Part 26-end

1.1K 104 171
                                    

نزیکەی کاتژمێر 2 شەوە، هەموویان خەوتوون تەنها ئەو کوڕە نەبێ کە وەک شێتێک خەریکی خواردنەوەیە، فرمێسکەکانی یەک لە دوایی یەک دەهاتنە خوارەوە، بەڕاستی بێزارە، بێزارە لەوەی هێندە بیر لە پیاوەکە بکاتەوە، بەدەستە لەرزیوەکانی مۆبایلەکەی دەرهێنا، سەیری وێنەکانی ئەوی دەکرد، بیری لە یادگاریەکانی دەکردەوە لەگەڵ ئەو، ئەو بیری مۆسیقا هێمنەکانی ئەو کردوە، بیری دەنگە هێمن قوڵەکەی ئەوی کردووە، هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی، بەکەمێک دوودڵیەوە چووە سەر بەشی پەیوەندیەکان، چاوەکانی پڕ بوون کاتێک ناوەکەی ئەوەی بینی، تۆزێک بوێری کۆکردەوە، مۆبایلەکەی خستە بن گوێی دوایی ئەوە زەنگی بۆ دلبەرەکەی لێدا، هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی کاتێک وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە، بەڵام هەموو جەستەی وشک بوو کاتێک گوێی لە زەنگی مۆبایلەکەی بوو، بەدەستە لەرزیوەکانی بەرزی کردەوە"تـایـی!!"دوایی ماوەیەکی زۆر، دوایی یەک ساڵ، دووبارە توانی گوێی لە دەنگە قوڵ و هێمنەکەی ببێتەوە، هەناسەکانی قوڕس بوبوون، فرمێسکەکانی زیاتر بوون، دەستی خستە سەر دەمی تاوەکو ڕێگری لە هەنسکەکانی بکات"تـایـهـیـۆنـگ" ئەوەیتریان گوتی کاتێک هیچ دەنگێک لە تایهیۆنگەوە نەبوو، تایهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و پێکەنینێکی ساختەی کرد و گوتی"سـڵـاو جـۆنـگـکـووکـی پـاپـۆ چـۆنـی"پاشان بزەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد و گوتی"گـەمـژە چـۆن دەتـوانـی ئـەو مـاوە زۆرە پـەیـوەنـدیـم پـێـوە نـەکـەی ئـایـا هـیـچ بـیـرت نـەدەکـردم؟؟"جۆنگکووک بەهێمنی هەناسەیەکی دایەوە کاتێک گوتی"پـەیـوەنـدی ڤـیـدیـۆی دەنـێـرم قـبـوڵـی بـکـە"تایهیۆنگ تفی ناو دەمی بەقوڕسی قوتدایەوە بەشڵەژاوی گوتی"نـ..نـانـا مـەیـکـە جـلـەکـانـم گـونـجـاو نـیـن، هـەروەهـا سـەر و قـژیـشـم زۆر نـاڕێـکـ.."قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک جۆنگکووک گوتی"هـەمـوو بـەیـانـیـەک تـۆم بـەم جـلـانـەوە بـیـنـیـوە وە هـەمـوو ڕۆژێـک سـەر و قـژە نـاڕێـکـەکـەتـم بـیـنـیـوە بـۆیـە واز لـە بـەهـانـە بـێـنـەو پـەیـوەنـدیـەکـە قـبـوڵ بـکـە"تایهیۆنگ هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی و بەخێرایی فرمێسکەکانی سڕی و تۆزێک خۆی ڕێکخست و پاشان پەیوەندیەکەی قبوڵ کرد، بەبێ دەنگی سەیری یەکتریان دەکرد، جۆنگکووک بەهێمنی گوتی"بـۆچـی گـریـاویـی؟؟"تایهیۆنگ بەشڵەژاویەوە گوتی"ئـ..ئـااا مـن نـەگـریـاوم"جۆنگکووک بەبڕواپێنەکراوی سەیری کرد و گوتی"خـواردنـی زۆر، ئـایـا ئـەوە بـەس نـیـە تـا بـزانـم گـریـاویـی؟؟"تایهیۆنگ چاوەکانی لەوەیتریان دورخستەوە و گوتی"تـەنـهـا کـەمـێـک بـێـتـاقـەت بـووم"ئەوەیتریان هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی و سەری بەباشە جوڵاند، تایهیۆنگ ماوەیەک بەبێ دەنگی سەیری ئەوەیتریانی کرد و گوتی"جـۆنـگـکـووک هـێـشـتـان بـەڵـێـنـەکـەت بـیـرمـاوە؟؟"جۆنگکووک تۆزێک بێدەنگ بوو پاشان هەستایەوە بەهێمنی و چووە لای گیتاڕەکەی و لەبەردەم کامێڕاکە دانیشت"ئـامـادەی؟؟"تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد و سەری بەبەڵێ جوڵاند، جۆنگکووک بەهێمنی دەستی کرد بە ژەنینی گیتاڕەکە بەبێ ئەوەی گۆرانی بڵێ، تایهیۆنگ وەک ئەوە وابوو دووبارە لەدایک بێتەوە، بەزەردەخەنەوە سەیری ئەوەیتریانی دەکرد کاتێک گیتاڕەکەی دەژەنی، تایهیۆنگ جۆری مۆسیقاکەی ناسیەوە دەستی کرد بە گوتنەوەی گۆرانیەکە، جۆنگکووکیش لەگەڵ ئەو بەدەنگی نزمەوە دەیگوتەوە، ماوەیەکی زۆر ئاوا بەردەوام بوون، دوایی ئەوەی وەستا مۆبایلەکەی بەرزکردەوە و گوتی"ئـەوە وێـنـەی مـنـە لـە دواوە؟؟"تایهیۆنگ بەخێرایی ئاوڕی بۆ دواوە دایەوە، ئەوە ئەو وێنەیە بوو کە سوجین لە کاتی گەشتەکە بۆی گرتبوون، تایهیۆنگ بەشەرمەزاریەوە بزەیەکی کرد کاتێک زانی ئەوەیتریان وێنەکەی بینیوە، جۆنگکووک بزەیەکی کرد و گوتی"سـەیـرکـە مـنـیـش دانـەیـەکـم هـەیـە"مۆبایلەکەی سوڕاند بۆ وێنەی سەر دیوارەکە، تایهیۆنگ ڕوومەتەکانی سوربوونەوە و بەتۆزێک هاوارەوە گوتی"یـاااا ئـەوە سـەیـرە، لـایـدە"جۆنگکووک برۆی گرژکرد بەتێنەگەیشتووی پێش ئەوەی ئەوەیتریان قسەکەی تەواو بکات و بڵێ"مـن وێـنـەی هـەردووکـمـانـم دانـاوە بـەڵـام تـۆ تـەنـهـا وێـنـەی مـنـت دانـاوە ئـەوە شـەرمـەزاریـە"جۆنگکووک بەکەمی پێکەنی و گوتی"نـەخـێـر دایـنـاگـرم، هـەسـت دەکـەم زۆر لـەگـەڵ ژوورەکـە دەگـونـجـێ"تایهیۆنگ تەنها بەشەرمەوە بزەیەکی کرد، جۆنگکووک ماوەیەک بێدەنگ بوو پاشان گوتی"لـە جـاکـسـۆنـەوە بـیـسـتـم هـاوسـەرگـیـری دەکـەی"تایهیۆنگ هممێکی کرد کاتێک سەیری هەموو شوێنێکی دەکرد جگە لە کامێڕاکە و گوتی"زۆر ڕووبـەڕووی بـاوکـم بـوومـەوە زۆرجـار ڕامـکـرد"بزەیەکی کەمی کرد و دووبارە گوتی"بـەڵـام ئـێـسـتـا بـڕوانـاکـەم هـیـچ بـیـانـووێـک هـەبـێ تـا ڕێـگـری بـکـەم"جۆنگکووک بەهێمنیەوە گوتی"ئـەو کـێـیـە؟؟"تایهیۆنگ بزەیەکی کەمی کرد و گوتی"دانـیـاڵ"جۆنگکووک بەشۆکەوە سەیری تایهیۆنگی کرد و گوتی"چـ...چـیـی!!"تایهیۆنگ هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی و گوتی"ئـەوە بـەبـێ ویـسـتـی هـەردووکـمـانـە، بـەڵـام هـیـوادارم بـتـوانـیـن لـەگـەڵ یـەکـتـری بـگـونـجـێـیـن"جۆنگکووک تەنها بەبێ دەنگی سەیری ئەوەیتریانی دەکرد، تا دووبارە تایهیۆنگ گوتی"وازت لـە خـواردنـی دەرمـانـەکـان هـێـنـا وەک ئـەوەی بـەڵـێـنـت دا؟؟"جۆنگکووک بەکەمی سەری جوڵاند و گوتی"کـردم بـەتـەواوی دەسـتـبـەردای بـوومـە"تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی"ئـافـەریـن جـۆنـگـکووکـی پـاپـۆ کـارێـکـی بـاشـت کـردوە"جۆنگکووک بزەیەکی کرد، ئیتر تا درەنگ بەردەوام بوون لە قسەکردن و تایهیۆنگ ڕێنمایی دەکرد کەوا چی بکات تاوەکو بەتەواوی بەسەر نەخۆشیەکەی زاڵ بێت، لە ماوەی ئەو ساڵەدا تایهیۆنگ زۆر شتی خوێندەوە سەبارەت بەو جۆرە نەخۆشیە، وە چارەسەرەکەشی...

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 04, 2024 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر || τκ ✔Where stories live. Discover now