Part 14

577 87 44
                                    

تایهیۆنگ و جاکسۆن بەیەکەوە چوونە ناو کۆمپانیاکە، جاکسۆن پێی گوت کەوا ئەوێ کۆمپانیایەکی بەناوبانگی جلوبەرگە، هەروەها حەزیان بە ڕیکلام کردنە بە ڕوخسارە نەناسراوەکان، وە ئەو کوڕەی وێنەی لەگەڵ دەگرێت کۆری نیە"تـایـهـیـۆنـگ تـۆ بـڕۆ بـۆ قـاتـی 35 پـێـیـان بـڵـێ تـۆ مـۆدێـلـە تـازەکـەی ئـەوان خـۆیـان کـارەکـانـی تـرت پـێ دەڵـێـن، مـن کـارم هـەیـە دەبـێ بـڕۆم"تایهیۆنگ سەری بەباشە جوڵاند و جاکسۆن لێی نزیک بوویەوە لە باوەشی کرد و گوتی"بـەهـیـوایـی بـەخـتـێـکـی بـاش"پاشان ڕۆیشت، تایهیۆنگ تۆزێک سەیری دەورووبەری کرد و پاشان چووە لای بەرزکەرەوەکە بۆ نهۆمی 35، دوایی ئەوەی گەیشتە ئەوێ چاوی بە کارمەندێک کەوت و لێی نزیک بوویەوە گوتی"بـبـورە مـن کـوڕە مـۆدێـلـە تـازەکـەم"کچەکە تۆزێک سەیری تایهیۆنگی کرد و پاشان گوتی"کـێـشـت لـەگـەڵ بـاڵـات چـەنـدە؟؟"تایهیۆنگ بەدڵخۆشیەوە زەردەخەنەیەکی کرد بەپەرۆشەوە گوتی"کـێـشـم 50 کـیـلـۆیـە و بـاڵـام 172"کچەکە سەری بەباشە جوڵاند و لە دەفتەرە بچوکەکەی دەستی دەینوسیەوە دوبارە گوتی"هـیـچ بـریـنـێـک یـان تـاتـۆیـەک بـە لـەشـتـەوە هـەیـە؟؟"تایهیۆنگ نەرێ کرد و کچەکە ئاماژەی پێدا کە دوایکەوێت"تـۆ هـاوڕێـی جـاکـسـۆنـی؟؟"تایهیۆنگ سەری جوڵاند و گوتی"جـاکـسـۆن دەنـاسـی؟؟" کچەکە گوتی"تـەنـهـا هـاوڕێـی کـارە"وە دوای ئەوە هەندێک جلی هێنا و گوتی"ئـەو جـلـانـە لـەبـەر بـکـە، ئـێـسـتـا کـەسـێـک دێـت قـژ و مـەیـکـەپ بـۆ چـاک دەکـات" تایهیۆنگ سەری بەباشە جوڵاند و کچەکە ڕۆیشت و تایهیۆنگی لەوێ بەتەنها جێهێشت کە بە سەرسوڕمانەوە سەیری جلەکانی دەکرد، ئەوانە زۆر کراوە بوون بەڵام زۆریش جوان بوون، دوایی کەمێک کوڕێک بەزەردەخەوە هاتە ژوورەوە دەستی کرد بە ڕێکخستنی تایهیۆنگ، دوای تەواو کردنی ڕۆیشتن بەرەو هۆڵی وێنەگرتنەکە، تایهیۆنگ لەبەردەم کامێڕاکە وەستابوو کە سەرنجی هەموو ئەوانی ئەوێ ڕاکێشابوو بۆ خۆی، بەڵام ئەو هیچی بەلاوە گرینگ نەبوو بەڵکو ئەو گوێی لە قسەکانی ئەو پیاوە گرتبوو کە باسی شێوازی وێنەگرتنەکەی بۆ دەکرد کە دەبێت جێبەجێی بکات لەگەڵ ئەو کوڕەی کەوا دێت"زۆر بـاشـە ئـەو ئـێـسـتـا لـێـرەیـە خـێـرا ڕوونـاکـیـەکـان ئـامـادە بـکـەن"وێنەگرەکە گوتی کاتێک بینی ئەو کوڕەی وێنە لەگەڵ تایهیۆنگ دەگرێت ئامادە، بەڕاستی ئەویش هیچی کەمتر نەبوو لە تایهیۆنگ زۆر سەرنجڕاکێش بوو، تایهیۆنگ دەمی بەشۆکەوە کرایەوە بەبڕوا پێنەکراوی گوتی"تـۆ چـیـی دەکـەیـی لـێـرە؟؟ واتـا مـن وێـنـە لـەگـەڵ تـۆ دەگـرم؟؟" بێگومان ئەوەیتریان هیچ لەو کەمتر شۆک نەبوو پاشان دەستی خستە ناو گیرفانی پانتۆڵەکەی و بەبزەوە گوتی"چـیـدەکـەی؟؟ تـۆ گـاڵـتـەم لـەگـەڵ دەکـەیـی وایـە تـایـهـیـۆنـگ" تایهیۆنگیش بزەیەکی کرد، ئەو بەڕاستی دڵخۆشە بەوەی وێنەگرتنەکەی لەگەڵ دانیاڵە"ئـەوە شـتـێـکـی بـاشـە کـەوا لـێـرەیـی دەتـوانـم زیـاتـر هـەسـت بـە ئـارامـی بـکـەم"دانیاڵ دەستی تایهیۆنگی گرت و چوونە شوێنی وێنە گرتنەکە بەبزەوە گوتی"مـایـەی شـانـازیـە بـۆ مـن کـە دەتـوانـم وێـنـە لـەگـەڵ تـایـهـیـۆنـگـی نـازدار بـگـرم"تایهیۆنگ بزیەکی شەرمنانەی کرد و مستێکی بچوکی کێشا بە شانی دانیاڵەوە و گوتی"بـوەسـتـە لـە شـەرمـەزار کـردنـم، خـۆشـم دەزانـم نـازدارم پـێـویـسـت بـەوە نـاکـات بـاسـی بـکـەی" دانیاڵ لەسەر کورسیەکە دانیشت و تایهیۆنگیش لەسەر قاچەکانی، وێنەگرەکە گوتی"تـایـهـیـۆنـگ زیـاتـر نـزیـک بـەوە وەک ئـەوەیـی مـاچـی دەکـەیـت"تایهیۆنگ بزەیەکی شڵەژاوی کرد پێش ئەوەی ڕوومەتی سور بێتەوە سەری زیاتر لە ڕوخساری دانیاڵ نزیک کردەوە و گوتی"ئـێـسـتـا چـی؟؟"دانیاڵ بزەیەکی کرد و دەستێکی خستە پشتە ملی تایهیۆنگەوە، ئینجا دەستەکەی تری لە کەمەری تایهیۆنگ ئاڵاند"ئـارامـبـەوە ئـەو تـەنـهـا وێـنـەیـەکـە"دانیاڵ گوتی بەهێمنی، تایهیۆنگ سەری بەباشە جوڵاند و نێوچەوانی لەسەر هی دانیاڵ دانا، دوایی 4 کاتژمێر لە وێنەگرتن تەواو بوون، جلوبەرگی زۆریان تاقی کردەوە و وێنەی زۆریان گرت، بەڕاستی ئەوە ماندووی کردن بەڵام هێشتان چێژبەخش بوو بۆیان بەتایبەتی بۆ تایهیۆنگ...

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔Where stories live. Discover now