بەهێمنی خەریکی نانخواردن بوو هیچ کەس قسەی نەدەکرد، تا ئەو کاتەی دانیاڵ گوتی"ئـەرێ بـەڕاسـت تـایـهـیـۆنـگ لـە کـوێـیـە تـەنـانـەت نـانـی بـەیـانـیـشـی نـەخـوار..."قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک جۆنگکووک بەبەهێزی کێشایی بەمێزەکە و بەساردیەوە سەیری دانیاڵی کرد و گوتی"ئـەوە پـەیـوەنـدی بـە تـۆوە نـیـە لـێـی دوورکـەوە"دانیاڵ بزەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد و سەیری جۆنگکووکی کرد و گوتی"ئـەگـەر ئـەوەنـدەت خـۆش دەوێ بـۆچـی پـێـی نـاڵـێـی، ئـەو بـەهـۆی تـۆوە ئـازار دەکـێـشـێ، تـۆ زۆر خـۆپـەرسـتـی هـەمـیـشـە ئـازاری دەدەی"پاشان هەستایەوە لەوێ ڕۆیشت، جاکسۆن بەنیگەرانیەوە سەیری ئەوەیتریانی کرد و گوتی"واز لـەو گـەمـژەیـە بـێـنـە خـۆشـی نـازانـێ چـی دەڵـێ"بەڵام جۆنگکووک بەساردیەوە هەستایەوە لەوێ ڕۆیشت و چووە ژوورەکەی...
___
"زۆر بـاشـە کـەواتـە بـابـڕۆیـن ئـەگـەر هـەمـووتـان ئـامـادەن"جاکسۆن گوتی کاتێک سەیری ئەوانی تری دەکرد، بەڵێ ئەمڕۆ ماوەی گەشتەکەیان تەواو بووە و پێویستە بگەرێنەوە، سوجین چووە شوێنی شۆفێری و جاکسۆنیش لە تەنیشتی بوو، تایهیۆنگ لە پشت جاکسۆن دانیشت بوو دانیاڵیش لە ناوەڕاست بوو جۆنگکووکیش لە پشت سوجین دانیشتبوو، تەواوی ڕێگاکە بێدەنگ بوون، هەموویان هەستیان بە بێتاقەتی تایهیۆنگ کردبوو بۆیە جاکسۆن سوڕایەوە و سەیری تایهیۆنگی کرد و گوتی"تـۆ بـاشـی؟؟"تایهیۆنگ بەچاوە سوربووەکانی سەیری جاکسۆنی کرد سەری بەبەڵێ جوڵاند، جاکسۆن هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی نایەوێ سەر بخاتە سەری کوڕەکە، دوایی ئەوەی گەیشتنە ماڵەوە تایهیۆنگ بێ هیچ شتێک چووە ژوورەکەی، جۆنگکووک تەنها بەبێدەنگی سەیری دەکرد تا ون بوو لە پێش چاوی"ئـەو ئـەمـڕۆ زۆر سـەیـر ڕەفـتـار دەکـات، تـەنـانـەت دیـارە بـەئـاشـکـرا کـە گـریـاوە"جاکسۆن گوتی بەگرژیەوە پاشان سەیری جۆنگکووکی کرد و دووبارە گوتی"تـۆ هـیـچ نـازانـی دوێـنـێ کـۆتـا کـەس لـایـبـوو تـۆ بـووی"جۆنگکووک بەبێزاری سەیری جاکسۆنی کرد و گوتی"وابـاشـتـرە بـێـدەنـگ بـی"پاشان چووە سەر قەنەفەکە دانیشت"دووبـارە شـەڕتـان کـردووە؟؟"جاکسۆن گوتی کاتێک لە تەنیشت جۆنگکووکەوە دانیشت، جۆنگکووکک سەری بەبەڵێ جوڵاندی و پاشان هەستا و بەرەو ژوورەکەی خۆی ڕۆیشت، جاکسۆن بەبێ هیوایی سەیری پێش خۆی دەکرد"هـیـوادارم ئـەویـش لـەدەسـت نـەدەیـت"پاشان ئەویش هەستایەوە ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی خۆی...
___
(دوایـی سێ مـانـگ)
بەهێمنی لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو کاتێک گیتاڕەکەشی بەدەستیەوە بوو، خەریکی نوسینی گۆرانیە نوێیەکەیەتی، لە هەمان کاتدا بیری لەو سێ مانگە دەکردەوە بەڕاستی بۆی بەئازار بوو، دوو هەفتە دوایی ئەوە گەڕانەوە لە گەشتەکە دەستی کردەوە بەکارەکەی، مانگێک پێش ئێستا دەستە ڕاستی سیانگی کوشت، ئەوە زۆر قوڕس بوو خەریک بوو ئاشکرا ببێ، بەڵام لە دوا ساتدا کەسێک هات و ڕزگاری کرد...
YOU ARE READING
شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔
Mystery / Thrillerجۆری چیڕۆک:گەی ، تاوانکاری ، رۆمانسی ، خەمناک دەسپێکی:6/10/2023 کۆتایی:4/7/2024 Jeon JongKook Top⬆ Kim Taehyung Bottom⬇