چێژی لێ ببینە "
60vote =new part|__________________________|
بە بێدەنگیەوە لە ئاگردانی ژورەکەی دەڕوانی
چ ژورێک تەواوی دەورو بەری تەنها وێرانیە شوشە شکاوەکان پەرشو بڵاوی کتێبەکانی وە هەرچی مێزو کەلوپەلی ژورەکەیە هەڵگەڕاونەتەوەئەمیش بە بێدەنگیەکی سەیر وە خەیاڵ کردنێکی زۆر زۆر قوڵەوە سەیری بڵێسەی ئاگرەکە دەکا
لە خۆی دەپرسی کەوا چی دەبێ وەکو ئەو ئاگرە هەموو دەورو بەری بکا بە خەڵوز گوێ بە هیچ کەسێکی هیچ شتێک نەدا
مێشکی ئەوەندە پڕ لە ڕقە دەیەوێ ئێستا هەرچی نێری نێو کۆشکەکەی هەیە تێکرای حوکمی سەربڕینیان بۆ جێبەجێ بکا بەڵام ئایە ئەمە چ لەبابەتەکە دەگۆڕێ لەکۆتایدا ماریانا ئامانجەکەیەتی منداڵەکە لەنێو سکیدایە
ئاهێکی قورسی دایەوەو کێشای بەسەریدا
؛ چۆن ئەم سوکایەتیە قبوڵ بکەم ماریانا چۆن ...ئایە گوێ گرتن لە بڕیارەکانی دڵ بەتەنها بەسە ؟ یان پێویستە ژیری هاوکار بێ ؟مرۆڤ هەمیشە پێی خۆشە شوێن دڵی بکەوێ چونکە پێی وایە نەخشەکانی ژیان بەڕێوە ئەبات خەیاڵە جوانەکانی تیا بەرجەستە ئەکا ،
بێئاگا لەوەی ژیان هەزاران لەمپەڕو ئەستەمی هەیە پێویستی بە ژیریە بێئاگا لەوەی زۆرینەی کات پێچەوانەی خواستو ویستەکانی ئەو دێنە پێش،لێرەوە دەرگاکانی نائومێدی یەک لەدوای یەک ئەکرێنەوە ،لێرەوە تێکشکانو هاڕینی مرۆڤ دەست پێدەکا ،
ئا لێرە دەگەینە کۆڵانە بنبەستەکانی ژیانو دەستەوەستان دەوەستین
بۆیە پێویستە لەسەرجەم بڕیارە چارەنوسسازەکان ی ژیانچەندە گوێ لە ترپەکانی دڵ ئەگیرێ هێندەش ژیری فەرمانڕەوا بێ
بۆ ئەوەی کەمتر ئەژنۆی پەشیمانی لەباوەش بگیرێ .....یۆنگی تا ئەمڕۆ تەنها گوێی لە ترپەی دڵی گرتوە هەرگیز بەزەیو ژیری لە بڕیارەکانیدا جێبەجێ نەکردوە
بگرە ئەمەش ئەنجامی ئەم هەموو فەرمانانەی کەتەنها لە دڵیەوە سەر هەڵدەداو بەس ...بەداخەوە لە بیر کردنەوەکانیدا تەنها کوشتنو لەناو بردنی ماریانا بونی هەبو شێت دەبو کاتێک بیری دەکردەوە ئاخۆ چ گەمژەیەکە کە توانیویەتی ئەو بوێریە کۆبکاتەوە تا دەست لە ئافرەتی ئەشقو ئەوینی ئەو بدا ...
ئاخر خەم دەخوا کاتێک بیر دەکاتەوە مانگێکە ئەوەندە ماندو بوە تا زوتر بگاتەوە پێی کەچی ئەمیش لەگەڵ پیاوێکی تر چێژی بینیوە ....
YOU ARE READING
THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.g
Horrorماریانا لە چاوە ڕەشەکانی یۆنگیدا دۆزەخی دەبینی کاتێک زامداری کرد وخوێن ڕوخساری گرتبویەوە .... /بردنی بیرۆکەکەی نیشانەی کەمی خۆتو بێئەقڵیو نەفامیتە بۆیە ئاگاداربە ⚠️🚫