Part 13

522 85 41
                                    

≪دوایـی یـەک مـانـگ≫

مانگێک تێپەڕی بەسەر ئەو شەوە هەموو شتەکات سەیری بوون بە تایبەتی پەیوەندی نێوان تایهیۆنگ و جۆنگکووک کەوا لە ماوەی ئەو مانگەدا هیچ کامیان قسەیان لەگەڵ یەکتری نەکردوە یانیش ئەگەر بیانکردبا ئەوە زۆر بەکەمی بوو و بەخێرای و کورتی وەڵامی یەکتریان دەدایەوە، لەم ماوەیەدا جاکسۆن زۆر بەکەمی دەگەڕایەوە ماڵەوە بەهۆی نەخۆشی خوشکەکەی و کارەکانی، ئەوەش وایکردبوو ئەو دووانە زیاتر لە یەکتری دووربکەونەوە، تەنها وەک هاوبەشی ماڵەکەیان لێهاتبوو، تایهیۆنگ لەدوایی ئەو شەوەوە هیچ کاتێک بێ گریان نەخەوتووە، وە جۆنگکووکیش تەنانەت بۆ یەک چرکەش ماچەکەی لەبیرنەکردوە هەمیشە کاتێک بیر لەوە دەکاتەوە بەبێ ویستی خۆی دڵی خێرا لێدەدات و نوقومی خەیاڵکردنی ئەو شەوە دەبێت ئەگەر زیاتر بڕۆیشبان چی ڕوویدەدا، لەگەڵ ئەمانەشەوە نەوەستاوە لە کردنی کارەکەی و کوشتنی خەڵکی ئەوەش بەتەواوی تایهیۆنگی نیگەران کردوە هەر جارێک دەیبیستێ کەسێک مردوە دڵی ئازاری دەدا کە جۆنگکووک هۆکارەکەیەتی، بەڵام هیچی لەدەست نایێت ئەو دەیەوێ ئەو قسەیەی جۆنگکووک بباتە سەر کە پێی گوتی لێم دووربە وە بێگومان واشیکرد ئەوە نزیکە مانگێکە هیچ قسەیەکیان لەگەڵ یەکتردا نەکرد و بەتەواوی دوورن لە یەکتری، لە ماوەیە تایهیۆنگ بە کەمی دەگەڕێتە ماڵەوە زۆربەی کاتەکان لەلای دانیاڵ دەمێنێتەوە بەهۆی وانەکانی چونکە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ نزیکە، دانیاڵ یارمەرتی دەرێکی باش بوو بۆ تایهیۆنگ کەوایی لێدەکرد بەقسەکانی و چوونە دەرەوەکانی لەگەڵی تۆزێکیش بێت ئازارەکانی لەبیربکات، بەماندوویەتی بزەیەکی کرد کاتێک سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد ئەو بۆ ماوەی یەک کاتژمێرە خەریکی ڕاکردنبوو، بەهەناسە تەنگیەوە بەرەو ساردکەرەوەکە ڕۆیشت و بوتڵێک ئاوی هێنایەوە دەرەوە دەستی کرد بەخواردنەوەی، لەسەر کورسیەکە دانیشت و مۆبایلەکەی دەرهێنا کاتێک نامەیەکی بۆ هاتبوو، بینی کەوا لە بەڕێوبەری زانکۆکەیانەوە تێدا نوسرابوو کەوا ساڵی داهاتوو دەتوانن لە هاویندا بخوێنن، ئەوەش واتای ئەوەیە دوایی چوار مانگی تر دەتوانێ تەخەڕوج بکات، واتا دوای ئەوە کۆریا جێدەهێڵێ و دەگەڕێتەوە بەخەیاڵ ڕۆیشتووە سەیری سوچێکی چێشتخانەکەی دەکرد، بەڵام گوێی لە تەپەی پێی کەسێک بوو، ئاوڕی دایەوە بینی کەوا جۆنگکووکە خەریکی دروستکردنی قاوەیە، بێدەنگیەکی خنکێنەر لە نێوانیاندا هەیە، تایهیۆنگ هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی و گوتی"مـن دوایـی چـوار مـانـگـی تـر دەڕۆم"لەگەڵ گوێبیست بوون لەوە جۆنگکووک وەستا لە کارەکەی و چاوی بەرزکردەوە بۆ لای ئەوەتریان، سەیری چاوەکانی یەکتریان دەکرد پێش ئەوەی تایهیۆنگ بزەیەکی بێتاقەتی بکات چاوەکانی دوورخاتەوە لەو سەیری ئەرزەکە بکات گوتی"مـن هـێـشـتـان پـاشـگـەسـت نـەبـوومـەتـەوە لـە قـسـەکـەم جـۆنـگـکـووک، هـاوڕێـیـەتـی تـۆ و جـاکـسـۆن بـاشـتـریـن شـتـە لـە ژیـانـم کـردوومـە"تۆزێک بێدەنگ بوو پاشان دووبارە گوتی"وە کـاتـێـک دەڕۆم دڵـنـیـابـە زۆرتـان بـیـر دەکەم"تایهیۆنگ چاوەکانی پڕبوون لەفرمێسک لە کۆتا وشەدا، بەڵام نەیویست لەبەردەم ئەوەتریان بگری بۆیە بەخێرای هەستایەوە چووە سەرەوە، جۆنگکووکیشی بەجێهێشت کە کوپە قاوەکەی دەستی بەتوندی گرتبوو پێش ئەوەی بەبەهێزی فڕێی بداتە ئەرزەکە و هەمووی بەو ناوەدا بڵاو ببێتەوە، دواتر چووە هۆڵەکە....

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔Where stories live. Discover now