Part 19

454 83 22
                                    

بەپێچەوانەی ڕۆژەکانی تر ئەمڕۆ زووتر هەستا لە خەو، جلە وەرزشیەکانی لەبەرکرد، بەرەو دەرگاکە چوو کردەوە بەڵام هەرکە چووە دەرەوە لە ژوورەکە جۆنگکووکی بینی کەوا ئەویش بەهەمان شێوە جلی وەرزشی لەبەرە"نـەڵـێـی دووبـارە بـەبـێ مـن ڕۆیـشـتـی"تایهیۆگ گوتی بەبێ بڕوایی، جۆنگکووک بزەیەکی لاری کرد و گوتی"هـمـم دەبـیـنـم بـەخـتـت هـەبـووە زوو هـەسـتـاویـی"تایهیۆنگ لەگەڵ ئەو قسەیە هەناسەیەکی ئاسودەی هەڵمژی، پاشان هەردووکیان لە ماڵەکە چوونە دەرەوە و دەستیان کرد بەڕاکردن لەنێو دارستانە، کەسیان هیچ قسەیەکیان نەدەکرد تەنها بەبێدەنگ بوون، ماوەیەکی زۆر تێپەڕیەوە هەر بەردەوامن لە ڕاکردن، تایهیۆنگ زۆر هەستی بەماندوویەتی دەکرد، هەر لەبەر ئەوەش ڕاکردنەکەی هێواش بوویەوە، جۆنگکووک بەگاڵتەجاڕیەوە سەیری کرد و گوتی"ئـاوا بـەزوویـی پـێـم وابـوو زۆر بـەرگـە دەگـریـی"تایهیۆنگ ڕوخساری گرژ کرد و گوتی"مـن دەتـوانـم زیـاتـریـش بـەرگـە بـگـرم"پاشان بەبزەیەکی لارەوە گوتی"بـەڵـام دەتـرسـم تـۆ مـانـدوو بـیـت بـەیـبـی"جۆنگکووک لە ڕاکردن وەستا و بەساردیەوە گوتی"کـەواتـە بـابـیـبـیـنـیـن ئـازیـزم"پاشان دەستی کرد بەڕاکردن، تایهیۆنگ هەناسەیەکی ماندوویەتی هەڵمژی و نەفرەتی لەخۆی دەکرد کە وایکرد جۆنگکووک توڕەبێت، دڵنیایە ئێستا بەزەی پێدا نایەتەوە و ناوەستێ لە ڕاکردن، دوایی ماوەیەکی زۆر لە ڕاکردن جۆنگکووک سەیری ڕوخساری ئەوەیتریانی کرد کەوا بەئاشکرا دیارە تۆزێکی تر بەردەوامبن لەهۆش خۆی دەچێ، هەرچەندە ئەو بە وشەی بەیبی توڕە بوو بەڵام لە کۆتایدا تۆزێک هەستی جوڵا و وەستا لە ڕاکردن لەسەر ئەرزەکە دانیشت و گوتی"ئـەوەنـدە بـەسـە ڕاکـردن"تایهیۆنگ هەناسەیەکی ئاسودەی هەڵمژی و لەسەر ئەرزەکە بەماندوویەتی دانیشت، جۆنگکووک هەستایەوە و دەستی کرد بە شناو لێدان، تایهیۆنگ بەهێمنی سەیری ئەویتریانی دەکرد، ئەو زۆر پیاوانە دەردەکەوێ، کاتێک لەسەر دەستەکانی بەرز و نزم دەبێتەوە، چی ئەگەر ئێستا لە ژێرەوەی بێت؟؟ بەڵام تایهیۆنگ ڕوومەتەکانی سور بوونەوە بەشەرمەوە کێشایی بەسەری خۆیدا و هەوڵی دەدا ئەو بیرکردنەوانە لە مێشکی دەبکات، دوایی ماوەیەک تایهیۆنگ دووبارە سەرنجەکانی خستەوە سەر ئەوەیتریان کاتێک ئارەقە لە گشت گیانی دەهاتە خوارەوە"بـوەسـتـە لـە سـەیـرکـردن"ئەو قسەیە وایکرد تایهیۆنگ بێتەوە سەر خۆی، بەڵام چاوەکانی لانەدا و بەبێشەرمیەوە بزەیەکی لاری کرد و گوتی"تـۆ زۆر هـۆتـی نـاتـوانـم ئـەوە بـکـەم، وە تـۆ بـەڵـێـنـەکـەی دوێـنـێـت بـیـرچـوو؟؟ هـەرچـیـمـان بـووێ دەیـکـەیـن"جۆنگکووک بەبێ بڕوایی سەیری کرد و پاشان لەسەر ئەرزەکە پاڵکەوت و قاچەکانی ڕاکێشا و دەستی خستە ژێر سەری و بەرز و نزم دەبوویەوە، تایهیۆنگ هەستی کرد کەوا قاچەکانی جۆنگکووک تۆزێک بەرز دەبنەوە بۆیە گوتی"بـوەسـتـە بـا مـن یـارمـەرتـیـت بـدەم"پاشان چووە لای لەبەردەمی دانیشت و دەستەکانی لەسەر قاچی جۆنگکووک دانا، ئەوەیتریشان هیچ گرینگی پێنەدا و بەردەوامبوو، تایهیۆنگ چاوەکانی بەشۆکەوە کرانەوە کاتێک جۆنگکووک بەرز بوویەوە، بەڕاستی ئەوان زۆر نزیک بوون لەیەکتری بەجۆرێک لوتیان بەریەک دەکەوت، بەڵام لە جاری دووەم تایهیۆنگ بزەیەکی کرد بەڕاستی تایهیۆنگ ئەو ساتەیی زۆر خۆش دەوێ، لە جاری سێیەمدا جۆنگکووک دووبارە لەسەر ئەرزەکە پاڵکەوت، بەڵام ئەمجارەیان جەستەی تایهیۆنگیشی لەگەڵ خۆی ڕاکێشا و وایکرد بکەوێتە سەری،جۆنگکووک بەخێرایی سەری تۆزێک بەرز کردەوە و ماچێکی لێوی ئەویتریانی کرد، تایهیۆنگ پێکەنی بۆ ئەو ڕەفتارەی جۆنگکووک و ویستی هەستێتەوە بەڵام ئەوەیتریان نەیهێشت و گوتی"چـیـی سـەبـارەت بـەقـسـەکـەیـی دوێـنـێ شـەوت؟؟ ڕێـکـکـەوتـیـن کـە هـەمـوو ئـەوانـە بـکـەم کـە دەمـەوێ"تایهیۆنگ چاوەکانی بەبێزاری سوڕاند و گوتی"بـاشـە تـەواو ئـەوەی دەتـەوێ بـیـکـە"وەک ئەوە نیە خۆشی ئەوەی نەوێ تەنها دەیەوێ تۆزێک ناز بەسەر ئەو پیاوەدا بکات، ماوەیەکی باش تێپەڕیوە هێشتان بەمجۆرەن، کەشەکە زۆر هێمن بوو، تا ئەو کاتەی جۆنگکووک بەگاڵتەجاڕیەوە گوتی"هـێـشـتـان دەتـەوێ ئـەسـپ سـواری بـکـەیـی؟؟"تایهیۆنگ بەخێرایی سەری بەرز کردەوە بەپەرۆشیەوە سەری بەبەڵێ جوڵاند، جۆنگکووک چاوی بەبێزاری سوڕاند بڕوا ناکا دوایی ئەوەی بەسەری هات هێشتان بوێری دەکات ناوی ئەسپیش بهێنێ"دڵـخـۆش مـەبـە بـەتـەنـهـا هـەرگـیـز نـایـکـەی"تایهیۆنگ بە تێنەگیشتووی سەیری کرد و گوتی"ئـەیـی چـی؟؟ بـەدانـیـاڵ بـڵـێـم لـەگـەڵـم بـێـت؟؟"جۆنگکووک بەبێزاری تایهیۆنگ لەسەر خۆی لادا و هەستایەوە لە شوێنی خۆی و گوتی"نـا، خـۆم لـەگـەڵـت دەبـم"پاشان دەستی کرد بەڕۆیشتن بەرەوە ماڵەوە، تایهیۆنگ بەخێرایی هەستایەوە دوایی کەوت، دەستی کرد بەپرسیارکردن کەوا چۆن فێری ئەسپ سواری بووە یانیش بۆچی پێی نەگوتووە دەزانێ، بەڕاستی وایکردبوو جۆنگکووک پەشیمان بێتەوە لەوەی پێی گوت...

___

جۆنگکووک کە لەسەر پشتی ماکس بوو دەستی درێژکرد بۆ تایهیۆنگ تاوەکو ئەویش سەرکەوێ، تایهیۆنگ بەزەردەخەنەوە دەستی جۆنگکووکی گرت و سەرکەوتە سەر ئەسپەکە، لەپێش جۆنگکووک دانیشت و بزەیەک کەوتە سەر لێوی جۆنگکووک کاتێک یەکەم جاری بیرهاتەوە کە تایهیۆنگ لەگەڵی سواری مانتۆڕ بوو، چۆن لەدواوە باوەشی پێداکرد بوو، یانیش چۆن بۆنەکەی هەڵدەمژی، ئایا ئێستا کاتی ئەوە نیە جۆنگکووک تۆڵەیی خۆی لە تایهیۆنگ بکاتەوە؟؟ بەهێمنی چەناگەی لەسەر ملی تایهیۆنگ دانا و ماچێکی نەرمی کرد و دەستی کرد بەڕۆیشتن بەهێواشی"تـۆش پـەتـەکـە بـگـرە بـا نـەکـەویـی"جۆنگکووک گوتی بەهێمنی، بەهۆی نزیکیانەوە دەنگە هێمن و قۆڵەکەی جۆنگکووک وایکرد لەرزێک بەگیانی تایهیۆنگدا بێت، بەبێدەنگی لەنێو دەرستانەکە پیاسەیان دەکرد، تایهیۆنگ بەکەمێک دوودڵیەوە گوتی"جـۆنـگـکـووک دەتـوانـم پـرسـیـارێـک بـکـەم؟؟"جۆنگکووک هممێکی کرد و ئەوەیتریان دووبارە گوتی"بـۆچـی وەسـتـایـی لـە گـۆرانـی گـوتـن لـەگـەڵ گـروپـەکـە؟؟"بێدەنگی ماوەیەک دروست بوو، تەنها دەنگی پێی ئەسپەکە دەهات"گـۆرانـی گـوتـن لـەسـەر سـتـەیـج کـەسـێـکـم بـیـر دەهـێـنـتـەوە، مـن نـامـەوێ ئـەوم بـیـر بـێـتـەوە"تایهیۆنگ تۆزێک بێدەنگ بوو دووبارە گوتی"هـایـیـن؟؟"جۆنگکووک بەمەبەستی گۆڕینی بابەتەکە گوتی"دەڵـێـی چـی کـەمـێـک خـێـرایـی بـکـەیـن؟؟"تایهیۆنگ هەر زوو تێگەیشت دەیەوێ بابەتەکە بگۆڕێ بۆیە بزەیەکی کرد و گوتی"ئـەوە نـایـابـە، بـابـیـکـەیـن"لەگەڵ تەواو کردنی قسەکە جۆنگکووک دەستێکی لە کەمەری ئەوەیتریان پێچایەوە تاوەکو نەکەوێ و خێرایی ئەسپەکەش زیاتر بوو، تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و دەستی لەسەر دەستی ئەوەیتریان دانا و سەریشی لەسەر سینگی"بـۆچـی وەسـتـایـی لـە سـەمـا کـرن؟؟"ئەو پرسیارەی جۆنگکووک وایکرد بزەکەی سەر ڕوخساری تایهیۆنگ نەمێنێ و بەپەشۆکاوی گوتی"بـاسـی چـی دەکـەیـی؟؟"جۆنگکووک دەستی ئەوەیتریانی تێکەڵ بەدەستی خۆی کرد و گوتی"درۆم لـەگـەڵ مـەکـە ڤـیـدیـۆکـانـی ئـیـنـسـتـاگـڕامـەکـەتـم بـیـنـی"تایهیۆنگ دەستەکانی توندتر کرد لەدەستی ئەوەیتریان، ویستی وەڵام بداتەوە، بەڵام وەستا کاتێک زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا لە گیرفانی دەریهێنا و هەڵیگرت"ئـهـم بـێـخـەمـبـە ئـێـسـتـا دەگـەڕێـیـنـەوە"پاشان پەیوەندیەکەی داخست و گوتی"دانـیـاڵ بـوو دەڵـێ وەرنـەوە دەچـیـن بـۆ شـوێـنـێـک"جۆنگکووک سەری بەباشە جوڵاند و دەستی کرد بەڕۆیشتن بەرەو ماڵەوە...

___

دەزانم کەم بوو بەڵام هەر حەزم کرد داینێم

هـیـوادام بـەدڵـتـان بـێ💗

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر«τκ»✔Where stories live. Discover now