Chapter=51

424 78 46
                                    



چێژی لێ ببینە ...

70vote =new part
|__________________________|



دەنگی سکی ماریانا دەهات ئاخر ئەو لەبەیانیەوە هیچی نەخواردوە
لچی شۆڕ کردو بە دراماتیکی گرژی دەنواند ؛ بمبورە سکە جوانەکەم من تۆم لەبیر کردوە ...


دەستی بە سکیدا دەهێنا
دەیبۆڵاند ئاخر چیدەبوو بڕۆشتایەو نانی بخواردبا !

دەرگاکەی کردەوە دەیەویست بە دزی بڕواتە چێشت خانەکە
ئەو دڵنیایە ئەم کاتانە یۆنگی لە ژوری کار کردنەکەیەتی
وە هۆپیش لەدەرەوەیە ..

لەسەری پەنجەکانیەوە دەڕۆشت
هەنگاوەکانی زۆر هێمنو کورت بون ...

بزەیەکی سەرکەوتوانەی کردو سەلاجەکەی کردەوە
؛ ئمممم ئێستا چی بخۆم !

لە خۆی دەپرسی بەڵام لەترسا ڕاچڵەکی کاتێک دەنگی یۆنگی لە نزیکەوە هات

ئاوڕی بۆی دایەوە لەگەڵ داخستنی سەلاجەکەو پشتی نا بەسەلاجەکەوە
یۆنگی تەنها دە پەنجە لەوەوە دور بو

؛مشکەکە خەریکی چییە ؟!دزی کردن !؟
ماریانا شڵەژا وە چاوەکانی لەو دوردەخستەوە ؛ نااا...من ..من دەمویست.....ئاو بخۆمەوە ...


دەستی لە دواوەی دەشاردەوە
یۆنگی بە چاوێکەوە لێی ڕوانی وە نزیک بویەوە لێی
ماریانا هەستی بە سینگی یۆنگی کرد تەواوی جەستەی چەسپ کرد پێوەی

؛ شتێک لە دەستە بچوکەکەت دەشاریتەوە  ..ماچێکی بچوکی لەملیدا جێهێشت
؛پێت وایە ناتوانم هەستی پێ بکەم ئازیزەکەم..

ماریانا دەشڵەژا لەگەڵ وردە ماچەکانی وە بێگومان یۆنگی ئەوەی دەویست
مەیلی لەوەدابو کە مێشکی ماریانا خافڵ بکا ..

لەپڕ دەستی ئەوی لە دواوە گرتو هەرزو ئەو سێوەی هەست پێکرد لەدەستیدا
ماریانا سەیری دەکرد شەرمەزار بوو وە توڕە دەردەکەوت بەڵام شێوەی زۆر قشت بو لەبەر چاوانی یۆنگی هەر بۆیە توڕەیی ئەم پیاوە دامرکایەوە

یۆنگی دەی ڕوانیە سێوەکەی دەستی وە قەپێکی لێوەرگرت پاشان بە گاڵتە جاریەوە وتی ؛ ئاوێکی سارد بو تێنویتیم شکا ...

وای لە ماریانا دەکرد زیاتر هەست بە شەرمەزاری بکا ..
ئەو بزەی کرد بۆ سور بونەوەی شێوەی ماریاناو ئەو بێدەنگیە سەیرەی کەوا وجودی هەبو ...

قەپێکی تری لە سێوەکە داو
بە تیژیو پڕ لە شەهوەتەوە لێوەکانی ماریانای سەیر دەکرد کە وشک بوبون

THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.gWhere stories live. Discover now