Chapter=2

438 92 60
                                    


ڤۆت نکە پێشەکی وەک ڕێزیک لەماندوبونم پاشان چێژی لێ ببینە ....

—————-



* هەست بە ماندویی دەکەم کاتێک تەواو بوم لە خەواندی بچکۆڵەکەم داڤێد
ڕۆشتم تاوەکو ددانەکانم بشۆرم کاتێک کە ئاوم لەدەممدا جوڵاندو دواتر فڕێم دایەوە وە دوای ئەوە ئاوێکم بە ڕوخسارمدا کرد

هەرکە سەرم بڵند کرد قیژاندم بەڵام دەستی کەسە نامۆکە وای کرد دەنگم ون ببێ چونکە زۆر بە توندی دەمی گرتبوم

بە ترسەوە سەیریم دەکرد لە ئاوێنەکەوە کەوا تەواوی جلەکانی ڕەش بونو کەمامەی بەستبو بەهیچ جۆرێک نەمدەتوانی بیبینم ...

تەنها زۆر دەترسام چونکە گەر هەر شتێکم لێبکا تەنانەت گەر بشم کوژێ کەس پێی نازانێ وە تەرمەکەم بۆگەن دەبێ تا دەمدۆزنەوە
ئەی منداڵەکەم چی ؟!

نا ئەم بیرکردنەوە خراپانە لابەرە لەمێشکت لەوانەیە دز بێو دوای بردنی شتەکانی هەرزو ئێرە جێبهێڵێ

لە بیر کردنەوەکانم هاتمە دەرەوە کاتێک بە دەنگە گرەکەی وتی
؛دەزانم بیر لەچی دەکەیتەوە ؟دەستەکانم لادەدەم لەسەر دەمت بەڵام پێش ئەوە با سەیرێکی ئەمە بکەین بەیەکەوە ...

دەنگی وای دەردەخست کە زەردەخەنە بکا
پاشان هەستم بەو تیژیە کرد کەلەسەر ملمدا دانرابو سەیریم کرد کە چەقۆیەکی بچوکی ڕەش بو وە هێمایەکی زێڕینی لەسەردا نەخشێنرابو ...

؛گەر بقیژێنی ئەوا منداڵەکەت دەکوژم دوای ئەوە خۆت ...
دڵم لەترسا خەریک بو بێتە دەرەوە بەپەلە سەرم  هەژاند بۆی ..


ئەمیش دەستی شل کردەوە لەسەر دەمم بەڵام هێشتا چەقۆکە لەسەر ملمدا بو
ڕاستەوخۆ وتم ؛تۆ کێی ؟!چیت لەمن دەوێ ...؟

چەقۆکەی لەملمدا هێنایە خوارەوە بە درێژایی سینگم
لە چەقی سینگمدا وەستاندی هەستم بە نوکی چەقۆکە دەکرد کە وای دەکرد کەمێک ئازارم هەبێ ..

؛دەمەوێ کەمێک یاری بکەین هم
هەرچیم وت دەیکەی وە لەپێناو ئەوەدا منداڵەکەت بەسەلامەتی دەهێڵمەوە ..
ڕێک کەوتین ...


فرمێسک لە چاوەکانم کۆبویەوە بە ڕقەوە سەیریم دەکرد ؛ئەی ئەگەر هەرچی ویستت نەمکرد چیی ؟!..

چەقۆکەی بە توندیەکی زۆرەوە داگرت ناڵاندم کاتێک هەستمبە ئازارێکی تیژ کرد وە چونە ژورەوەی نوکی چەقۆکە بۆ سەر پێستم

لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆمم کرد کە خوێنێکی کم ڕێرەوی گرت بۆ خوارەوە ڕێک بۆ سەر سکم وە جلە سپیەکەم بە خوێن نەخشا ...

THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.gWhere stories live. Discover now