـەکـی سـێـکـسـیـم نـەبـووە"لەو کاتە تایهیۆنگ بەبەرزی دەستی کرد بەپێکەنین و گوتی"یـااا ئـەوە چـیـە بـەجـدیـتـە؟؟"جۆنگکووک کە لە تەنیشتی بوو بەخێرای سەیری کرد و گوتی"بـۆچـی تـۆ پـێـشـتـر کـردووتـە؟؟"تایهیۆنگ دەستی بردە پشتە ملی و بەدەنگێکی نزمەوە گوتی"ئـاا نـا پـێـشـتـر نـەمـکـردووە"هەر دوایی ئەو قسەیە دەنگی پێکەنینی جاکسۆن تەواو ناوچەکەی گرتەوە و لە نێو پێکەنینەکەی گوتی"یـااا ئـەوە چـیـە بـەجـدیـتـە؟؟"تایهیۆنگ بەچاوێکی تیژەوە سەیری کرد و سوێندی دەخوارد ئێستا نەوەستێ دەمی دەشکێنێ تا جارێکی تر نەک پێکەنین نەتوانێ قسەش بکات، بەڵام وەستا لەسەیرکردنی جاکسۆن کاتێک هەریەک لە دانیاڵ و سوجین و جۆنگکووک خواردنەوەکانیان خوارد، باشە تایهیۆنگ دەزانێ کەوا جۆنگکووک خۆشەویستی هەبووە و ئاسایە شتی ئاوا ڕووبدات، بەڵام خۆشی نازانێ بۆچی دڵی ئەوەندە ئازاری هەبوو، زەردەخەنەکەی ونبوو دانەیەکی ساختەی هاتە شوێنی، پاشان نۆرەی سوجین هات و گوتی"ئـەو کـەسـەی خـۆشـم دەوێ هـەمـان هـەسـتـی بـۆم نـیـە"هەموویان بێدەنگ و شۆک بوون کاتێک زانیان کەوا سوجین کەسێکی خۆش دەوێ، دەی ئەوە تۆزێک سەیرە لەلایان سوجین تۆزێک سارد و لوتبەرز دیارە بۆیە هەرگیز پێشبینی ئەوەیان نەدەکرد کەسێکی خۆش بووێ، کەسیان نەیانخواردەوە چونکە خۆشەویستیەکەی ئەوانیش هاوشێوەی سوجین بوو، بەڵام هەموو چاوەکان کەوتنە سەر تایهیۆنگ کاتێک پەرداخەکەی بەرزکردەوە و خواردیەوە، پاشان بەهێمنی سەیری جۆنگکووکی کرد کەوا سەیری ئەرزەکە دەکات و گوتی"مـن بـەبـاشـی دەزانـم ئـەو کـەسـەی خـۆشـم دەوێ هـەمـان هـەسـتـی بـۆم هـەیـە بـەڵـام ڕازی نـیـە دانـی پـێـدا بـنـێ"جۆنگکووک سەرەڕای ئەوەی باش دەیزانی تایهیۆنگ لەگەڵ ئەوی بوو بەڵام بێدەنگ مایەوە، دانیاڵ ئحمێکی کرد کاتێک هەستی بەسەیرکردنەکانی تایهیۆنگ کرد بۆ جۆنگکووک و پاشان گوتی"زۆر بـاشـە ئـێـسـتـا نـۆرەی مـنـە، تـا ئـێـسـتـا ڕووبـەڕووی هـەڵـخـەڵـەتـانـدن نـەبـوومـەتـەوە"هەموویان بێدنگ بوون و سەیری یەکتریان دەکرد، بەڵام چاوەکان هەمووی کەوتنە سەر جۆنگکووک کاتێک پێکەکەی هەڵگرت و خواردیەوە، بەڕاستی ئەو سەیرکردنانە جۆنگکووکی بێزار دەکرد بۆیە بەهێمنی لە شوێنی خۆی هەستایەوە ڕۆیشت، تایهیۆنگ کە ئەوەی بینی ئەویش بەخێرای هەستایەوە دوایی جۆنگکووک کەوت"جـۆنـگـکـووک بـوەسـتـە"گوتی بەهەناسە تەنگیەوە کاتێک جۆنگکووک زۆر بەخێرای دەڕۆیشت، کاتێک گوێی لە تایهیۆنگ بوو لە شوێنی خۆی وەستا تا ئەوەیتریان گەیشتە لای، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و گوتی"بـا بـەیـەکـەوە پـیـاسـە بـکـەیـن"ئەویتریان تەنها بەبێدەنگی سەیری دەکرد و تایهیۆنگ بەبێزاری دەستی گرت و گوتی"بـابـڕۆیـن جـۆنـگـکـووکـی پـاپـۆ"بەلا چاوێک سەیری جۆنگکووکی دەکرد کەوا زەردەخەنە دەکات، بزەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد و گوتی"ئـەوەنـدەت حـەز لـێـیـە بـە گـەمـژە بـانـگـت بـکـەن؟؟"ئەوەیتریان سەیری کرد و هممێکی کرد"بـەلـێـوەکـانـی تـۆوە حـەزم پـێـیـەتـی"تایهیۆنگی ڕوومەتەکانی سور بوونەوە سەیری هەموو شوێنێکی دەکرد جگە لە چاوەکانی جۆنگکووک کەوا زۆر بەقوڵی سەیری دەکات، ئەو ویستی ئەو زەبەلاحە تەریق بکاتەوە بەڵام بابەتەکە بە شەرمکردنی خۆی کۆتایی هات، دەستی کرد بەڕۆیشتن بۆ خۆ دزینەوە لە چاوەکانی ئەویتریان، جۆنگکووک بزەیەکی بۆ نازداری و ژیکڵەی تایهیۆنگ کرد و پاشان ئەویش دەستی کرد بەڕۆیشتن، بەبێدەنگی لەتەنیشت یەکەوە دەڕۆیشتن کەشەک زۆر بێدەنگ و ئارام بوو سەرەڕایی ئەوەی تایک بوو بەڵام ڕوناکی مانگەکە وایکردبوو بتوانن بەردەم خۆیان ببینن، تایهیۆنگ چاوی کەوتە سەر دەستی خۆی کە لە هی جۆنگکووکەوە نزیک بوو، ئاواتی دەخواست بتوانێ دەستەکانی لە نێو دەستەکانی ئەو ببینێ، بەبێ مەبەست دەستی بەر دەستی ئەویتریان کەوت، بەخێرای چاوەکانی گواستەوە سەر ڕێگاکە وەک ئەوەی ئاگەداری هیچ نەبووبێت، بەڵام بێ ئاگایە لەوەی ئەو چاوە ڕەشانە لە یەکەم خولەکەوە ئاگەداری هەموو جوڵایەکی ئەوە، بزەیەکی نەرمی کرد و دەستەکانی تایهیۆنگی تێکەڵ بە دەستەکانی خۆی کرد و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن، تا ئەو کاتەی هەستی کرد ئەوەیتریان وەستا و سەیری دەستیانی دەکرد، پاشان چاوەکانی بەرز کردەوە و سەیری چاوی ئەویتریانی کرد و بەنزمی گوتی"جـۆنـگـکـووک؟؟"ئەوەیتریان بەهێمنی سەیری کرد و هممێکی بۆ کرد"مـادەم ئـەوەنـدەم نـەمـاوە بـگـەڕێـمـەوە فـەڕەنـسـا ئـەتـوانـم ئـەوەی بـمـەوێ بـیـکـەم؟؟"جۆنگکووک بەتێنەگەیشتنەوە برۆیەکی بەرز کردەوە و گوتی"ئـەوەی دەتـەوێ؟؟"تایهیۆنگ سەری جوڵاند و زیاتر نزیک بوویەوە لەسەر پەنجەکانی پێی وەستا تا بگاتە ئاستی جۆنگکووک، جۆنگکووک دەستەکانی گواستەوە سەر کەمەری و زیاتر لە خۆی نزیک کردەوە"بـەڵـێ دەمـەوێ لـێـت تـێـربـم پـێـش ئـەوەی بـگـەڕێـمــ..."قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک سەری نزم کردەوە و خستیە سەر دڵی ئەوەیتریان و بەدڵ پڕیەوە گوتی"نـامـەوێ لـێـت دووربـکـەومـەوە هـەر کـاتـێـک بـیـر لەوە دەکـەمـەوە دڵـم ئـازارم دەدات، نـاتـوانـم بـیـر لەوە بـکـەمـەوە کـە دەڕۆم و جـارێـکـی تـر نـاتـبـیـنـمـەوە"دوای تەواو کردنی قسەکەی جۆنگکووک زیاتر ئەوی کێش کرد بۆ خۆی و بەبەهێزی باوەشی لێدا، تایهیۆنگیش بەبێ دوودڵی لەگەڵی گۆڕیەوە و بەچرپەوە گوتی"ئـێـسـتـا ئـەوە بـەڕازی بـوون دابـنـێـم؟؟"تایهیۆنگ گوێی لە پێکەنینێکی نزم بوو لەوەیتریان کەوایی کرد بزەیەک بکەوێتە سەر لێوی بەدڵخۆشیەوە"دەهـێـڵـم ئـەوە بـکـەی کـە دەتـەوێ بـەڵـام بـەمـەرجـێـک"تایهیۆنگ تۆزێک دەرکەوتەوە و سەیری ئەویتریانی کرد تا قسەکەی تەواو بکا، جۆنگکووک دەستێکی گواستەوە سەر لێوی تایهیۆنگ و ماچێکی نەرمی کرد و بەچرپەوە گوتی"دەبـێـت تـۆش بـهـێـڵـی ئـەوە بـکـەم کـە دەمـەوێ"تایهیۆنگ سەرەتا بزەیەکی کرد بەهۆی ماچەکەوە و دواتر ڕوخساری گرژ کرد بەتێنەگەیشتووی سەیری جۆنگکووکی کرد، جۆنگکووک پێکەنی بەهۆی ئەو ڕەفتارە شیرینەیەوە و پاشان دەستی ئەویتریانی گرت و بەرەو ماڵەوە بەڕێ کەوتن"کـات درەنـگ بـابـگـەڕێـیـنـەوە"...
YOU ARE READING
شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔
Mystery / Thrillerجۆری چیڕۆک:گەی ، تاوانکاری ، رۆمانسی ، خەمناک دەسپێکی:6/10/2023 کۆتایی:4/7/2024 Jeon JongKook Top⬆ Kim Taehyung Bottom⬇